ئاشتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی arz:سلام
ھێڵی ٩: ھێڵی ٩:
[[ar:سلام]]
[[ar:سلام]]
[[arc:ܫܠܡܐ (ܫܝܢܐ)]]
[[arc:ܫܠܡܐ (ܫܝܢܐ)]]
[[arz:سلام]]
[[ast:Paz]]
[[ast:Paz]]
[[az:Sülh]]
[[az:Sülh]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٣:٢٨، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢

نیشانەی ئاشتی

ئاشتی دۆخێکی ئارام و ھێمنی دوور لە شەڕ و ئاژاوە و دڵەڕاوکێیە، لە سیاسەتی جیھانی چەمکی ئاشتی بەکاردێت وەکو پێچەوانەی چەمکی جەنگ و توندوتیژی و ترس. وە لە کاتی بوونی ئاشتی و ئارامی ئەوە ناگەیەنێت کە ھیچ کێشەیەک لە نێوان گەلە جیاوازەکان و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا نەماوە و ھەموویان بە تەواوی تێکەڵی یەکتر بوونە و یەکیان گرتووە بەڵکو ھەبوونی ئاشتی تەنھا واتە نەبوونی ململانێی قورس و چەکداری و توندوتیژی، چونکە لە کاتی ئاشتیشدا کێشمەکێش دروست دەبێت لەسەر ھەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکاندا و ھەروەھا لە کاتی گفتۆگۆ مەدەنییەکاندا لە نێوان دوولایەن یان چەند لایەنێکەوە، کە ھەرلایەکیان لە ھەوڵی سەپاندی بیروڕای خۆیەتی و تەنیا ڕای خۆی لەلا دروستە.

گفتوگۆی ئاشتیانە لە ھەموو کاتێک و ھەموو سەردەمێکدا کاریگەری باشتر و ئەرێنی ھەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێجەوانەی تێکھەڵچوونە چەکدراییەکان و ھەوڵدان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە ڕێگەچارەی سەربازی کە لە زۆربەی کاتەکاندا کاریگەری نەرێنی دوای خۆی بەجێ ھێشتووە و جاری واش ھەیە نەک کێشەکەی چارە نەکردووە بەڵکو گەورەتری کردووە.