عیسا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی bg:Исус в исляма
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی is:Isa
ھێڵی ٨٠: ھێڵی ٨٠:
[[ia:Vista islamic de Jesus]]
[[ia:Vista islamic de Jesus]]
[[id:Pandangan Islam tentang Yesus]]
[[id:Pandangan Islam tentang Yesus]]
[[is:Isa]]
[[it:Gesù nell'Islam]]
[[it:Gesù nell'Islam]]
[[ja:イスラームにおけるイーサー]]
[[ja:イスラームにおけるイーサー]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٠٨، ٢٦ی ئابی ٢٠١٢

  ئەم وتارە سەبارەت بە یەسووع بەپێی ئیسلام نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە یەسووع.


لەڕوانگەی ئیسلامدا بۆ یەسووع، یەسووع بە عیسا (بەئینگلیزی: Isa، بەعەرەبی: عيسى)، ناودەبرێت کە بریتییە لەو کەسایەیەتییەی کە لە قورئاندا ناوی هاتووە و بەپێی ئەو کتێبە یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا. هاوکات بەپێی قورئان، عیسا هەمان یەسووعە کە دامەزرێنەری ئایینی مەسیحییەتە و ناوەندەکەسایەتی ئەو ئایینەیە، بەڵام بە کۆمەڵێک سیفەتی دیکەوە، وەک ئەوەی کە لە ئایینی ئیسلامدا عیسا لەمرۆڤێک زۆرتر نییە کە پێغەمبەری خودا بووە و خودا بۆ ئیسرائیلییەکانی ناردووە، هاوکات عیسا بەپێی ئیسلام لەخاچ نەدراوە و هێشتا نەمردووە و لای خودایە، لەکاتێکدا کە بەپێی ئینجیلەکان و بەپێی ئایینی مەسیحییەت، یەسووع (کەبەپێی بڕوای موسوڵمانەکان ناوی عیسا)یە، خودا بووە و کوڕی خودا بووە و لەخاچ دەدرێت و دەمرێت.[١]، بۆیە ئەم وتارە دەربارەی ڕووانگەی ئیسلامە بۆ یەسووع.

بەسەرهاتی ژیانی یەسووع بەپێی قورئان

لەپێی قورئان، یەسووع بە عیسا ناودەبرێت و پێغەمبەری خودایە و لە شکۆمەندەکانە کە بە "اولی االعزم" ناویان براوە، دایکی ناوی مەریەمی کچی عەمرانە کە خودا ھەڵیبژارد لە ناو گشت ئافرەتانی جیھاندا وە لەڕۆحی خۆی فوی پێدا کرد بە ھۆی جوبرائیلەوە[٢]. عیسا لە (بەیتلەحم) لەدایکبووە، بەیت لەحم نزیکە لە قودسەوە. عیسای پێغەمبەر لەسەر لانکە قسەی لەگەڵ خەڵک کردووە لەبەر ئەوەی داوێن پاکیی دایکی بسەلمێنێت[٣]. عیسای پێغەمبەر لەقورئاندا ٢٥ جار ناوی ھاتووە وە مەریەمی دایکیشی ٣٤ ناوی ھاتووە. عیسا بەپێی قورئانیش بە مەسیح ناوی براوە لەبەر گەڕانی بەسەر زەویدا[ژێدەر پێویستە]، عیسا تاکوو خۆی بپارێزێت لە فیتنە و ئاژاوە گەڕاوە و لەشوێنێک دانەنیشتووە، لەو دەمەدا جولەکە بەتوندی بەربەرەکانیان دەکرد و درۆیان بەدەمەوە دەکرد و قسەیان بۆ خۆی و دایکی ھەڵدەبەست[٤].


پێغەمبەرایەتی

زنجیرەیەک وتار لەسەر
یەسووع

خودا عیسای ڕەوانەکرد بۆ بەنی ئیسرائیل لە دوای ئەوەی کە لە ڕێگای ڕاست لایاندا و سنووری خوایان شکاند وماڵی حەرامیان کۆکردەوە. کەبووە ھۆی حەرامبوونی شتە چاکەکانیان لەسەریان، ئینجا عیسای پێغەمبەر وەکو ڕوونکەرەوە و مامۆستایەک، وە دوانزە یاریدەدەر شوێنی کەوتن کە بە "الحواریین" ناو دەبرێن.

بەپێی قورئان، عیسائینجیلی بۆ نێردراوە لەلایەن الله وە لەکاتێکدا کە تەمەنی لەسی ساڵیدا بوو وە لەسەر گەیاندنی بەردەوام بوو تا خودا بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان لەکاتێکدا کەتەمەنی سی و سێ ساڵ بوو لە پاراستنی پەروەردگاردا وەکو بەدرۆ خستنەوەیەک بۆ جولەکە و گاورەکان کە بانگەواز بۆ ھەڵواسین و لەخاچ دانی دەکەن[ژێدەر پێویستە].


کارە پەرچووەکانی

  ئەم وتارە سەبارەت بە پەرچووەکانی یەسووع بەپێی قورئان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە پەرچووەکانی یەسووع بەپێی ئینجیل.

عیسای پێغەمبەر چەند پەرچوویەکی ھەبوە لەوانە:

  • لەقوڕ باڵندەیەکی دروست ئەکرد ئینجا فوی پیا کردو بەیارمەتی خودا بوو بە باڵندەیەکی زیندوو[ژێدەر پێویستە]
  • مەسحی چاوی کوێری دەکردو چاک دەبویەوە و دەبووە بینەر[ژێدەر پێویستە]
  • مەسحی بەسەر بەڵەکێکدا دەکرد و خودا شیفای دەدا و چاک دەبوویەوە[ژێدەر پێویستە]
  • مردووی زیندوو دەکردەوە بەیارمەتی خوای گەورە[ژێدەر پێویستە]
  • ھەواڵی بەخەڵکی دەدا لەوەی دەیخۆن و ھەڵی دەگرن و پاشەکەوتی دەکەن
  • بەرەكەت (زياد)ى دەكرد هەرشتێ بيويستابا لە ئاو و خواردن و هتد...

نەخشەی جولەکە بۆ لەناوبردنی

بەپێی قورئان، جولەکە کەوتنە کار بۆدروست کردنی فێڵێک بۆ بەتوڕەبوونی ڕۆمانییەکان لەسەری وە ووتنی ئەوەی کە گوایە عیسای پێغەمبەر ھاتووە کە دەستەڵاتیان لێ بسێنێتەوە، ڕۆمانیش حوکمی لەسێدارەدانی دەرکرد.

خودا پیاوێکی دووڕوی لەھاوەڵەکانی عیسای کردە سەر شێوەی عیسا کە ناوی (یەهوزا) بوو وە دار و دەستەکەی ڕۆمانییەکان گرتیان و لەخاچیان دا، عیساش خودا ڕزگاری کرد ھەروەک لەقورئاندا باس کراوە کە خودا دەڵێت نەکوشتیان و نەلەخاچیاندا بەڵکو لێیان تێک چوو وە ھەروەھا دەڵێت بەڕاستی نەیان کوشت بەڵکو خودا بەرزی کردەوە بۆلای خۆی.

گەڕانەوەی عیسا بۆ سەر زەوی

بەپێی قورئان، لەڕۆژی قیامەتدا عیسای پێغەمبەر دادەبەزێتە سەر زەوی وەکو یەکێک لەنیشانە گەورەکانی ڕۆژی قیامەت لەنێوانی گەلی مسوڵماناندا وە بەشەریعەتی الله حوکم دەکات واتە بە قورئان و سوننەت، زەوی پڕدەکات لە داد و دادپەروەری.[ژێدەر پێویستە]

عیسا و پێشگره‌كانی

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ عیسا له‌ بیست و پێنج شوێندا له‌ قورئاندا ناوی هاتووه‌، به‌ڵام زۆر به‌ ڕێز و ئیحترامه‌وه‌ دوێنراوه‌ له‌ كۆمه‌ڵێ عیبارات و ده‌سته‌واژه‌ی دیكه‌ی قورئاندا وه‌ک: "كوڕی مه‌ریه‌م"، یان "مه‌سیح"، یان "به‌نده‌ی خوا"، یان "پێغه‌مبه‌ری خودا".

هه‌روه‌ک قسه‌ی له‌ سه‌ركراوه‌ به‌و ئیعتیباره‌ی كه‌ وشه‌ی خوایه‌ به‌و مانایه‌ كه‌ به‌ موعجیزه‌ و سه‌راسیمه‌ و بێ باوک له‌ دایک بووه‌، یان (ئایه‌ت و نیشانه‌ی خوایه‌)، وە به‌ چه‌نده‌ها وه‌سفی جۆراوجۆر وه‌سفكراوه‌ كه‌ له‌ دووتوێی پازده‌ سووره‌تی قورئانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

قورئان ڕێز له‌ عیسا وەکوو پێغەمبەرێک دەگرێت و به‌ یه‌كێک له‌ پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن هیممه‌ت و عه‌زیمه‌ت به‌رز "اولو العزم" دایناوه‌ و فه‌رمانی داوه‌ به‌موحەممەد كه‌ شوێن پێی ئه‌وان هه‌ڵبگرێت و وه‌ک چۆن ئه‌وان به‌ ئارام بوون ئه‌میش خۆڕاگر و به‌ ئارام بێ [٥]. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ هه‌موو قورئاندا زه‌م و سه‌رزه‌نشتێكی تێدا نییه‌ بۆ عیسا.

سوره‌تی مه‌ریه‌م

سوره‌تێك هه‌یه‌ له‌ قورئان به‌ ناوی سووره‌تی مەریەم كه‌ سووره‌تی نۆزده‌یه‌مه‌ له‌ قورئاندا، ناوی ئه‌م سووره‌ته‌ش ڕێز و ئیحترامێكه‌ بۆ مەریەمی دایكی عیسا.

پەراوێزەکان

  1. ^ جیاوازییەکانی نێوان عیسا و یەسووع
  2. ^ قورئان سورەتی مریەم
  3. ^ قورئان سورەتی مریەم
  4. ^ Simmons, Rabbi Shraga هەر بەو پێیەش جولەکە باوەڕیان بە عیسا نییە وەک ماشیح
  5. ^ فاصبر كما صبر أولوا العزم من الرسل.


سەرچاوە