پوشکاش: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی uz:Ferenc Puskás
ھێڵی ٨٨: ھێڵی ٨٨:
[[tr:Ferenc Puskás]]
[[tr:Ferenc Puskás]]
[[uk:Пушкаш Ференц]]
[[uk:Пушкаш Ференц]]
[[uz:Ferenc Puskás]]
[[vi:Ferenc Puskás]]
[[vi:Ferenc Puskás]]
[[xmf:ფერენც პუშკაში]]
[[xmf:ფერენც პუშკაში]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٠:٤٤، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢

پۆشکاش له‌باشترین یاریزانانی تۆپی پێ-یه‌ له‌مێژوودا،84 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژ‌رده‌ی هه‌نگاریا تۆمارکردووه‌ له‌ ٨٥ یارییدا،٥١٤ گۆڵی له‌ ٥٢٩ یارییدا تۆمارکردووه‌ له‌ خوله‌کانی هه‌نگاری و ئیسپانی ـیدا.له‌سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی خۆی یاریی بۆ یانه‌ی کیسپێست و هۆنفید بۆدابست کرد،پاشان دوای شۆڕشی ١٩٥٨ ـی هه‌نگاریا،ڕووی کرده‌ ئیسپانیا و چووه‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید که‌له‌و کاته‌دا به‌ یانه‌ی ئه‌فسانه‌کان ناوده‌برا و دی ستیڤانۆ،فرانسیسکۆ خینتۆ،ڕیمۆند کۆپا،هیکتۆر ڕییاڵ و خۆزێ سانتا ماریا یارییان له‌ ڕیزه‌کانیدا ده‌کرد.ئه‌فسانه‌ هه‌نگارییه‌که‌ ٣٥٢ گۆڵی له‌ ٣٤١ یارییدا له‌خولی هه‌نگارییدا تۆمارکردووه‌ و پێنج نازناوی خولی هه‌نگاری به‌ده‌ستهێناوه‌.له‌ساڵی ١٩٥٨ چووه‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وله‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ یاریکردنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ٢٠٦ گۆڵی له‌ ٢٢٣ یارییدا تۆمارکردووه‌ و چوارجار خه‌ڵاتی پیچێچی(گۆڵکه‌ری خوله‌که‌)ـی به‌ده‌ستهێناوه‌ و سێجار جامی ئه‌وروپا(خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان) و پێنج وه‌رزی یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا میدالیای زێڕی له‌ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٢ به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌روه‌ها پله‌ی دووه‌می له‌جامی جیهانی ١٩٥٤له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ که‌له‌ یاری کۆتاییدا به‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا دۆڕان.دواتر که‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی پێبه‌خشرا چوار یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌درێسی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌وه‌ کرد و دوای وازهێنانی له‌تۆپی پێ ماوه‌ی ٢٦ ساڵ ڕاهێنه‌رایه‌تی له‌ ئه‌مریکای لاتین و ئوسترالیا و یۆنان کرد و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئایک ئه‌سینا جارێک بووه‌ پاڵه‌وانی خولی ئه‌و وڵاته‌ و دووجار خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه‌.


نازناو لەگەڵ یانەکان

  • هۆنفید بۆدابست :
  • پاڵه‌وانی خولی هه‌نگاری:١٩٤٩-١٩٥٠ ، ١٩٥٠ ، ١٩٥٢، ١٩٥٤، ١٩٥٥


  • ڕیاڵ مه‌درید:
  • پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی:١٩٦٠-١٩٦١ ، ١٩٦١-١٩٦٢ ،١٩٦٢-١٩٦٣ ، ١٩٦٣-١٩٦٤ ،١٩٦٤-١٩٦٥
  • جامی شای ئیسپانیا:١٩٦٢
  • پاڵه‌وانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا:١٩٥٩ ، ١٩٦٠ ، ١٩٦٦
  • دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان:١٩٦٢ ، ١٩٦٤
  • جامی جیهانی یانه‌کان:١٩٦٠

نازناو بۆ هەنگاریا

  • پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپیاد:١٩٥٢
  • پاڵه‌وانی ئه‌وروپای ناوه‌ند(ناوین):١٩٥٣
  • دووه‌می جامی جیهانی:١٩٥٤
  • پاڵه‌وانی جامی به‌ڵکان:١٩٤٧

دەستکەوتی تاکەکەسی

  • گۆڵکه‌ری خولی هه‌نگاری:1947-48 ، 49-50 ، 1950 ، 1953
  • باشترین یاریزانی ئه‌وروپا و جیهان:1953
  • باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیسته‌م(له‌لایه‌ن گۆڤاری لیکیپ)
  • باشترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م
  • یه‌که‌م گۆڵکه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م
  • باشترین یاریزانی ئه‌ورپا:1960
  • گۆڵکه‌ری خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان:1960 ، 1964 به‌ 12 ، 7 گۆڵ
  • براوه‌ی خه‌ڵاتی پیچێچی(گۆڵکه‌ری خولی ئیسپانی):1959-60 ، 60-61 ، 62-63 و 1963-64

سەرچاوە

  • وێکیپێدیای ئینگلیزی