دڕکی مەسیح: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی pl:Euphorbia milii |
ب r2.6.2) (ڕۆبۆت: گۆڕانی pl:Euphorbia milii بۆ pl:Wilczomlecz okazały |
||
ھێڵی ٦٨: | ھێڵی ٦٨: | ||
[[lt:Dygliuotoji karpažolė]] |
[[lt:Dygliuotoji karpažolė]] |
||
[[ml:യൂഫോർബിയ]] |
[[ml:യൂഫോർബിയ]] |
||
[[pl: |
[[pl:Wilczomlecz okazały]] |
||
[[pt:Coroa-de-cristo]] |
[[pt:Coroa-de-cristo]] |
||
[[ru:Молочай Миля]] |
[[ru:Молочай Миля]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٢:٠٦، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی | |
---|---|
Scientific classification | |
Kingdom: | Plantae
|
Division: | |
Class: | |
Order: | |
Family: | |
Binomial name | |
Euphorbia milii |
دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی (ناوی زانستی : Euphorbia milii) (بە ئینگلیزی:Crown-of-thorns or Christ Plant، عەرەبی: شوکة المسیح) ڕووەکێکی تەختەییە، وە ھەندێک جۆری نیمچە گۆشتی(ئاودار) ە، ناوی جۆرەکانی لە ناوی بارۆن (Baron Milius) ەوە ھاتووە وەک یادگارییەک بۆ ئەو کەسە، کە فەرمان ڕەوای ھەرێمی Réunion بووە ، کە ئەو کەسایەتییە جۆرەکانی ڕووەکەکەی لە ساڵی ١٨٢١ دا لە فەڕەنسا ناساندووە و پیشانی داوە.وە گومانی ئەوە ھەیە کە لە سەردەمە کۆنەکانەوە ئەم جۆرە ڕووەکە ھاتبێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، وە ناوی (دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی) لە ئەفسانەی تاجی دڕکاوی یەسووعەوە ھاتووە کە وەختی خۆی لەسەری کردووە.
تایبەتمەندێتی ڕووەکەکە
ڕووەکێکی ئاودارە بە شێوەی دەوەن shrub گەورە دەبێت ، تا بەرزی(١،٨م – ٢م) . لەگەڵ بوونی قەدێکی ڕاوەستاوی دڕکاوی ، کە دڕکەکان باریکەڵەن و درێژیان دەگاتە (٣سم) ،کە ھەندێک جار یارمەتی دەدات بۆ خۆ ھەڵواسین بە ڕووەکی تردا. گەڵاکانی بە زۆری لەسەر بەشە تازە گەشەکردووەکانی ڕووەکەکەدا دروست دەبێت وە بەرەو بەشەکانی سەرەوەی ئەو بەشە تازانە، وە درێژی گەڵاکان دەگاتە (٣،٥سم)وە پانیشیان دەگاتە (١،٥سم). گوڵەکانی ئەم جۆرە ڕووەکە بچووکن، وە بەھۆی لاسکێکەوە درێژبۆتەوە و وە پێکدێت لە جووتێک لە گەڵای بچووکی شێوە پەڕەی گووڵ،کە ڕەنگی سوور،سپی ،زەرد ، پەمەیی ھەیە وە پانی ئەم جۆرە گەڵای شێوە پەڕەگوڵیانە نزیکەی (١٢مم)دەبێت،ھەروەھا ئاوگی ڕووەکەکە تا ڕادەیەک ژەھراوییە. وات فریک لە ھەرێمی فیتسانلۆک لە وڵاتی تایلاند بە ماڵی سەرەکی درێژترین ڕووەکی (دڕکی مەسیح) دادەنرێت.
جۆرەکانی
ئەم جۆرە ڕووەکە زۆر جۆری جیاوازی ھەیە ، وە زۆرێک لە جۆرەکانی لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە دۆزراونەتەوە و ناسێندراون و پێناسەیان کراوە:-
- Euphorbia milii var. bevilaniensis (Croizat) Ursch & Leandri ١٩٥٥
- Euphorbia milii var. hislopii (N.E.Br.) Ursch & Leandri ١٩٥٥ (syn. E. hislopii)
- Euphorbia milii var. imperatae (Leandri) Ursch & Leandri ١٩٥٥
- Euphorbia milii var. longifolia Rauh ١٩٦٧
- Euphorbia milii var. milii
- Euphorbia milii var. roseana Marn.-Lap. ١٩٦٢
- Euphorbia milii var. splendens (Bojer ex Hook.) Ursch & Leandri ١٩٥٥
- Euphorbia milii var. tananarivae (Leandri) Ursch & Leandri ١٩٥٥
- Euphorbia milii var. tenuispina Rauh & Razaf. ١٩٩١
- Euphorbia milii var. tulearensis Ursch & Leandri ١٩٥٥
- Euphorbia milii var. vulcanii (Leandri) Ursch & Leandri ١٩٥٥
ئەلبوومی گووڵەکە
-
Euphorbia milii var. splendens
-
Euphorbia milii var. vulcanii
-
Euphorbia milii
سەرچاوە
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |