نیوزیلاند: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
TjBot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی frr:Nei-Sialun |
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی pa:ਨਿਊਜ਼ੀਲੈਂਡ |
||
ھێڵی ١٨٤: | ھێڵی ١٨٤: | ||
[[or:ନିଉଜିଲ୍ୟାଣ୍ଡ]] |
[[or:ନିଉଜିଲ୍ୟାଣ୍ଡ]] |
||
[[os:Ног Зеланди]] |
[[os:Ног Зеланди]] |
||
[[pa:ਨਿਊਜ਼ੀਲੈਂਡ]] |
|||
[[pam:New Zealand]] |
[[pam:New Zealand]] |
||
[[pih:Nyuu Ziilan]] |
[[pih:Nyuu Ziilan]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٢:٥٣، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢
نیوزیلاند (بە ئینگلیزی: New Zealand) وڵاتێکە لە ئۆقیانووسیا و لە چەند دوورگە پێکھاتووە. پایتەختەکەی وەڵینگتۆنە.
زانیاری گشتی
پایته‌خت: ئۆكلاند
رێژه‌ی دانیشتوان:4.3ملێون كه‌س
روبه‌ر:268,680 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه
سه‌ربه‌خۆیی:1907
زمان:ئینگلیزی ومائوری
ئایین :مه‌سیحی
ناوه‌ندی ته‌مه‌ن: 78 ساڵ پیاوان و81 ساڵ ژنان
داهاتی سه‌رانه:30234
دراو:دۆلاری نیوزلاند
هێمای ئه‌نته‌رنێت:nz
كۆدی ته‌له‌فون:64+
جوگرافیا
ئه‌م وڵاته پێكهاتوه له دو دورگه‌ی گه‌وره‌و و چه‌ندین دورگه‌ی بچوك و هه‌روه‌ها چه‌ندین ناوچه‌ی ئۆتۆنۆم له‌وانه:نیو دورگه‌كانی كۆك , نیو كاڵدۆنیا مه‌ودایه‌كی زۆر له نێوان نیوزلاند و وشكانیه‌كانی دیكه‌ی گۆی زه‌وی هه‌یه, دو هه‌زار كیلۆمه‌تر له نێوان ئه‌م وڵاته و نزیكترین دراوسێی كه ولاَتی ئوستورالیایه مه‌ودا هه‌یه, ده‌ریای تاسمان ده‌كه‌وێته نێوانیان. دوای ئوستورالیا نزیكترین دراوسێكانی له باكوره‌وه دورگه‌كانی تونگا و فیجی و پۆلۆنێزیهكانن.
دانیشتوان
زۆرینه‌ی دانیشتوانی نیوزلاند كۆچبه‌ره ئهوروپیهكانن به تایبه‌تی به‌ریتانی و ئیرله‌ندی. گرنگترین كهمهنهتهوهی ره‌نگین پێست مائوریهكانن كه دانیشتوی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌ن و به هه‌زاران ساڵه له‌وێ ژیاون.كهمهنهتهوهی دیكه ئاسیایی و پۆلۆنێزیهكانن كه زۆرتر له شاره‌گه‌وره‌كان نیشته‌جێن. له72% ی دانیشتوانی نیوزلاند نیشته‌جێی 16 شاری ئه‌م وڵاته‌ن. نیوه‌ی ئه‌م رێژه‌یه له چوارشاری سه‌ره‌كی:ئوكلاند ,ولینگتۆن, هامیلتۆن وچراست چێرچ ده‌ژین.
مێژوو
له ساڵی 1649دا ده‌ریاوان "ئابڵ جانسۆن تاسمان" یه‌كه‌م ئه‌وروپی بو كه پێی نایه كه‌ناره‌كانی نیوزلاند.به هۆی كۆژرانی چه‌ندین مه‌له‌وانی پاپۆرهكهی جانسۆن به ده‌ستی مائوریهكان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چیدی ئه‌وروپیه‌كان به‌م دورگه‌دا نه‌هاتنه‌وه 120 ساڵ پاش هاتنی ده‌ریاوان جانسۆن له ساڵی1769 ده‌ریاوانی به‌ریتانی "جه‌یمز كۆك" رێی كه‌وته ئه‌م دورگه‌یه و له‌م رێكه‌وته به‌دواوه پێوه‌ندی ئه‌وروپی و مائوریهكان ده‌ستی پێكرد. له سه‌ده‌ی نۆزده كۆچكردنی ئه‌وروپیه‌كان بۆ نیوزلاند ده‌ستی پێكرد.ئه‌مانه زۆرتر گروپ گه‌لێكی ئاینی بون كه له سكۆتلاند و به‌ریتانیاوه هاتبون.به پێی رێكه‌وتنی حكومه‌تی به‌ریتانیا و مائوریهكان له ساڵی 1840 ئه‌م وڵاته بوه به‌شێك له ئیمپراتوَریهتی به‌ریتانیا.له ساڵی 1856 یه‌كه‌م حكومه‌تی ئۆتۆنۆم له‌م وڵاته‌دا پێكهات و له ساڵی 1876 ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌ستی به سه‌رانسه‌ری ئه‌م وڵاته‌داگرت. نیوزلاند له ساڵی 1907 سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند به‌ڵام پۆستی ره‌مزی سه‌رۆكی حكومه‌تی بۆ مه‌لیكه‌ی به‌ریتانیا هێشته‌وه. جێگری مه‌لیكه له‌و وڵاته سه‌رفه‌رمانداری گشتییه كه به پێشنیاری سه‌رۆك وه‌زیر و به ده‌نگی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێ.
سه‌رۆکایه‌تی
سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته "مه‌لیكه ئیلیزابێتی دوههمه" و سه‌ر فه‌رمانداری گشتی له لایه‌ن په‌ڕله‌مانی وڵاته‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و وبه‌رپرسیاره‌تی واژۆكردنی یاساكانی له ئه‌ستۆیه. ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیكه و سه‌رفه‌رماندار ره‌مزیه و په‌رله‌مان كه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراوه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كیه. سه‌رۆكی حكومه‌ت واته سه‌رۆكی ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ر له لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
زمان
له 95 % ی خه‌ڵكی نیوزلاد به زمانی ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌م زمانه‌ش زمانی ره‌سمی وڵاته.
ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت
جۆری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نیوزلاند پاشایه‌تی سنورداره و دیموكراسیه‌كی په‌رله‌مانی هه‌یه. باڵاترین پۆست له‌م وڵاته مه‌لیكه‌ی به‌ریتانیا واته ئه‌لیزابێتی دوههمه.
كه به پێی یاسای 1974 وه‌ك مه‌لیكه‌ی نیوزلاند و سه‌رۆك وڵات ده‌ناسرێ. سه‌رفه‌رماندار نوێنه‌ری مه‌لیكه‌یه له نیوزلاندو كه‌سی یه‌كه‌می وڵاته.ئێستا كه (ئاناند ساتیاناند) ئه‌م پۆسته‌ی له ئه‌ستۆیه.
ئه‌م وڵاته‌ش وه‌ك به‌ریتانیا یاسای بنه‌ره‌تی نوسراوه‌ی نیه,به‌ڵام یاسای مه‌رجداركردنی ساڵی 1986 یاسا ورێساكانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی رونكردوه‌ته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیر سه‌رۆكی حكومه‌ته و له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت , سه‌رۆك وه‌زیری ئێستای نیوزلاند هێلێن كلاركی سه‌رۆكی پارتی كاری نیوزلانده.
له هه‌ڵبژاردنی گشتی كه سێ ساڵ جارێك به‌رێوه ده‌چێت ,120 نوێنه‌ری پارله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێن.له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 پارتی كار به سه‌رۆكایه‌تی "جیم ئه‌ندێتۆن" زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست هێنا. (جان كه‌ی) سكرتێری پارتی گه‌ل سه‌رۆكی ئۆپۆزیسیۆنه .پارتی سه‌وز و پارتی "داهاتوی یه‌كگرتو" دو پارتی گرنگی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ن.پارتی مائوری و پارتی یاساش به‌شێكن له ئۆپۆزسیۆن.
له مارسی 2005 تا ئوكتوبهری 2006 نیوزلاند ته‌نیا وڵات بوو له‌جیهاندا كه سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆكی هه‌رسێ ده‌زگا سه‌ره‌كیه‌كانی وڵات واته ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ر و ده‌زگای یاسادانان و ده‌زگای داد ,ژن بون
مه‌لیكه ئه‌لیزابت
سه‌رفه‌رمانداری گشتی:سیلڤیا كارترایت
سه‌رۆك وه‌زیران:هێلێن كلارك
سه‌رۆكی ده‌زگای داد:سییان ئێلیاس
سه‌رۆكی پارله‌مان:مارگارێت ڤیلسۆن
جێی ئاماژه‌یه به‌رێوبه‌ری گشتی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئه‌م وڵاته‌ش خاتوو "ترێزا گاتۆنگ"ه
له مێژوودا نیوزلاند پێشه‌نگی نه‌هێشتنی جیاوزای ره‌گه‌زی بووه.ئه‌م وڵاته یه‌كه‌م وڵاتی جیهان بووه كه مافی ده‌نگدانی ژنانی به ره‌سمی ناسیوه , به‌ڵام تا ساڵی 1919 ژنانی ئه‌م وڵاته نه‌یانتوانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان بپاڵێون.
ئابوری
ئابوری نیوزلاند پێشكه‌وتووه و رووله گه‌شه‌یه.رێژه‌ی به‌رهه‌می ساڵی 2007 128.1 ملیار دۆلار بوه و داهاتی سه‌رانه‌شی له‌م ساڵه‌دا 30234 دۆلار بوه .كه به‌م پێیه بیست و هه‌شته‌مین وڵاتی جیهانه.
پله‌و پێگه‌ی نیوزلاند
پله‌و پێگه‌ی نیوزلاند له روی پێوانه جیهانیه‌كانی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن, به پشت به‌ستن به چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مانه‌ن:
پێوانی گه‌شه‌كردنی مرۆیی- سندوقی گه‌شه‌ی ئابوری-كۆمه‌ڵایه‌تی unساڵی 2006 –پله‌ی 19 ی جیهان بووه
ئاستی ژیان- گۆڤاری ئێكۆنۆمیست ساڵی 2006-پله‌ی 15 دایه
دڵخۆش بون به ژیان ئه‌نیستیتۆ لیاتۆم ساڵی2007- پله‌ی یه‌كه‌م
ئاستی به‌خته‌وه‌ری وخۆشگوزه‌رانی گشتی- ئه‌نیستیتۆ لێگاتۆم ساڵی 2007-پله‌ی 5
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ژیان –دامه‌زراوه‌ی مێرسێر ساڵی 2007-ئۆكله‌ند پێنجه‌مین و ولینگتۆن پله‌ی پانزه‌هه‌می شاره له‌باره‌كانی جیهان بۆ ژیان به‌سه‌ر بردن.
پێوه‌ری ئاشتی جیهانی-پله‌ی 4
ئازادی كاری راگه‌یاندن-رێكخراوه‌ی هه‌واڵنێرانی بێ سنور-پله‌ی 15
پێوه‌ری گه‌نده‌ڵی ئابوری-یه‌كێكه له‌و سێ وڵاته‌ی كه‌مترین رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابوری تیایه.
ڕێبه‌ران
سه‌رۆكی وڵات:مه‌لیكه ئه‌لیزابێت
سه‌رفه‌رمانداری گشتی:ئاناند ساتیاناند
سه‌رۆك وه‌زیر:هێلێن كلارك
سه‌رچاوه‌کان
نه‌وا [١]