یۆھان کرۆیف: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی be:Іохан Кройф
No edit summary
ھێڵی ٤٦: ھێڵی ٤٦:


[[پۆل:یاریزانانی تۆپی پێ]]
[[پۆل:یاریزانانی تۆپی پێ]]
[[پۆل:یاریزانانی ئەورووپا]]
[[پۆل:یاریزانانی هۆڵەندا]]


[[af:Johan Cruijff]]
[[af:Johan Cruijff]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٥٠، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢

یۆھان کڕۆیف ناوی تەواوی یوھان ھنریک کرویف لەدایک بووی ڕێکەوتی ٢٥ی ٤ی ١٩٤٧ز باڵای ١٨٠ سم ،ناوبراو یاریزانی‌ پێشووی‌ ھەڵبژاردەی‌ ھۆڵەنداو داھێنەری‌ یاری‌ کورە شاملە و بیرۆکەی‌ مێشکی‌ پلان بۆ داڕێژراو لە پشت نازناوەکانی‌ ھەڵبژاردەی‌ ھۆڵەنداوە و خاوەن خێراترین یاریزانی‌ جیھان لە تەکنیک و شوت و گۆڵکردن لە ناوەوەو دەرەوەی‌ ھێڵی‌ سزا ھەر ئەوەش وای‌ لە پێلێی‌ ئەفسانەی‌ بەڕازیلی‌ کە لە نێو باشترین ١٢٥ باشترین یاریزانانی‌ مێژووی‌ تۆپی‌ پێ ھەژماری‌ بکات

وێنەی یۆهان کڕۆیف لەیاریگای کامپ نۆ لەکاتی سەیرکردنی یاری یانەی بەرشلۆنە لەساڵی ٢٠٠٩

سەرەتای ژیانی وەرزشی

کرۆیف لە ماڵێکی‌ تەنیشت یاریگای‌ ئەوسای‌ تایبەت بە یانەی‌ ئەیاکس ئەمستەردام لە دایکبوو کە ناوی‌ لومیر بوو . وەک دەگێرنەوە کرۆیف تەنھا تەمەنی‌ ھەشت ساڵان بوو کاتێک بەسەر دیواری‌ یاریگاکاکەی‌ ھاوسێیان دەرکەوت تاوەکو ڕاھێنانەکانی‌ یانەی‌ ئەیاکس ئەمستەردام ببینێت ئەو دەمیش باوکی‌ کرۆیف لەو یانەیەدا کارگێرَێک بوو بۆیە قورس نەبوو بۆ کرۆیف پەیوەندی‌ بە یانەکی‌ زەبەلاحی‌ وەک ئەیاکسەوە بکات. بۆیە ئیتر خۆری‌ کرۆیف لە گەڵ تۆپی‌ پێدا لە تەمەنی‌ ١٠ ساڵەوە لە لایەن دۆزەرەوەەکی‌ ئەو یانەیەوە ھەڵھات و کرۆیف دەرکەوت تەنانەت تەمەنی‌ نەگەیشتە ١٧ ساڵ ئەو پەیوەندی‌ بە تیپی‌ یەکەمی‌ یانە ھۆڵەندییەکەوەکرد . یەکەم یاری‌ کرۆیف کە دەرکەوت دژی‌ یانەی‌ لیڤەرپولی‌ ئینگلیزی‌ بوو کە ئەو دەم ڕینۆس میکلزی‌ ڕاھێنەر پشتی‌ پێبەست ئەویش لە ساڵی‌ ١٩٦٧ بوو ھەر ئەو دەستپێکەبوو کە کرۆیف لە گەڵ ئەیاکس سەردەمی‌ زێرَینی‌ ئەوروپایان دروستکرد ئەویش توانیان لە سێ ساڵی‌ سەر یەک لەساڵانی‌ ١٩٧١،١٩٧٢،١٩٧٣ عەرشی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئەوروپا داگیربکەن ھەروەھا توانی‌ ھەڵبژادەی‌ ھۆڵەنداش بگەیەنێتە یاری‌ کۆتایی‌ ساڵی‌ ١٩٧٤ و پلەی‌ دووەم بەدەست بھێنن .

کڕۆیف لەگەڵ هۆڵەندا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەجامی جیهانی ١٩٧٤ز

لە گەڵ بەرشەلۆنەدا

یۆھان ساڵی‌ ١٩٧٣ چووە ڕیزەکانی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانییەوە لە یەکەم وەرزیدا توانیان لالیگا بەدەستبھێنن لە دوای‌ ١٤ ساڵ دابڕان لەو نازناوەو ھەر لە ژیانی‌ وەرزشیدا توانی‌ سێ جار نازناوی‌ باشترین یاریزانی‌ ئەوروپا بەدەستبھێنێت .

وازھێنانی‌ لە ھەڵبژاردەی‌ ئاشە ھەواییەکان

پێش دەستپێکی‌ مۆندیالی‌ ساڵی‌ ١٩٧٨ لە ئەرژەنتین بە ھۆی‌ ھەڕەشەکی‌ توند لەسەرەییەوە بە کوشتنی‌ و بە مەرامی‌ سەفەری‌ بۆ ئەرژەنتین کرۆیف برشیاری‌ وازھێنانی‌ لە ھەڵبژاردەی‌ ھۆڵەندا دەرکرد و تەنانەت نەیدەتوانی‌ لە گەڵ یانەکانیش بەردەوام بێت .

ئەستێرەی پێشووی یانەکە یۆهان کڕۆیف کە دەرچووی قووتابخانەی لاماسیای بەرشلۆنەیە

نازناوەکان

  • سەرکردایەتی‌ ھەڵبژاردەی‌ ھۆڵەندای‌ کردووە بۆ گەیشتن بۆ یاری‌ کۆتایی‌ مۆندیالی‌ ساڵی‌ ١٩٧٤ و بەدەستھێنانی‌ سێ خولی‌ یانە پاڵەوانەکانی‌ ئەوروپا لە گەڵ ئەیاکس لە ساڵانی‌ ١٩٧١و ١٩٧٢و ١٩٧٣ جامی‌ سوپەری‌ ئەوروپی‌ ساڵی‌ ١٩٧٢
  • نۆ جار لە گەڵ یانەی‌ ئەیاکس خولی‌ وڵاتەکەی‌ بەدەستھێناوە لە ساڵانی‌ ١٩٦٦-١٩٦٧-١٩٦٨-١٩٧٠-١٩٧٢-١٩٧٣-١٩٨٢-١٩٨٣ وە فاینۆرد لە ساڵی‌ ١٩٨٤ لە گەڵ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ خولی‌ یانەکانی‌ ئیسپانیا ١٩٧٤
  • پێنج جار جامی‌ ھۆڵەندای‌ لە گەڵ یانەی‌ ئەیاکس بەرزکردۆتەوە لە ساڵانی‌ ١٩٦٧-١٩٧١-١٩٧٢-١٩٨٣ وە فاینۆرد١٩٨٤
  • جامی‌ ئیسپانیا لە گەڵ بەرشەلۆنە ساڵی‌ ١٩٧٨
  • بەدەسھێنانی‌ سێ جار تۆپی‌ ئاڵتونی‌ باشترین یاریزانی‌ ئەوروپا ساڵانی‌ ١٩٧١-١٩٧٣-١٩٧٤


  • باشترین یاریزان لە خولی‌ ئەمەریکی‌ ١٩٧٩-١٩٨٠
  • لە ژیانی‌ وەرزشی‌ لە گەڵ ھۆڵەندا ٣٣ گۆڵی‌ لە ٤٨ یاری‌ تۆمارکردووە ٣٣جاریش شارەی‌ کاپتنی‌ وەرگرتووە .
  • لە گەڵ بەرشەلۆنەدا توانی‌ لە ساڵی‌ ١٩٩٢ وەک ڕاھێنەر نازناوی‌ جامی‌ یانەکانی‌ ئەوروپا بەدەستبھێنێت وە ھەروەھا توانی بەرشەلۆنە لە ساڵی‌ ١٩٩٤ بگەینێتە یاری‌ کۆتایی‌ ھەمان جام .
  • ھەروەھا توانی‌ لە گەڵ ئەیاکس لە ساڵی‌ ١٩٨٧ و بەرشەلۆنە لە ساڵی‌ ١٩٨٩ جامی‌ سوپەری‌ ئەوروپی‌ بەدەستبھێنێت .
  • ڕابەرێتی‌ بەرشەلۆنەی‌ کردووە بۆ بەدەستھێنانی‌ چوار جار خولی‌ ئیسپانی‌ لە ساڵانی‌ ١٩٩١-١٩٩٢-١٩٩٣-١٩٩٤.
  • جامی‌ ھۆڵەندا لە گەڵ ئەیاکس لە ساڵانی‌ ١٩٨٥-١٩٨٥
  • بەدەستھێنانی‌ جامی‌ سوپەری‌ ئیسپانی‌ لە گەڵ بەرشەلۆنە نێوان ساڵانی‌ ١٩٩١-١٩٩٢

کاری ئێستا

لە ئێستادا وەک پۆستێکی‌ تری‌ یانەی‌ شیڤاز گوادالاخارای‌ مەکسیکی‌ کرۆیفی‌ کردە سەرپەرشتسیاری‌ گشتی‌ یانەکە .

سەرچاوەکان