پەرلەمانی کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب "Seal_of_the_National_Assembly_of_Kurdistan.jpg" سڕاوە؛ Fastily ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: Per [[commons:Commons:Deletion requests/File:Seal of the National Assembly of Kurdistan...
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: چاکسازیی ku:Parlamena Kurdistanê
ھێڵی ١: ھێڵی ١:

'''پەرلەمانی کوردستان'''، بەفەرمی '''پەرلەمانی کوردستان-عێراق''' یان '''ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق''' [[پارلەمان|ئەنجومەنی نوێنەرانی]] دانیشتووانی [[ھەرێمی کوردستان]] و ھێزی یاسادانەری [[حکومەتی ھەرێمی کوردستان]]ە. پەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی ١١٠ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.<ref>ماددەی ٤ی دەستووری ھەرێمی کوردستان-عێراق http://www.perleman.org/files/sitecontents/100809083313.pdf</ref>. خولی سێیەمی پەرلەمان (٢٠٠٩- ) لە ١١١ نوێنەر پێک ھاتووە و سەرۆکی ئێستای [[ئەرسەلان بایز]]ە.
'''پەرلەمانی کوردستان'''، بەفەرمی '''پەرلەمانی کوردستان-عێراق''' یان '''ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق''' [[پارلەمان|ئەنجومەنی نوێنەرانی]] دانیشتووانی [[ھەرێمی کوردستان]] و ھێزی یاسادانەری [[حکومەتی ھەرێمی کوردستان]]ە. پەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی ١١٠ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.<ref>ماددەی ٤ی دەستووری ھەرێمی کوردستان-عێراق http://www.perleman.org/files/sitecontents/100809083313.pdf</ref>. خولی سێیەمی پەرلەمان (٢٠٠٩- ) لە ١١١ نوێنەر پێک ھاتووە و سەرۆکی ئێستای [[ئەرسەلان بایز]]ە.


ھێڵی ١٣١: ھێڵی ١٣٠:
[[de:Parlament Kurdistans]]
[[de:Parlament Kurdistans]]
[[en:Kurdistan Parliament]]
[[en:Kurdistan Parliament]]
[[ku:Parlamentoya Kurdistanê]]
[[ku:Parlamena Kurdistanê]]
[[nl:Parlement van Koerdistan]]
[[nl:Parlement van Koerdistan]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٢:٥١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢

پەرلەمانی کوردستان، بەفەرمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق یان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یاسادانەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە. پەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی ١١٠ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.[١]. خولی سێیەمی پەرلەمان (٢٠٠٩- ) لە ١١١ نوێنەر پێک ھاتووە و سەرۆکی ئێستای ئەرسەلان بایزە.

ئەندامانی پەرلەمان چوار ساڵ جارێک لە ھەڵبژاردنی گشتیی لە ھەرێمی کوردستاندا دەستنیشان دەکرێن. لانی کەم دەبێ ٢٥% -ی ئەندامانی پەرلەمان ژن بن. دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان پێک دێت. لەھەر ساڵێکدا دوو خولی بەستنی ھەیە، یەکەم لە ئازار تا کۆتاییی حوزەیران و دووەم لە ئەیلوول تا کۆتاییی کانوونی یەکەم.

مێژو

خولی یەکەم (١٩٩٢-١٩٩٤)

دوای شکستھێنانی گفتوگۆکانی نێوان بەرەی کوردستانی و ڕژێمی سەدام، لە ٢٦\١٠\١٩٩١ حکوومەتی ئێراق دەستی کرد بە کێشانەوەی دامودەزگا ئیدارییەکان لە ناوچەکانی کوردستان. بەرەی کوردستانی کە لە حەوت حیزب پێک ھاتبوو وەک دەسەڵاتی دیفاکتۆی ناوچەکە بیری لە دامەزراندنی سیستمێکی پەرلەمانی کردەوە لەڕێی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی سەربەخۆی ئازاد و دیموکراتیەوە. بۆ ئەمەش لێژنەیەکی تایبەتی لە ‌١٥ کەس لە سیاسەتوانەکانی ناو بەرەی کوردستانی پێک ھێنرا بەم ئەندامانەوە: ڕەشید عەبدولقادر، مەعرووف رەئووف، نازم حەوێزی، حاکم ئەمیر، شەمسەددین موفتی، مەحموود بابان، سەعدی بەرزنجی، خورشید شەوکەت، مستەفا عەسکەری، فەرسەت ئەحمەد، قەیس دیوالی، حەسەن عەبدولکەریم، بەختیار حەیدەری، قادر جەباری و، فەرەنسۆ ھەریری.

ئەم لیژنەیە دوای ئەوەی چەند دانیشتنێکی لە نێوان ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ تاوەکو ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ ئەنجام دا، پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش بە سەرکردایەتیی سیاسیی بەرەی کوردستانی کرد و لە ڕۆژی ٢٨\٤\١٩٩٢ لە لایەن بەرەوە بڕیاری لەسەردرا و بە ناوی یاسای ژمارە ١ بۆ ساڵی ١٩٩٢ یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنیی نیشتمانیی کوردستان – عێراق پەسەند کرا. ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ڕێگای دەنگدانی گشتی و نھێنی و راستەوخۆ لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ بە بەشداریی ٩٦٧٢٢٩ دەنگدەر ئەنجام درا. کە بەھاوکاری و پشتیوانیی چاودێرانی بیانی بەڕێوە چوو. بەپێی یاسای ھەڵبژاردن ھەر حزبێک دەبوایە ٧% -ی دەنگەکان بەدەست بھێنێ بۆ ئەوەی کورسیەکی پەرلەمان مسۆگەر بکات.[٢] ئەم لیستانە لە ھەڵبژاردنەکەدا بەشدار بوون:

ناوی لیست ژمارەی دەنگەکان ڕێژە لە سەد
پارتی دیموکراتی کوردستان ٤٣٧٨٨٩ ٤٥.٥
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ٤٢٣٨٣٣ ٤٣.٦١
ئیسلامییەکان ٤٩١٠٨ ٥.٥
یەکگرتن (پارتی سۆشیالست و پارتی سەربەخۆییی کوردستان) ٢٤٨٨٢ ٢.٥٦
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی و بێلایەنەکان ٢١١٢٣ ٢.١٧
پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان ٩٩٠٣ ١.٠٢
لیستی سەربەخۆی دیموکراتەکان ٥٠١ ٠.٠٥

بەپێی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، کە لە لایەن دەستەی باڵای سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندرا، کە بە سیستمی نوێنەرایەتێی رێژەیی بەرێوە چوو، تەنیا لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشان ھاتنە نێو پەرلەمان لە کۆی ١٠٥ کورسیی پەرلەمان ھەریەک لە یەکێتی و پارتی ٥٠%ی کورسییەکانیان بەرکەوت. جەوهەر نامیق سالم لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

بەپێی بڕیارێکی سەرکردایەتیی سیاسیی بەرەی کوردستانی، ٥ کورسی بۆ مەسیحیەکانی کوردستان تەرخان کرا، کە ٤ ئەندامیان لە لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری و ١ ئەندامیش بۆ لیستی یەکگرتووی مەسیحییەکانی کوردستان تەرخان کرا.

خولی گواستنەوە (٢٠٠٢-٢٠٠٥)

بەھۆی ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ (شەڕی براکوژی)، لە ٢ی مایسی ١٩٩٤ نەتوانرا ھەڵبژاردنی خولی دووەم ئەنجام بدرێ. پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکی دیکۆمێنتیدا کە لە ١٩ خاڵ پێک ھاتبوو دژی ئەم شەڕە ھەڵویستی دەرکرد و چەندین لێژنەی مەیدانیشی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاگربەست و بڕیاردانی ئاشتی لە بەرەکانی شەڕدا پێک ھێنا، ھەروەھا ٥٩ ئەندام بۆ ماوەی ١٠١ رۆژ لە ھۆڵێکی نێو پەرلەمان دژی شەڕی ناوخۆ پەناگیریی خۆیان ڕاگەیاند. بەڵام پەرلەمانیش بووە قوربانیی شەڕی ناوخۆ.

بەھۆی رێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ساڵی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمەریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی ئیمزا کرا، پەرلەمانی کوردستان یەکی گرتەوە. لە ٤/١٠/٢٠٠٢ یەکەم کۆبوونەوەی یەکگرتنەوەی کرد و ھەفتەیەکیش دوای ئەوە کۆبوونەوەی دووەمی یەکگرتنەوەی لە سلێمانی گرێ دا. ٢٣ نوێنەری یەکێتی گۆڕدران و نوێنەرێکی دیکەش بۆ پارتی زۆرکرا. ماوەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی پەرلەمان ٣ مانگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕۆژ نووری شاوێس و ٢ مانگیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال فوئاد دیاری کرا. بەڵام بەگشتی ئەم خولە درێژەپێدەری خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی سالی ١٩٩٢ بوو.[٣]

خولی دووەم (٢٠٠٥-٢٠٠٩)

لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام درا. لە ھەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان، ١٣ لیستی جیاواز بەشداریان کرد کە بە سیستمی نوێنەرایەتیی ڕێژەیی بەڕێوە چوو. تیایدا ١٧٥٣٩١٩ کەس لە دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان بەشداریان تێدا کرد. لەم ھەڵبژاردنەدا، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان لە ١٠٥ ئەندام بۆ ١١١ ئەندام بەرزکرایەوە. لە ئەنجامدا تەنھا ٣ لیست لەکۆی ١٣ لیستەکە، توانیان بگەنە پەرلەمان، ئەوانیش لیستی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان کە ١٠٤ کورسی و لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عیراق ٦ کورسی و لیستی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سەربەخۆکان ١ یەک کورسییان بەدەست ھێنا. عەدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمان و فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا سکرتێری پەرلەمان لە خولی دووەم بوون. ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان:[٤]

ناوی لیست ژمارەی دەنگەکان ڕێژە لە سەد کورسییەکان
لیستی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان ١٥٧٠٦٦٣ ٨٩.٥٥ ١٠٤
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ٨٥٢٣٧ ٤.٨٦ ٦
لیستی زەحمەتکێشان و سەربەخۆکان ٢٠٥٨٥ ١.١٧ ١
پارتی کاری دیموکراتی کوردستان ١١٧٤٨ ٠.٦٧ ٠
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ١٠٩٥٢ ٠.٦٢ ٠
لیستی بێلایەنەکان ١٠٢٦٢ ٠.٥٩ ٠
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ٩٠٨١ ٠.٥٢ ٠
تەجەموعی کۆماری عێراق ٩٤٩٩ ٠.٥٤ ٠
بەرەی نیشتمانیی وەحدەی عێراق ٨٢٥٥ ٠.٤٧ ٠
بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی کوردستان ٦٦٩٠ ٠.٣٨ ٠
پارتی پارێزگارانی کوردستان ٥٥٠٦ ٠.٣١ ٠
حزبی ئەخای وەتەنی عێراقی ٣٤٢٢ ٠.٢٠ ٠
ڕەوتی نیشتمانیی کوردستان ٢٠١٨ ٠.١٢ ٠

خولی سێیەم (٢٠٠٩- )

رۆژی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٠٩ خولی سێیەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە چوو کە ٢٤ لیست بەشداریی ھەڵبژاردنیان کرد، بۆ کێبرکێ لەسەر ١١١ کورسی و تیایدا ١١ لیست توانیان ڕێژەی یاسایی بەدەست بێنن و بێنە ناو پەرلەمان. ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردن لە نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ١٨/٨/٢٠٠٩ ھاتووە بەم شێوەیەی خوارەوەیە[٥]:

ناوی لیست ژمارەی دەنگەکان ڕێژە لە سەد کورسییەکان
لیستی کوردستانی ١٠٧٦٣٧٠ ٥٧.٣٧ ٥٩
گۆڕان ٤٤٥٠٢٤ ٢٣.٧٢ ٢٥
لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی ٢٤٠٨٤٢ ١٢.٨٤ ١٤
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ٢٧١٤٧ ١.٤٥ ٢
بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمانی لە کوردستان ١٨٤٦٤ ٠.٩٨ ٣
ئەنجومەنی میللی کلدانی سریانی ئاشوری ١٠٥٩٥ ٠.٥٦ ٣
ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی ١٥٠٢٨ ٠.٨٠ ١
لیستی چاکسازیی تورکمانی ٧٠٧٧ ٠.٣٨ ١
لیستی ڕافیدەین ٥٦٩٠ ٠.٣٠ ٢
ئارام شاھین داود باکۆیان (ئەرمەنی) ٤١٩٨ ٠.٢٢ ١
لیستی تورکمانیی ھەولێر ٣٩٠٦ ٠.٢١ ١

ئەرک و دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی کوردستان

پەرلەمانی کوردستان ئەم ئەرک و دەستەڵاتانەی خوارەوەی ھەیە:

  • دەرچوواندنی یاسا
  • بڕیاردان لەسەر ڕێککەوتننامەکان و یەکلاکردنەوەی کێشەی چارەنووسیی گەلی کوردستان و دەسنیشانکردنی پەیوەندیی یاسایی لەگەڵ دەسەڵاتی مەڵبەندی
  • ناولێنانی سەرۆکی وەزیرانی ھەرێم و متمانەدان بە ئەنجوومەنی وەزیران و کێشانەوەی متمانە لێیان
  • پەسندکردنی بودجەی گشتیی و نەخشەکێشانی گەشەپێکردن و بڕیار لە سەردانیان
  • چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن

پشتیوانەی یاساییی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان

ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانەی یاساییان ھەیە، کە پاراستنی یاسایی پێویستیان بۆ دابین دەکات تاکو بە ئازادی ئەرکەکانیان جێبەجی بکەن و، ئەندام لەسەر دەربڕینی بیروڕاری لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەی لە ئەنجوومەندا لی پرسینەوەی لەسەر نەبێت و نابی ڕاوەدوو بنرێـت، یا بگیرێت لە کاتی خولەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەندا بەبی ڕەزامەندیی ڕاوەدوو پەرلەمان، تەنیا لە بارەی ئەوە نەبی ، کە لە تاوانێکدا گیرا بی، ھەروەھا نابی ئەندام ڕاوەدوو بنرێتیان بگیرێت لە دەرەوی کاتی خولی بەستنی ئەنجوومەن بە ھۆی تاوانێک بە بی وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەرۆی پەرلەمانی کوردستان تەنیا لەو بارەدا نەبێت کە لە تاوانێکدا گیرا بێت.

سەرچاوەکان

  1. ^ ماددەی ٤ی دەستووری ھەرێمی کوردستان-عێراق http://www.perleman.org/files/sitecontents/100809083313.pdf
  2. ^ http://www.perleman.org/default.aspx?page=sitecontents&c=Parliament-History
  3. ^ http://www.perleman.org/default.aspx?page=sitecontents&c=Parliament-History1992#
  4. ^ http://www.perleman.org/default.aspx?page=sitecontents&c=Parliament-History2005
  5. ^ http://www.perleman.org/Default.aspx?page=articles&c=News-title&id=6871

ئه‌نجومه‌نی نشتیمانی کوردستان (په‌رله‌مان) - ماڵپەڕی حکومەتى هەرێمى کوردستان

بەستەر بۆ دەرەوە