ویکیپیدیا:شێواز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب ←دەستووری نووسین: چاکسازی |
|||
ھێڵی ١٧: | ھێڵی ١٧: | ||
==دەستووری نووسین== |
==دەستووری نووسین== |
||
زۆر بەداخەوە بۆ زمانی کوردی هێشتا دەستوورێکی |
زۆر بەداخەوە بۆ زمانی کوردی هێشتا دەستوورێکی یەکگرتوومان نییە؛ جگە لەوە، لەو بەشانەی وا هەر بە زاراوەیەکیش قسەدەکەن (بۆ نموونە ئەو ناوچانەی بە زاراوەی سۆرانی قسەدەکەن) لەبەر هەبوونی سنوور لە نێوان بەشەکانی کوردستان، بە تایبەت کاتی نووسین، نووسەران هاودەنگ نیین. |
||
ئەمانەی لە خوارەوە هاتووە پوختەیەکە لەو دەستوورانەی بە ڕای نووسەر ئەگەر بتوانرێت کاتی نووسین لەبەر چاو ڕاگیرێ، بەرەو |
ئەمانەی لە خوارەوە هاتووە پوختەیەکە لەو دەستوورانەی بە ڕای نووسەر ئەگەر بتوانرێت کاتی نووسین لەبەر چاو ڕاگیرێ، بەرەو یەکگرتووی زمانەکەمان دەڕۆین و بۆ بەکارهێنان لە ویکیپیدیاشدا باشە. |
||
#کاتێ وشەیەک زیاد دەبێتە سەر وشەی دیکە، وشەی یەکەم لە کۆتاییدا "ی" دەگرێت. لەو وشانەی خۆیان بە پیتی "ی" کۆتایی دێن کاتێ زیاددەکرێنە سەر وشەی دیکە، دەبێ پیتی "ی" |
#کاتێ وشەیەک زیاد دەبێتە سەر وشەی دیکە، وشەی یەکەم لە کۆتاییدا "ی" دەگرێت. لەو وشانەی خۆیان بە پیتی "ی" کۆتایی دێن کاتێ زیاددەکرێنە سەر وشەی دیکە، دەبێ پیتی "ی" دووپات کرێتەوە. |
||
*کۆتایی بە هەر پیتێکی دیکە: "ماڵپەڕی من" |
*کۆتایی بە هەر پیتێکی دیکە: "ماڵپەڕی من" |
||
*کۆتایی وشە بە "ی" : درووست: "زانیاریی من" - هەڵە: "زانیاری من" |
*کۆتایی وشە بە "ی" : درووست: "زانیاریی من" - هەڵە: "زانیاری من" |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٣٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩
مەبەست لە نووسینی ئەم شێوازنامەیە یەکسانکردنی نووسینی وتارەکان لە ویکیپیدیادایە چونکا ئەوە ئەبێتە هۆی دۆزینەوەی ئاسان، چاکسازی ئاسان و خوێندنەوەی ئاسانی وتارەکان. یاساکانی ژێرەوە بە پێویست باشترینەکان نین و دوایین شێوازیش نین. بەڵام ئەگەر هەموان لە شێوەیەکی یەکسان کەڵکوەرگرن ئەبێتە هۆی بەکارهێنانی ئاسانتری ویکیپیدیا.
نووسینی وتارێکی ڕووناککەر و بێلایانانە زۆر گرینگترە لە شێوازی بەرچاوخستنەکەی. نووسەرەکان زۆرلێکراو نین بو پابەندی هەموو یاساکان. یەکێک لە باشیەکانی ویکینووسین ئەوەیە کە باشترین پێویست نییە.
ناوی وتار، سەرناوەکان و بەشەکان
ناوی وتار
- باوترین ناو بۆ ئەو بابەتە لە نێو کتێبەکان و بڵاوکراوەکان و کۆمەڵانی خەڵک بێت. ئەوەتان لە بەرچاو ببێت کە ئەگەر کەسێک ئەم بابەتەی دەوێ بۆ چ وشەیەک دەگەڕێ.
- لە بواری ڕێزمانەوە ئەبێ ناو یان ڕستەی ناوی بێت (نموونە: تیرۆری قاسملوو دروستە نەک قاسملوو چۆن تیرۆر کرا؟)
- ئەگەر ناوەکە بۆ چەند بابەتی جیاواز بەکاردێت ڕوون بکرێتەوە. نموونە: ھەولێر دەبێ ڕوون ببێتەوە کە مەبەست کامەیە ھەولێر (شار) ، ھەولێر (پارێزگا)
- بە کوردی بێت (نموونە: گووگڵ باشترە لە Google)
- ناوی وتار دەبێ کورت بێت و کەمتر لە ١٠ وشە ببێت.
- بە ھۆی بەرگری لە کێشەی تەکنیکی ھێماکانی # < > [ ] | { } / + نابێ بەکاربێت لە ناوەکەدا
نووسینی کۆدەکان
تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێ بە نووسە درووستەکەیان بنووسرێن. پەڕەی نووسینی کوردی، زانیاریی زۆرتری سەبارەت بە شێوەی تایپ کردنی دروستی کوردیی تێدایە.
دەستووری نووسین
زۆر بەداخەوە بۆ زمانی کوردی هێشتا دەستوورێکی یەکگرتوومان نییە؛ جگە لەوە، لەو بەشانەی وا هەر بە زاراوەیەکیش قسەدەکەن (بۆ نموونە ئەو ناوچانەی بە زاراوەی سۆرانی قسەدەکەن) لەبەر هەبوونی سنوور لە نێوان بەشەکانی کوردستان، بە تایبەت کاتی نووسین، نووسەران هاودەنگ نیین.
ئەمانەی لە خوارەوە هاتووە پوختەیەکە لەو دەستوورانەی بە ڕای نووسەر ئەگەر بتوانرێت کاتی نووسین لەبەر چاو ڕاگیرێ، بەرەو یەکگرتووی زمانەکەمان دەڕۆین و بۆ بەکارهێنان لە ویکیپیدیاشدا باشە.
- کاتێ وشەیەک زیاد دەبێتە سەر وشەی دیکە، وشەی یەکەم لە کۆتاییدا "ی" دەگرێت. لەو وشانەی خۆیان بە پیتی "ی" کۆتایی دێن کاتێ زیاددەکرێنە سەر وشەی دیکە، دەبێ پیتی "ی" دووپات کرێتەوە.
- کۆتایی بە هەر پیتێکی دیکە: "ماڵپەڕی من"
- کۆتایی وشە بە "ی" : درووست: "زانیاریی من" - هەڵە: "زانیاری من"
- پاشگری "کان" کە بۆ جەمع بەستنی ناوەکان بەکاری دەبەن، نابێ لە ناوەکە جودا بێت. درووست: "پەپوولەکان" - هەڵە: "پەپوولە کان"
- کاتێ دوو وشە زیاددەکرێنە سەر یەک و وشەیەک پێک دێنن، دەبێ پێکەوە و بە کەڵک وەر گرتن لە نیو-بۆشایی بنووسرێن. درووست: "چاککردن" - هەڵە: "چاک کردن"
- کاتی بەکار بردنی وشەیەکی ئەنجامدانی کاری دوو بەشی، گەر پیتی کوتایی وشەی یەکەم لەگەل پیتی دەستپێکی وشەی دووەمدا یەکێک بێت، بە ئارەزووی خۆت دەتوانی بینووسیت. نموونە : هەردوو درووست :"یەککەوتن" / "یەککەوتن"
- دوو وشە کە زیاد دەکرێنە سەر یەک نابێ پێکەوە بلکێن. درووست: "زمانی کوردی" هەڵە : "زمانیکوردی"
- ئەو وشانەی وا بۆ نیشاندانی ئەنجامدانی کارێک بەکاریدەبەن دەبێ بە تەواوی نە بەو شێوەی قسەی پێدەکەین بنووسرێت. درووست: "بنووسرێت" - هەڵە: "بنووسرێ"
- بەکاربردنى پیتى ناوبەند، بۆ نموونە وشەى نیە، پێک دێت لە ن پیتێکى نەبزوێن، ى پیتێکى بزوێن، ە پیتێکى بزوێن، کەواتە نووسراوى نیە بەوشێوەیە هەڵەیە و هیچ درووست نییە، چوونکە لە زمانی کوردیدا دوو پیتى بزوێن، نابێت بەدواى یەکتردا بێن! کەوا بێ بۆ جیاکردنەوەى دوو پیتى بزوێن لەوشەیەکدا پێویستە پیتێکى ناوبەند بەکاربەرین. گەر بمانەوێت وشەى نیە راستبکینەوە، پێویستە بەمشێوەیەى لێبکەین: نییە، ن پیتێکى نەبزوێن، ى پیتێکى بزوێن، ى پیتى ناوبەند، ە پیتێکى بزوێن.
کەوابێ ناوبەندەکە وایکرد کە دوو پیتى بزوێن بەدواى یەکتردا نەیەن، بۆیە نییە درووستە، نیە هەڵەیە. پیتە ناوبەندەکانیش زۆرجار هەندێک لە پیتە بزوێنەکان خۆیانن.
دەستووری نووسینی ناوەڕۆک
شێوازی نووسینی ناوەڕۆکی نووسراوەکان وەک هەموو زانستنامەکانی دیکە دەبێ بە شێوەی فەرمی بێت. بەڵام وا نەبێت کە نووسراوەکە قورس بێت یان وشەی وای تێدا بەکاربهێندرێت کە کەس لێی تێنەگات.
نموونەیەک لە فەرمی بوونی نووسراوەکان ئەوەیە کە لە جیاتی ئەوە شتێک لە زمانی خۆمانەوە بگێڕینەوە، واتە یەکەم کەسی، لە زمانی کەسێ نادیار بیڵێینەوە. بە جێگەی "لە خوارەوە سەبارەت بەو بابەتە زایترم نووسیوە" دەبێ بنووسیت "لە خوارەوە سەبارەت بەو بابەتە زیاتر نووسراوە".
زمانی نووسراوەکان دەبێ لەو زمانەی قسەیپێدەکەین نەختێ جیاوازبێت. وشەکان بە تەواوی بەکاربێن. هەڵە: "ڕۆی" - درووست: "ڕۆیشت".
لە لاپەڕەکانی لێدوان دەکرێ غەیری-فەرمی بنووسرێت بەڵام وا باشترە کە لەوشدا هەر بە فەرمی بنووسرێت.
کاتی باسکردنی ڕووداوێک کە لە ڕابردوودا ڕوویداوە، باشتر وایە شێوازی باسکردنەکە بۆ ڕابردوو بێت. "ئەمڕۆ لە بەغداد تەقینەوەیەک ڕوو دەدات" باشتر وایە بنووسرێت "ئەمڕۆ لە بەغداد تەقینەوەیەک ڕوویدا" . ئەوە بەو مانا نییە کە نوووسەران مافی بەکارهێنانی ئەو شێوازی گێڕانەوەیان نییە، لە بڕێک جێگە لەوانەیە جوانتر بێت ئەگەر هەروا باس لە ڕووداوەکان بکەین.
بەکارهێنانی خاڵەکان
خاڵەکان بۆ ڕاحەتتر خوێندنەوەی نووسراوەکان بەکاردێن کە لەسەر دوو جۆرن.
- خاڵە تاکەکان وەک: . و ،
- خاڵە دوانییەکان وەک: () <> ""
تاکەکان
کاتی بەکارهێنان (.) و (،) دەبێ دوو شتمان لەیادبێت:
- دەنووسێن بە دوایین پیتی پێش خۆیان
- دوای ئەو خاڵانە دەبێ حەتمەن یەک بۆشایی هەبێ هەتا پیتی دواتر
بۆ نموونە
- درووست:
- ئەگەر چی ڕۆشتی، قەد ناچی لەیادم
- درووست:
- هەڵە:
- ئەگەر چی ڕۆشتی،قەد ناچی لەیادم
- ئەگەر چی ڕۆشتی ، قەد ناچی لەیادم
- ئەگەر چی ڕۆشتی ،قەد ناچی لەیادم
- هەڵە:
دوانییەکان
ئەو خاڵانەی دوانیی بەکاردێن، لە دوو نووسە پێکهاتوون. نووسەیەک کە دەیکاتەوە، نووسەیەک کە دەیبەستێ. کاتی بەکارهێنان ئەوانەی خوارەمان لەیادبێت:
- نووسەی کردنەوە دەگەڵ پیتی پێش خۆی بۆشایەکی نێوانە، بەڵام پیتی دوای ئەو پێوەی دەنووسێت
- نووسەی بەستن بێ بۆشایی دەگەڵ پیتی پێش خۆی دەنووسرێت، بەڵام دوای ئەو، بۆشاییەک دەبی ببێت
- درووست
- کوردستان (لە پانتاییدا) لە ژاپۆن گەورەترە.
- هەڵە
- کوردستان(لە پانتاییدا)لە ژاپۆن گەورەترە.
- کوردستان( لە پانتاییدا )لە ژاپۆن گەورەترە.
- کوردستان(لە پانتاییدا) لە ژاپۆن گەورەترە.
- کوردستان (لە پانتاییدا)لە ژاپۆن گەورەترە.
گێڕانەوە
لە نووسینی کوردیدا هەردوو «» (لە فارسیدا) و "" (لە ئینگلیزیدا) بۆ نیشاندانی گێڕانەوە بەکاردێن. ویکیپیدیا شوێنی کۆمەڵەکردنی گێراوەکان نییە، بەڵام هاوردنی گێڕانەوەیەک لە نێوانی نووسراوەی وتار گرفتنییە. ویکی پڕۆژەیەکی خۆشکی هەیە بەناوی وتەویکی کە بۆ کۆکردنەوەی گێڕاوەکانە بەکار دێت.
نووسینی ڕێکەوتەکان
هەرجۆرە نووسینی ڕێکەوتەکان لە ناوەرڕۆکی وتاردا ئازادە. بەڵام ئەگەر بەو شێوازەی خوارەوە بەکار بێت، دەستپێگەیشتنی هەموان بە وتارە پەیوەندیدارەکان ئاسان دەبێتەوە. بۆ نموونە «...کۆماری مەهاباد لە ساڵی ۱۹٤٤...» خوێنەر دەتوانێت ڕووداوەکانی ساڵی ۱۹٤٤ و هەروا وتارەکانی تایبەت بە کۆماری مەهاباد بدۆزێتەوە.
شێوازی پێشنیارکراو بۆ نووسینی ڕێکەوت
- ساڵ:
[[۱۹۹۰]]
کە ئەنجامەکەی: ۱۹۹۰ - مانگ وساڵ:
[[ سەپتامبەر ۱۹۹۰ ]]
کە ئەنجامەکەی: سەپتامبەر ۱۹۹۰ - تەواو:
[[۲۰ سەپتامبەر]] [[۱۹۹۰]]
کە ئەنجامەکەی: ۲۰ سەپتامبەر ۱۹۹۰
بۆ نووسینی پێشکەوتووی ڕێکەوت ئەم دەستوورە بەکاردێت:
«...لە [[ساڵ ۱۹۰۰|ساڵی ۱۹۰۰]] [[سمکۆخانی شکاک]]...»
کە ئەنجامەکەی:
«...لە ساڵی ۱۹۰۰ سمکۆخانی شکاک...»
یا
«...هەر لەو [[ساڵ ۱۹٤٥|ساڵەدا]] سۆپای [[سۆڤیەت]]...»
کە ئەنجامەکەی:
«...هەر لەو ساڵەدا سۆپای سۆڤیەت...»
بەکارهێنانی کۆدەکانی html
تا بۆتان دەکرێ لە کۆدەکانی html لە نێوان نووسراوەکەتان کەڵک وەر مەگرن. ئەو کۆدانە زۆر بەکاردەبرێن و ئەبێتە هۆی کێشە :
- بەکار هێنانی کۆدی html بۆ خشتە
- بەکار هێنانی
<p align="justify">
- بەکار هێنانی
<i>
بۆ لارکردنی دەق
ژمارەکان
ئەو نووسانەی کە لە کوردیدا بەکاردێت بۆ ژمارەکان:١٢٣٤٥٦٧٨٩٠ کە جیاوازە لە ژمارەکانی فارسی، عەرەبی و لاتین.
سەردێڕی وتارەکان
سەردێری وتار ناوێکە کە وتارەکە لە سەر ویکیپیدیا بەوە پاشەکەوت دەکرێت. بۆ نموونە ئەم وتارەی ئێستا دەیخوێنیتەوە ناوی ئەمەیە : «Wikipedia:شێوەزار» کە دەتوانی بە نووسینی ئەوە لە شوێنی ناونیشانی وێبگەڕ بڕۆیتە ئەو لاپەڕە
http://ckb.wikipedia.org/wiki/Wikipedia:شێواز
واتە دەتوانی هەر لەو ناونیشانە بۆ درووستکردنی لاپەرەیەک کە بوونینییە کەڵک وەرگریت. بە زیادکردنی ناوی سەردێڕ بە کۆتایی ئەم ناونیشانە:
http://ckb.wikipedia.org/wiki/
بۆ نموونە
http://ckb.wikipedia.org/wiki/دڵخواز
لێرە دەتوانی لاپەڕەی تایبەت بەوە چاو لێبکەی.
ئەو خاڵانەی سەبارەت بە ساردێڕی وتار گرینگن:
- لە نووسینی سەردێڕی وتار لە نووسە کووردییەکان کەڵک وەربگرن.
- ناوە تایبەتەکان وەک خۆیان دەبێ بەکار بێن و نابێت وەریان بگێڕن بۆ کوردی؛ بۆ نموونە "نیوزیلەند" هەر وەک خۆی دەبێ بەکاربێت نەک وەک "زیلەندی نوێ".
- کاتی درووستکردنی وتارێکی نوێ، ئەرخەیانبن تەختەکلیل کوردی دەنووسێت، نەک عەرەبی (بە تایبەت کاتی نووسینی ئەم پیتانە : ي و ك).
- لە سەردێڕی وتاردا نووسە تایبەتەکان وەک #، $، %، * بەکار مەهێنن.
- لەبەر ڕاحەتی گەڕان لە ناو وتارەکان "ی" زیاد کردنی ناوەکان، لە سەردێڕدا نانووسرێت. واتە "ویکیپیدیا کوردی" بەجێگەی "ویکیپیدیای کوردی". هەتا لە توانادا هەیە ناوی وتارەکان واتە سەردێڕی وتارەکان هەرچەن دژوار، بەڵام درووستی بنووسن. ئەگەر بڕواتان وایە کە ئەو ناوە دژوارە و بۆ خوێنەران نادۆزرێتەوە، بە ڕەوانکەرەکان ئەوە چارەسەر بکەن.
- لە سەردێڕ لە بەکارهێنانی وشەکان بە کۆمەڵ پارێز کەن: "کێو" نەک "کێوەکان".
- ئەگەر ناوێک دەبێتە سەردێڕی چەن وتاری جیاواز یا پێتوایە لە داهاتوودا ئەوە ڕوو ئەدات، باشتر وایە بوارەکان جودا بکەیتەوە :
لەم جۆرەدا دەبێ لاپەڕەیەک هەر بەو ناوە، بێ ()، تەرخانبکرێت بۆ لاپەڕەی ڕوونکردنەوە. لەو لاپەڕەدا بەستەرەکانی پەیوەندیدار بەوە و هێندێ لێکۆڵینەوەی تێدا بێت. لەم نموونەدا کازابلانکا دەبێتە لاپەڕەی ڕوونکردنەوە.
شێوازی درووستی دانانی () ئەویە کە بۆشایی لە نێوان ناوی سەرەکی و () هەبێ واتە "کازابلانکا_(فیلم)"
ڕەوانکردن
ئەگەر ئەگەری ئەوە هەیە کە خوێنەر بۆ دیتنی وتارەکەت لە شوێن ناوێکی دیکە بگەڕیت، لاپەڕەیەک بەو ناوە درووستبکە و لە ناوەڕۆکی ئەم لاپەڕهدا دەستووری ڕەوانکەر بنووسە:
#redirect [[ناوی لاپەڕە مەبەست]]
بەکارهێنانی دەقی لار
لارکردنی دەق بۆ نیشاندانی گرینگی و سووربوون لەسەر وشەیەکی تایبەت بەکاردێت. دەق ئاوا لار دەبێ:
''دەقی لار''
ئەنجامی ئەوە :
دەقی لار
ئەو کاتانەی دەبێ دەقی لار بەکاربێنن ئامانەن:
- هێنانی ناوە تایبەتەکان (ناوی کەسایەتی، شوێن، ناوی کتێب و فیلم و ...)
- کاتێ لە وشە یان پیتێکی ئاسایی مەبەست وشە یان پیتێکی تایبەتە.
- «کوردستان ناوی وڵاتێکە لە ...»
- « پیتی ک باشتر وایە وەک ...»
ئەندامەکانی وتارێک
هەر وتارێک بە دوو یان چەن هێڵ دەستپێدەکات کە پێناسەی سەرجەمی وتارەکەیە. ئەگەر وتارەکە درێژ بێ، بە چەن ژێربەش لەت دەکرێت.
پێناسەی وتار ==بەشی یەکەم== ===ژێربەشی یەکەمی بەشی یەکەم=== . . . . ==بەشی ئەونە== ===ژێربەشی یەکەمی بەشی ئەونە=== ==ژێرنووس== ==نووسراوە پەیوەندیدارەکان== ==سەرچاوەکان== ==بەستەرەکان بۆ دەرەوە==
لە یادتان ببێت کە سەردێڕی گرینگترین بەشەکانی وتار لە نێوان (==) دێت.
وێنەکان
- بۆ هاوردنی وێنە لە ناوەڕۆکی وتاردا لە قاپی تایبەتی خۆی کەڵکوەردەگیڕێت.
- وێنەکان لە لای چەپەوە بەکاردێن، بەڵام ئەگەر وتارێک چەن وێنەی تێدا بوو، بۆ پارێز لە هیلاکبوونی خوێنەر دەتوانی لە لای ڕاستیش دایبنەی.
- مافی بەکارهێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا گرینگە. کاتی بارکردنی وێنە دەبێ پوختەیەک لەوەی کە ئەو وێنە هینی کێیە، لە کوێوە وەرت گرتوو و چەن شتی دیکە لە پێناسەی وێنەکەدا بنووسیت.
پوختەی دەستکاری
لە لاپەڕەی دەستکاری هەموو وتارێکدا لە ژێر چوارچێوەی دەستکاری، چوارچێوەیەکیتر هەیە بۆ زیادکردنی هۆکاری ئەو دەستکارییە. ئەوە بۆ یارمەتیدانی دەستکاریکەرانی دوای تۆ زۆر بەسوودە. هەوڵ بدە هەمیشە پێناسەیە بەسوود لە چآکسازیەکەت لەوێدا بنووسیت.