شەڕی سارد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب ڕۆبۆت: چاکسازیی az:Soyuq müharibə←az:Soyuq Müharibə |
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: چاکسازیی gd:Cogadh Fuar |
||
ھێڵی ٤٦: | ھێڵی ٤٦: | ||
[[ga:Cogadh Fuar]] |
[[ga:Cogadh Fuar]] |
||
[[gan:冷戰]] |
[[gan:冷戰]] |
||
[[gd: |
[[gd:Cogadh Fuar]] |
||
[[gl:Guerra fría]] |
[[gl:Guerra fría]] |
||
[[he:המלחמה הקרה]] |
[[he:המלחמה הקרה]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠١:٠١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢
شەڕی سارد ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمەریکا بۆڕووبەڕوو بوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکان دا . لە تایبەتمەندنیەکانی ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتی چەکی ناووکی ،وە دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە دەوری یەکێتی سۆڤیەت دا ، بەگەڕ خستنی ھێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان دا ، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیە نێو دەوڵەتیەکان لە ڕێگای دانوستانەوە.
سەرەڕای نەتوانینی زۆربەی لێکۆلەران و زانایانی بواری پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان دا لە دیاری کردنی ماوەی دەست پێ کردنی ئەم جەنگە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا زۆربەیان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ماوەی ٥ ئازاری ساڵی ١٩٤٦ بە سەرەتای سەر ھەڵدانی ئەم جەنگەیە ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی وتارەکەی"چرچڵ" بۆ دامەزراندن و پێکھێنانی یەکێتی سەربازی "ئەنگلۆ ئەمریکی" بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی پەرەسەندنی کۆمۆنیزم.
ھۆکارەکانی شەڕی سارد
تیۆرو بیر بۆ چوونەکان سەبارەت بە ھۆکارەھاندەرەکانی شەڕی سارد و بنەڕەتی ئەم شەڕە ھەمەجۆرن ، ئەو بیر و بۆ چوونانەش دەیگێڕنەوە بۆ دوژمنایەتی کردنی یەکتری و دوو دڵی و نەبوونی متمانە بە یەکتری و بوونی ترسی لایەنەکان بەرامبەر بە یەکتری . سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت و سەرۆکی ئەمەریکا ھەستیان بە بوونی مەترسیەکی گەورە دەکرد بەرامبەر یە یەکتر، ھەروەھا دەستپێشخەرییەکی دوژمنکارانە لەلایەن ھەریەکە لە وڵاتانەوە بکرایە زۆر بە توندی بەر پەرچی دەدرایەوە لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە ، لەبەر ئەوە ناتوانرێت بە سادەیی سەیری شەڕی سارد بکرێت.