ئارتەر کۆنان دۆیڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: چاکسازیی uz:Arthur Conan Doyle
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی xmf:ართურ კონან დოილი
ھێڵی ٩٥: ھێڵی ٩٥:
[[vi:Arthur Conan Doyle]]
[[vi:Arthur Conan Doyle]]
[[war:Arthur Conan Doyle]]
[[war:Arthur Conan Doyle]]
[[xmf:ართურ კონან დოილი]]
[[zh:阿瑟·柯南·道尔]]
[[zh:阿瑟·柯南·道尔]]
[[zh-min-nan:Arthur Conan Doyle]]
[[zh-min-nan:Arthur Conan Doyle]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٢٢، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢

سێر ئارتەر کۆنان

سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ (بە ئینگلیزی: Sir Arthur Ignatius Conan Doyle)(٢٢ ی مایس ی ١٨٥٩ - ٧ ی تەمموز ی ١٩٣٠)، نووسەر و پزیشکی سکۆتلەندیی بوو. ناسراوە بە درووستکردنی کەسایەتی شارلۆک ھۆڵمز و نووسینی کورتە چیرۆک لەسەری. ھەروەھا چیرۆکی خەیاڵی زانستی و چیرۆکی مێژوویی نووسیوە. دوێڵ لە ٢٢ ی مایسی ١٨٥٩ لە ئایدنبێرگ - سکۆتلەندا لەدایکبووە لەخێزانێکی نا-دەوڵەمەند. کۆلیجی پزیشکیی لە زانکۆی ئایدنبێرگ تەواو کردووە و مامۆستاکەی (جۆزێف بێڵ) زۆر کاری تێ کردووە کە خاوەنی توانایەکی نا ئاسایی بووە لە گەیشتنە دەرەنجام و بەرھەمھێناندا. پاشان شوێنی نیشتەجێبوونی گواستنەوە بۆ لەندەن، لەوێ کلینکێکی تایبەت بەخۆی کردەوە، بەڵام بەداخەوە تێیدا سەرکەوتوو نەبوو.
لەپاش ھەشت ساڵ لە کارکردن لە بواری پزیشکیدا، ئارتەر بیری لە نووسینی چیرۆکێک کردەوە، بەکردەیی؛ ھەستا بەنووسینی یەکەمین چیرۆکی لەژێر ناوی "ژوورەوە رەنگ سوورە گەشەکە"، و پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کرا لەلایەن خەڵکەوە کە ئەمەش وەک ھاندەرێک بۆی وا بوو کە چەند چیرۆکێکی تریش بنووسێت.
دوێڵ بەدرێژایی ژیانی لە ململانێدا بوو لەگەڵ کەسایەتییە خۆ-درووستکەرەکەی: شارلۆک ھۆڵمز، ئەو بروای وا بوو کە ھۆڵمز ناوبانگی زۆرتر وەک لە خۆی پەیدا کردووە، بۆیە ھەوڵی کوشتنی کەسایەتییەکەی دا، بەکردەییش؛ لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا (کەیسی شارلۆک ھۆڵمز) دەیکوژێت. گەرچی تووشی زۆرێک لە رەخنە و ھێرش دەبێت بەھۆی ئەمەوە، بەڵام ھەڵدەستێت بە کردەیەکی زۆر لێھاتووانە کاتێ کە ھۆڵمز دەھێنێتەوە بۆ ژیان.
دوێڵ ژیانێکی ھەمیشە گۆڕاو و پڕ سەرچڵیی ژیا و مێژووناس، راوچی نەھەنگ، وەرزشەوان، پەیامنێری جەنگیی بووە. دوو پیاوی لە مردن رزگار کردووە کاتێک بێتاوانیانی سەلماند بەھەمان ئەو شێوازانەی کە لە رۆمان و چیرۆکەکانیدا بەکاری دەبرد. شاژن ڤیکتۆریا پلەی سوارچاکی (بەئینگلیزیی: Knight) پێ بەخشی، کە نازناوی (سێر، Sir) پێ دەبەخشێت لەساڵی ١٩٠٢ بەھۆی کارە جوان و سەربەرزکەرەوەکانی لە درووستکردنی نەخۆشخانەی مەیدانی لە باشوور ئەفەریقا لەماوەی جەنگی بۆیری دووھەمدا.
سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ، لە ساڵی ١٩٣٠ کۆچی دوایی دەکات.