ئەپڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: چاکسازیی cv:Apple Inc.
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: چاکسازیی or:ଆପଲ କମ୍ପାନୀ
ھێڵی ١٧٣: ھێڵی ١٧٣:
[[nv:Akáʼátʼiil (béésh ntsékeesígíí álʼíní)]]
[[nv:Akáʼátʼiil (béésh ntsékeesígíí álʼíní)]]
[[oc:Apple Inc.]]
[[oc:Apple Inc.]]
[[or:ଆପଲ କମ୍ପାନି]]
[[or:ଆପଲ କମ୍ପାନୀ]]
[[pap:Apple]]
[[pap:Apple]]
[[pl:Apple Inc.]]
[[pl:Apple Inc.]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٤٩، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢

پۆتانەکان: 37°19′55″N 122°01′52″W / 37.33182°N 122.03118°W / 37.33182; -122.03118

کۆمپانیای ئەپڵ
Apple Inc
جۆرگشتی
بازرگانی دەکات لەNASDAQ
پیشەسازینەرمەکاڵای کۆمپیوتەر
ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەر
ئامێرە ئێلەکترۆنییەکان
بوار١٩٧٦ز - لە ساڵی ١٩٧٧ز دامەزرا بە ناوی کۆمپانیای ئەپڵ
دامەزراوە لە١٩٧٦ز بۆ یەکەمجار - لە ساڵی ١٩٧٧ز دامەزرا بە ناوی کۆمپانیای ئەپڵ.
دامەزرێنەر(ەکان)ستیڤ جۆبس
ستیڤ وازنیاک
ڕۆناڵد واین
شوێنی سەرەکی, ئەمریکا ، کالیفۆرنیا
ژمارەی نووسینگەکان٣٥٧ ئەپڵ ستۆر لە جیهاندا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیهەموو جیهان
بەڕێوەبەرانتیم کووک (سەرۆکی کۆمپانیا)
ئارسەر لیڤینسۆن (بەڕێوەبەر)
بەرھەمەکانماکینتۆش
ئای ماک
ماکبووک پرۆ
ئایپۆد
ئایفۆن
ئایپاد
ئەپڵ تیڤی
سیستەمی ماک
ئایلایف
ئای ۆرک
ئای ئۆ ئێس
تێکڕای مایە١١٦.٣٧١ ملیار $ increase
کارمەندان٦٠،٤٠٠ (٢٠١١)
ماڵپەڕماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵ


کۆمپانیای ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Computer Inc) لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا[١]. ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا.


تاکوو ساڵی ٢٠٠٦، کۆمپانیای ئەپڵ لە چەندین بواری (نەرمەکاڵا software) و (ڕەقەکاڵا hardware) دا دەستبەکارە، بەرھەمەکانی iMac، iPhone و iPod لە ھەموو بازاڕەکانی جیھاندا بڵاوە، ھەروەھا خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆسیقا بەناوی iTunes کە چەندین ملیۆن گۆرانی و ئاوازی لەخۆ گرتووە. لە ‌بواری سیستەمی کارپێکردنیشدا Mac OS X ـی ھەیە، ئەمیش وەک بەرھەمەکانی تری سەرکەوتووە.

مێژوو

ئەم کۆمپانیایە لە یەکی نیسانی ١٩٧٦ لە کویرتینۆ لە کالیفۆرنیا دامەزرا لە ساڵی ١٩٧٧ پۆلێن کراوە. لە سی ساڵی یەکەم ناوی کۆمپانیا تەنھا " کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری دیاریکراو " بوو ، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لەم ناوە ھێنا ئەمەش پاش ئەوە ھات کە کۆمپانیاکە کارەکانی فراوان کرد لە بواری ئەلکترۆنی ، لەگەل لاسایی کردنەوەی جۆرەکانی کۆمپیوتەری کەسی. کۆمپانیا نزیکەی ٣٥٠٠٠ فەرمانبەری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان ، ڕێژەی فرۆشتنی لە ساڵی ڕابردوو ٣٢.٤٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو ، ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەپڵ توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە ڕووی کوالێتی بەرھەمەکانیەوە ئەمەش بە ھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ریکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی ئەیانکات ، ھەروەھا کۆمپانیا کۆمەلێک فەرمانبەری لێھاتووی ھەیە لە بواری فرۆشتن و خستنە ڕووی بەرھەمەکان لەگەل بوونی لۆگۆیەکی بازری جوان. گۆڤاری فۆرتیون کۆمپانیای ئەپڵی بە سەرنج ڕاکێشترین کۆمپانیا دەست نیشان کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەردوو ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩.

مێژووی ئەپڵ بەپێی ساڵەکان

  • لە ساڵی ١٩٧٦ دا ئاپڵ لە لایەن ستیڤ وۆزنەیک و ستیڤ جۆبس دەستی بە کارەکانی کرد. بێجگە لە ١٢ ساڵێک نەبێ کە ستیڤ جۆبس دوور بوو، لە دەیەکانی ٧٠وە بەردەوام پەرەی بە بەرەوپێش بردنی ئەو کومپانیایەدا بوە، ھەر لەو ساڵەش بەھاوبەشی کۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند.
  • لەساڵی ١٩٨٤ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی کومپیۆتەر کرد.
  • لەساڵی ١٩٨٥ دا ، لە بەربەرەکانێیەکی دەسەڵاتدا ستیڤ جۆبس ئەپڵی بەجێ ھێشت.
  • لەساڵی ٢٠٠٣ دا ، ئایتونس بڵاو کرایەوە. بەکارھێنەران دەتوانن لەم رێکەوتە بە دواوە موزیک و فیلم لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی سەرھێڵ بکڕن
  • لەساڵی ٢٠٠٥ دا ،تیم کوک وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ئاپڵ ھەڵبژێردرا.
  • لەساڵی ٢٠٠٩ دا ، ستیڤ جۆبس دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەکانی گەڕایەوە بۆ ئەپڵ.
  • لەساڵی ٢٠١١ ئایپاد ٢ وەشێنرا

ناوی کۆمپانیا

ناوی ئەپڵ (Apple) وشەیەکی ئینگلیزییە، کە لە کوردیدا بە واتای سێو دێ. کە ئەم ناوەش بەھۆی ئەوەوە ناونراوە کە ستیڤ جۆبسی خاوەنی پێشووی کۆمپانیای ئەپڵ لە کێڵگەیەکی سێوەوە گەڕاوەتەوە و وەکو چارەسەر سوودی لە سێو بینیوە ، ھەر لەبەر ئەوەش بە لایەوە ناوێکی سادە و جوان و خۆش بووە.[٢].

بەرھەمە گرنگەکانی

١٩٧٦ Apple I ١٩٧٧ Apple II ١٩٨٣ LISA ١٩٨٤ ماکینتۆش (سەرکەوتووترین و گرنگترین بەرھەم بوو، وەرچەرخانێکی بەدوای خۆیدا ھێنا لە کۆمپیوتەری کەسیدا PC) ١٩٨٥ Apple II ١٩٨٩ Macintosh Portable ١٩٩٣ ماکینتۆش لەسەر RISC ١٩٩٥ تاکوو ١٩٩٦ گەورەترین کێشەی ئابووری و بەڕێوەبردنی ھاتەڕێ. ١٩٩٦ لە لایەن کۆمپانیای NeXT ەوە کڕدرا.

بەیداخی ئەپڵ

لە ساڵەکانی ١٩٧٦ تاکوو ١٩٩٨ ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە rainbow لەشێوەی لەتە سێوێکدا لۆگۆی کۆمپانیاکەبوو. پاش ١٩٩٨ ھەمان شێوە مایەوە، بەڵام ڕەنگەکەی بوو بە زیوی.

لۆگۆکان

لۆگۆی ئەسڵی , کە زانا ئیساک نیتۆن لە ژێر دار سێویکدا دانیشتووە.
لۆگۆی ئەسڵی ، کە زانا ئیساک نیوتۆن لە ژێر دار سێوێکدا دانیشتووە.
لۆگۆی سێوێکی لەت خوراو بە ڕەنگی پەلکەزێڕینە
لۆگۆی سێوی خوراوی پەلکەزێڕینە, کە لە نێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٩٨) بەکارهێنراوە
لۆگۆی سێوی خوراوی ڕەنگی ڕەش
لۆگۆی ئەپڵی ڕەش کە لە دوای ١٩٩٨وە بەکارهێنراوە

یەکەم لۆگۆی ئەپڵ لەلایەن (ڕۆن واین)ەوە نەخشێنرا کە وێنەی ئیساک نیوتۆن پیشاندەدات کە لە ژێر دار سێوێکدا دانیشتووە. پاشانیش (ڕۆب جانۆف) لۆگۆیەکی نوێی نەخشاند کە پێکھاتبوو لە سێوێکی ڕەنگاوڕەنگ. دواتر لە ساڵی (١٩٩٨ز) کاتیک کە کۆمپانیاکە بەرھەمی نوێی (ئای ماک)ی بەرھەمھێنا پێی باش بوو کە لۆگۆی کۆمپانیاکەش کەمێک سادەتر بێت ھەر لەبەر ئەوە لۆگۆی کۆمپانیاکە چەند جارێک بە ڕەنگی ڕەشی سادە دەردەکەوت و بەڵام بە شێوەیەکی ڕەسمی لە نێوان ساڵانی (٢٠٠١-٢٠٠٣) لۆگۆی کۆمپانیاکە گۆڕدرا بۆ سێوێکی ڕەشی سادە. لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)وە بوو بە سێوێکی ئاوی یان ڕەساسی.

مردنی ستیڤ جۆبز

ستیڤ جۆبس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ

دوای تەنیا ڕۆژێ لەبڵاوکردنەوەی ئایفۆنی 4s دامەزرێنەری ئەپڵ کە پێشووتر دەستی لە کار کێشابۆوە کۆچی دوایی لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ واتە لە ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد.[٣] بەمەش گوزەرێکی گەورەی لە ئەمریکا و ئەپڵدا کە تاڕادەیەک سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما ھاتە دوان و ھاوخەمی بۆ کەسوکاری دەربڕی.

ماڵپەڕ

ئەپڵخاوەن ماڵپەڕێکە کە سەردانیکەران و ھەوادارانی دەتوانن بە ھۆی ماڵپەڕی ئەپڵەوە داواکاری خۆیان بۆکڕینی بەرھەمەکانی ئەپڵ پێشکەش بکەن وە لەم ماڵپەڕە سەرجەم چالاکی و بەرھەمەکانی ئەپڵ دەخرێتە ڕوو لەکاتی دەڕچوونی وەشانی نوێی سیستەم کە ناسراوە بە ios و ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و لاپ تۆپ و دیسکتۆپی ماک ھتد...

ماکینتۆش

ماکینتۆش یان ماک (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).

خشتەی مۆدێلە نوێکانی ماکینتۆش

کۆمپانیای ئەپڵ تا ئێستا بەرھەمی پێشکەوتوو و ناوازەی پێشکەشی جیھانی تەکنۆلۆژیا کردووە یەکێک لەوانە نەوەی کۆمپیوتەرەکانی ماکیتۆشە کە ئەم خستەیەی خوارەوە کۆمەڵێکن لە بەرھەمە نوێکانیان.


ئاسایی مامناوەند پرۆفیشناڵ
دیسکتۆپ ماک مینی

دەتوانێت بەبێ شاشە و تەختەکلیل و ماوس ئیش بکات.
ئای ماک

ئای ماک کۆکراوەی هەموو بەشەکان لە یەک شاشەدا. دوو جۆری هەیە (٢١.٥) ئینج و (٢٧) ئینج.
ماک پرۆ

ماک پرۆ بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان دەست دەکەوێت بە کۆرەکانی (٤ ، ٨ ،١٢)ەوە ، کە خێراییەکی ئێجگار زۆری هەیە.
لاپتۆپ
(ماک بووک)
ماکبووک ئەیر ١١

(١١.٦) ئینج لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە .
ماکبووک ئەیر ١٣

(١٣.٣) ئینج لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە.
ماکبووک پرۆ

بە قەبارەکانی (١٣.٣ ، ١٥.٤ ، ١٧) ئینج دەستدەکەوێت. بە بەکارهێنانی (Intel Core i5) و (Intel Core i7).
سێرڤەر ماک مینی سێرڤەر

سێرڤەری سیستەمی ماک
سێرڤەری ماک پرۆ

سێڤەری سیستەمی ماک تیایدا دابەزێنراوە.

سەرچاوە

Apple Investor Relations FAQ