ئەندرۆید: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.6.8) (ڕۆبۆت: گۆڕانی ms:Android بۆ ms:Android (sistem operasi) |
ب r2.6.2) (ڕۆبۆت: گۆڕانی ms:Android (sistem operasi) بۆ ms:Android (sistem pengendalian) |
||
ھێڵی ١١٣: | ھێڵی ١١٣: | ||
[[ml:ആൻഡ്രോയ്ഡ്]] |
[[ml:ആൻഡ്രോയ്ഡ്]] |
||
[[mr:ॲन्ड्रॉइड]] |
[[mr:ॲन्ड्रॉइड]] |
||
[[ms:Android (sistem |
[[ms:Android (sistem pengendalian)]] |
||
[[my:အန်းဒရွိုက်]] |
[[my:အန်းဒရွိုက်]] |
||
[[ne:एन्ड्रोइड]] |
[[ne:एन्ड्रोइड]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٦:٣٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
دانەر(ان)ی سەرەتایی | گووگڵ |
---|---|
نووسراوە بە | XML, C, C++, Java |
زمانەکان | جۆرەها زمان... |
وێبگە | http://www.android.com/ |
ئەندڕۆید سیستەمێکی کارگێڕیی مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس Linux Kernel ٢.٦ بناغەی گرتووە. کۆمپانیای ئەندرۆید (Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، نەخشەشیان ھەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ گووگڵ ئەم کۆمپانیایەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات. سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە دەروبەری ٣٠٠٠٠٠ پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.
تایبەت مەندی
- پرۆگرام و یاریی زۆری ھەیە کە بەکارھێنەر دەتوانێت دایانمەزرێنێتە سەر ئامێرەکەی.
- نرخی ھەندێک لە ئامێرەکان زۆر ھەرزانن ئەگەر بەراورد بکرێن لەگەڵ ئامێری دیکە کە ھەمان شێواز کار جێبەجێ بکەن.
- زۆر بە باشی و ئاسانی تێکەڵاوی ڕاژەکانی گووگڵـە و کار زۆر ئاسان دەکاتەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە لە کار و ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕاژەکانی گووگڵ بەکار دەھێنن.
- سیستەمەکە بە شێوەیەکی زۆر دەکرێت ڕێکبخرێت بە پێی ویستی بەکارھێنەر.
ماڕکێتی ئەندڕۆید
سیستەمی ناوبراو دووکانێکی گەورە و پڕ لە پرۆگرامی ھەیە کە ئەمڕۆ زۆرتر لە ١٥٠ ھەزار پرۆگرام و یاریی جیاوازی تێدایە کە ھەردوو جۆری خۆڕا و بە پارە لە خۆ دەگرن، ساڵی ٢٠٠٨ ماڵپەڕی Google play کرایەوە کە تێیدا ھەموو پرۆگرامەکان ڕیزکراون.
وەشانەکانی ئەندرۆید
- وەشانەکان
دابەشکردنەکانی | API ژمارەی | رێژەی بەکارھێنانی |
---|---|---|
4.0 Ice Cream Sandwich | 14-15 | 7.1% |
3.x.x Honeycomb | 11-13 | 1.8% |
2.3.x Gingerbread | 9-10 | 38.7% |
2.2 Froyo | 8 | 45.3% |
2.1 Eclair | 7 | 11.7% |
1.6 Donut | 4 | 1.4% |
1.5 Cupcake | 3 | 1.1% |
داوانامەکان لە ئاندرۆید
داوانامەکان کە ئەوانەی دەبیرێن لە مارکێتی ئاندرۆید بڵاو دەکرێنەوە ، بە چەند شێوەیەک دروست دەکرێن بەڵام سەرەکی تریان بریتیە لە بەکارھێنانی زمانی پرۆگرامکردنی Java بەکاردێنن بە یارمەتی Android SDK ، یان بەھۆی بەکارھێنانی ئامرازی NDK ، وە لە کۆتایدا یان بە بەکارھێنانی App Inventor کە ئەمەش لە لایەن گووگڵ ەوە بۆ ئەو کەسانە بۆیە ئاسان کاری کە زمانەکانی پرۆگرام کردن نازانن بەڵکوو بە ئاسانی دەتوانن داوانامە دروست بکەن و پێکی ببستنەوە لەگەڵ ھاندیئاندرۆید ەکە.