پوشکاش: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی uz:Ferenc Puskás |
ب r2.6.2) (ڕۆبۆت: گۆڕانی ar:فيرينك بوشكاش بۆ ar:فيرينتس بوشكاش |
||
ھێڵی ٣٧: | ھێڵی ٣٧: | ||
[[پۆل:یاریزانانی تۆپی پێ]] |
[[پۆل:یاریزانانی تۆپی پێ]] |
||
[[ar: |
[[ar:فيرينتس بوشكاش]] |
||
[[az:Ferents Puşkaş]] |
[[az:Ferents Puşkaş]] |
||
[[be:Ферэнц Пушкаш]] |
[[be:Ферэнц Пушкаш]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٢٣، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
پۆشکاش له‌باشترین یاریزانانی تۆپی پێ-یه له‌مێژوودا،84 گۆڵی بۆ ههڵبژردهی هه‌نگاریا تۆمارکردووه له ٨٥ یارییدا،٥١٤ گۆڵی له ٥٢٩ یارییدا تۆمارکردووه له خوله‌کانی هه‌نگاری و ئیسپانی ـی‌دا.له‌سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی خۆی یاریی بۆ یانه‌ی کیسپێست و هۆنفید بۆدابست کرد،پاشان دوای شۆڕشی ١٩٥٨ ـی هه‌نگاریا،ڕووی کرده ئیسپانیا و چووه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید که‌له‌و کاته‌دا به یانه‌ی ئه‌فسانه‌کان ناوده‌برا و دی ستیڤانۆ،فرانسیسکۆ خینتۆ،ڕیمۆند کۆپا،هیکتۆر ڕییاڵ و خۆزێ سانتا ماریا یارییان له ڕیزه‌کانیدا ده‌کرد.ئه‌فسانه هه‌نگارییه‌که ٣٥٢ گۆڵی له ٣٤١ یارییدا له‌خولی هه‌نگارییدا تۆمارکردووه و پێنج نازناوی خولی هه‌نگاری به‌ده‌ستهێناوه.له‌ساڵی ١٩٥٨ چووه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وله‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ یاریکردنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ٢٠٦ گۆڵی له ٢٢٣ یارییدا تۆمارکردووه و چوارجار خه‌ڵاتی پیچێچی(گۆڵکه‌ری خوله‌که)ـی به‌ده‌ستهێناوه و سێ‌جار جامی ئه‌وروپا(خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان) و پێنج وه‌رزی یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا میدالیای زێڕی له‌ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٢ به‌ده‌ستهێناوه و هه‌روه‌ها پله‌ی دووه‌می له‌جامی جیهانی ١٩٥٤له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌ده‌ستهێناوه که‌له یاری کۆتاییدا به‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا دۆڕان.دواتر که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی پێبه‌خشرا چوار یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌درێسی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌وه کرد و دوای وازهێنانی له‌تۆپی پێ ماوه‌ی ٢٦ ساڵ ڕاهێنه‌رایه‌تی له ئه‌مریکای لاتین و ئوسترالیا و یۆنان کرد و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئایک ئه‌سینا جارێک بووه پاڵه‌وانی خولی ئه‌و وڵاته و دووجار خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه.
نازناو لەگەڵ یانەکان
- هۆنفید بۆدابست :
- پاڵه‌وانی خولی هه‌نگاری:١٩٤٩-١٩٥٠ ، ١٩٥٠ ، ١٩٥٢، ١٩٥٤، ١٩٥٥
- ڕیاڵ مه‌درید:
- پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی:١٩٦٠-١٩٦١ ، ١٩٦١-١٩٦٢ ،١٩٦٢-١٩٦٣ ، ١٩٦٣-١٩٦٤ ،١٩٦٤-١٩٦٥
- جامی شای ئیسپانیا:١٩٦٢
- پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا:١٩٥٩ ، ١٩٦٠ ، ١٩٦٦
- دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان:١٩٦٢ ، ١٩٦٤
- جامی جیهانی یانه‌کان:١٩٦٠
نازناو بۆ هەنگاریا
- پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپیاد:١٩٥٢
- پاڵه‌وانی ئه‌وروپای ناوه‌ند(ناوین):١٩٥٣
- دووه‌می جامی جیهانی:١٩٥٤
- پاڵه‌وانی جامی به‌ڵکان:١٩٤٧
دەستکەوتی تاکەکەسی
- گۆڵکه‌ری خولی هه‌نگاری:1947-48 ، 49-50 ، 1950 ، 1953
- باشترین یاریزانی ئه‌وروپا و جیهان:1953
- باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیسته‌م(له‌لایه‌ن گۆڤاری لیکیپ)
- باشترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م
- یه‌که‌م گۆڵکه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م
- باشترین یاریزانی ئه‌ورپا:1960
- گۆڵکه‌ری خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان:1960 ، 1964 به 12 ، 7 گۆڵ
- براوه‌ی خه‌ڵاتی پیچێچی(گۆڵکه‌ری خولی ئیسپانی):1959-60 ، 60-61 ، 62-63 و 1963-64
سەرچاوە
- وێکیپێدیای ئینگلیزی