کەعبە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ro:Kaaba |
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی hr:Kaaba |
||
ھێڵی ٩٩: | ھێڵی ٩٩: | ||
[[he:כעבה]] |
[[he:כעבה]] |
||
[[hi:काबा]] |
[[hi:काबा]] |
||
[[hr:Kaaba]] |
|||
[[hu:Kába szentély]] |
[[hu:Kába szentély]] |
||
[[ia:Kaaba]] |
[[ia:Kaaba]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٢:٤٩، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢
کەعبە، بە عەرەبی الكعبة، قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، و سەردانی ئەکەن لە حەجدا، و ئارەزووی ئەکەن و هەوڵی گەیشتن ئەدەن پێی لە هەموو لایەکی جیهانەوە، هەروەها پێی ئەوترێت بەیتی حەڕام، لەبەرئەوەی خوا کوشتاری تێدا حەرام کردووە، و موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕووی زەوی. لەبەرئەوەی خوا فەرمانی کرد بە ئیبراهیم پایەکانی کەعبە بەرز بکاتەوە، و ئیسماعیلی کوڕی یارمەتی دا لە بنیاتنانییدا، و کاتێک بنیاتنانی تەواو بوو، خوا فەرمانی کرد بە ئیبراهیم کە بانگ بدات بە خەڵکی بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و حەجی بۆ بکەن بە پێی باوەری ئیسلامی.
لە شێوەی شەش پاڵوودایە، بەرزییەکەی ١٥ مەترە، و درێژی ئەو لایەی دەرگاکەی تیاییە ١٢ مەترە، ئەوەی بەرامبەری بە هەمان شێوە، و دوو لاکەی تری درێژییەکیان ١٠ مەترە، و لە سەردەمی ئیسماعیلدا بەو شێوەیە نەبووە، بەڵکو بەرزییەکەی ٩ باڵ بووە، و بە بێ سەقف بووە، و دەرگاکەی بە زەوییەوە نوساوە بووە، لە دوای ئەوە تبع هاتووە سەقفی بۆ دروستکردووە، پاشان عەبدول موتەلیب دەرگای لە ئاسن بۆ دروست کردووە و بە زێڕ ڕازاندوویەتیەوە، بەمەش یەکەم کەس بووە کەعبە بە ئاڵتون بڕازێنێتەوە.
وەسفی کەعبە
کەعبە بینایەکی شێوە شەش پاڵووی جوانە، و بە بەرزی ١٥ مەتر و درێژی لاکانی ١٢ مەتر و ١٠ مەتر، و تەنها یەک دەرچەی هەی کە ئەویش دەرگایەکە لە ساڵێکدا تەنها سێ جار دەکرێتەوە بۆ شتنی ناوەکەی بە ئاوی زمزم.
لە ناوەوەی، ژوورێکی چۆڵ هەیە، سەقفەکەی بە سێ پایە ڕاگیراوە کە دەورەدراون بە مەڕمەڕ، لە سووچەکەیدا پێ یلیکانەیەکی تەسک هەیە ڕێگە ئەدات سەر بکەویتە سەرەوە، کە ساڵانە یەکجار سەردەکەون پیایدا بۆ گۆڕینی بەرگی کەعبە، لە سەدەی نۆزدەدا، کەعبە بە چەند بینایەکی بچوک دەورەدراوە.
1. بەردە ڕەشەکە ئەکەوێتە سووچی باشووری ڕۆژهەڵاتی
2. دەرگای کەعبە، ئەکەوێتە دیواری ڕۆژهەڵاتییەوەو ٢.١٣ مەتر لە زەوی بەرز دەبێتەوە.
3. ئاوەڕۆ، ئەکەوێتە دیواری باکووری بۆ دەرچوونی ئاوی باران.
4. بەشێک لە بەردی بنەچەی کەعبە
5. بەردی ئیسماعیل
6. ملتزم، شوێنێکە لە نێوان بەردە ڕەشەکە و دەرگاکە
7. شوێنگەی حەزرەتی ئیبراهیم
8. گۆشەی بەردە ڕەشەکە
9. گۆشەی یەمەن
10. گۆشەی سوریا
11. گۆشەی عێراق
12. بەرگی کەعبە
13. شریتێکی مەڕمەڕی، ئێستا لابراوە لەبەر پاڵەپەستۆی خەڵک و قەرەبالغی.
14. شوێنی ئیبراهیم
ناونانی کەعبە
کەعبە لە زمانی عەرەبیدا بە شتێک ئەوترێت کە لە شێوەی شەش پاڵوودا بێت، بە عەرەبی بە شەش پاڵوو ئەوترێت (مکعب)، و کەعبە بەم ناوە ناونراوە لەبەر شێوە شەش پاڵوەکەی، و هەروەها ناونراوە بە ماڵی دێرین و ماڵی حەرام.
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
زاراوەی کەعبە لە قورئاندا لە دوو شوێن هاتووە؛
- ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْتُلُواْ الصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌ وَمَن قَتَلَهُ مِنكُم مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاء مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِّنكُمْ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاكِينَ أَو عَدْلُ ذَلِكَ صِيَامًا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ عَفَا اللّهُ عَمَّا سَلَف وَمَنْ عَادَ فَيَنتَقِمُ اللّهُ مِنْهُ وَاللّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ﴾ [١]، واتە؛ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌کاتێکدا ئێوه له ئیحرامدان (نیه‌تی حه‌ج یا عه‌مره‌تان هێناوه) نێچیر ڕاو مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت له تۆڵه‌یدا ده‌بێت قوربانیه‌کی وه‌ک ئه‌و نێچیره پێشکه‌ش بکات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێت دووکه‌سی شاره‌زای دادپه‌روه‌ر له خۆتان بیده‌ن و قوربانیه‌که‌ش ده‌بێت پێشکه‌ش بکرێت له ده‌وروبه‌ری که‌عبه‌دا، یاخود به‌قه‌ده‌ر نرخی قۆچه‌که خۆراک پێشکه‌ش به‌هه‌ژاران بکات، یاخود به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی هه‌ژاران (که خۆراکیان به‌رده‌که‌وێت) به‌ڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سه‌رپێچی خۆی بچێژێت، له ڕابوردووشدا هه‌رچی له‌و بابه‌تانه ڕوویداوه خوا قه‌ڵه‌می چاوپۆشی به‌سه‌ردا هێناوه، جا ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه دووباره بکاته‌وه خوا تۆڵه‌ی لێده‌سێنێت، چونکه خوا باڵاده‌ست و تۆڵه سێنه‌رێکی (به زه‌بره)[٢]
- ﴿جَعَلَ اللّهُ الْكَعْبَةَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ قِيَامًا لِّلنَّاسِ وَالشَّهْرَ الْحَرَامَ وَالْهَدْيَ وَالْقَلاَئِدَ ذَلِكَ لِتَعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَأَنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ﴾ [٣]، واتە؛ له‌و ماڵه‌دا (که‌عبه) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر و ئاشکرا هه‌یه، که یه‌کێکیان شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستیی ئیبراهیمه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بچێته ناوی پێویسته ئه‌مین و ئاسوده‌بێت، له هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ک، جا خوای گه‌وره‌ش بڕیاریداوه له‌سه‌ر خه‌ڵکی حه‌ج و سه‌ردانی (بیت الحرام) بکه‌ن به ته‌نها ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی و ته‌ندروستیان) هه‌یه، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نه‌هێناوه، ئه‌وه با بزانێت به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکان (پێویستی به چاکه و په‌رستنی که‌س نیه)[٤].
ناوەکانی کەعبە لە قورئاندا
کەعبە چەندین ناوی هەیە پێی ناسراوە، ئەو ناوانەش لە قورئاندا هاتووە، ئەوانیش،
- کەعبە (الكعبة): ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْتُلُواْ الصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌ وَمَن قَتَلَهُ مِنكُم مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاء مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِّنكُمْ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاكِينَ أَو عَدْلُ ذَلِكَ صِيَامًا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ عَفَا اللّهُ عَمَّا سَلَف وَمَنْ عَادَ فَيَنتَقِمُ اللّهُ مِنْهُ وَاللّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ﴾ [٥]، واتە؛ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌کاتێکدا ئێوه له ئیحرامدان (نیه‌تی حه‌ج یا عه‌مره‌تان هێناوه) نێچیر ڕاو مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت له تۆڵه‌یدا ده‌بێت قوربانیه‌کی وه‌ک ئه‌و نێچیره پێشکه‌ش بکات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێت دووکه‌سی شاره‌زای دادپه‌روه‌ر له خۆتان بیده‌ن و قوربانیه‌که‌ش ده‌بێت پێشکه‌ش بکرێت له ده‌وروبه‌ری که‌عبه‌دا، یاخود به‌قه‌ده‌ر نرخی قۆچه‌که خۆراک پێشکه‌ش به‌هه‌ژاران بکات، یاخود به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی هه‌ژاران (که خۆراکیان به‌رده‌که‌وێت) به‌ڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سه‌رپێچی خۆی بچێژێت، له ڕابوردووشدا هه‌رچی له‌و بابه‌تانه ڕوویداوه خوا قه‌ڵه‌می چاوپۆشی به‌سه‌ردا هێناوه، جا ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه دووباره بکاته‌وه خوا تۆڵه‌ی لێده‌سێنێت، چونکه خوا باڵاده‌ست و تۆڵه سێنه‌رێکی (به زه‌بره).
- ماڵ (البيت): ﴿وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِّلنَّاسِ وَأَمْناً وَاتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ﴾[٦]، واتە؛ یادی ئه‌وه‌ش بكه‌نه‌وه) چۆن ئه‌م ماڵه‌مان (كه‌عبه) كرده جێگای كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، كه به‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسووده‌ییه‌وه له‌وێ به‌یه‌ك بگه‌ن (ده ئێوه‌ش، خه‌ڵكینه) مه‌قامی ئیبراهیم كه شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئه‌و بوو، بیكه‌نه جێگای خواپه‌رستی و نوێژ، ئینجا فه‌رمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئه‌و ماڵه‌م خاوێن بكه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتكاف) ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بۆ كڕنووشبه‌ران و سووژده‌به‌ران.
- ماڵی دێرین (البيت العتيق) : ﴿ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ﴾ سورەتی حەج، ئایەتی ٢٩، واتە؛ له‌وه‌ودوا با (ئیحرام بشکێنن)، هه‌روه‌ها وه‌فا بکه‌ن به نه‌زره‌کانیان و جێبه‌جێی بکه‌ن و به‌ده‌وری ماڵی دێرین و به‌نرخی خوا (که‌عبه)دا، با (طواف) بکه‌ن.
- مزگەوتی حەڕام (المسجد الحرام): ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تُحِلُّواْ شَعَآئِرَ اللّهِ وَلاَ الشَّهْرَ الْحَرَامَ وَلاَ الْهَدْيَ وَلاَ الْقَلآئِدَ وَلا آمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَانًا وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُواْ وَلاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَن تَعْتَدُواْ وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ﴾[٧]، واتە؛ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ده‌ستکاری دروشمه‌کانی خوا مه‌که‌ن و هه‌ڵی مه‌وه‌شێننه‌وه (به‌تایبه‌ت دروشمه‌کانی حه‌ج و عه‌مره) هه‌روه‌ها مانگه‌کانی حه‌رام (که: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم)ن، تێکی مه‌ده‌ن و ئه‌و قوربانیه‌ش که ده‌کرێت (مه‌رجه‌کانی مه‌شێوێنن) و ئه‌و ملوانکانه‌ی (ده‌کرێته ملی ئاژه‌ڵ، که نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نیان بڕیاریداوه بکرێن به‌قوربانی) لێی مه‌که‌نه‌وه و ڕێگه له‌وانه مه‌گرن که دێن بۆ (طواف)ی که‌عبه‌و له‌کاتێکدا به‌ئومێدی فه‌زڵ و ڕه‌زامه‌ندی خوان، کاتێک ئیحرام ده‌شکێنن، ئه‌وه بۆتان هه‌یه ڕاو بکه‌ن، هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی که‌سانێک که نه‌یانهێشت کاتی خۆی (طواف)ی که‌عبه بکه‌ن، مه‌که‌نه هۆی ده‌ستدرێژی و به‌رپاکردنی ناخۆشی، یارمه‌تی و کۆمه‌کیی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.
- ماڵی پیرۆز (البيت المحرم): ﴿رَبَّنَا إِنِّي أَسْكَنْتُ مِنْ ذُرِّيَّتِي بِوَادٍ غَيْرِ ذِي زَرْعٍ عِنْدَ بَيْتِكَ الْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُوا الصَّلَاةَ فَاجْعَلْ أَفْئِدَةً مِنَ النَّاسِ تَهْوِي إِلَيْهِمْ وَارْزُقْهُمْ مِنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ﴾[٨]، واتە؛ په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من هه‌ندێ له وه‌چه و خێزانم له دۆڵێکی وشکی بێ کشتوکاڵدا جێ‌نشین کردووه، له‌پاڵ ماڵه پیرۆزه‌که‌تدا، له پاڵ (بیت الحرام) دا، په‌روه‌ردگارا، بۆیه لێره نیشته‌جێم کردن تا به‌چاکی نوێژ‌و خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ن، جاداواکارم دڵی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵکه که‌مه‌ندکێش بکه‌یت بۆ لایان و له ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر به‌هره‌مه‌ندیان بکه‌یت، بۆئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
هەروەها ناوێکی تری هەیە ئەویش (یەکەم ماڵە) لە سورەتی ئال عومراندا هاتووە، ﴿إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ‹96›فِيهِ آيَاتٌ بَيِّـنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَن دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ‹97›﴾[٩]، واتە؛ به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه و ماڵ و مه‌نزڵگه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خواپه‌رستی) ئه‌وه‌یه له مه‌ککه‌دایه، که پیرۆزه و هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان. (96) له‌و ماڵه‌دا (که‌عبه) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر و ئاشکرا هه‌یه، که یه‌کێکیان شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستیی ئیبراهیمه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بچێته ناوی پێویسته ئه‌مین و ئاسوده‌بێت، له هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ک، جا خوای گه‌وره‌ش بڕیاریداوه له‌سه‌ر خه‌ڵکی حه‌ج و سه‌ردانی (بیت الحرام) بکه‌ن به ته‌نها ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی و ته‌ندروستیان) هه‌یه، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نه‌هێناوه، ئه‌وه با بزانێت به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکان (پێویستی به چاکه و په‌رستنی که‌س نیه).
شوێنی کەعبە
کەعبە ئەکەوێتە ناوەندی مزگەوتی حەڕامەوە، نزیکەی لە شێوەی شەش پاڵوودایە، و ئەڵێن ناوەندی گۆی زەوییە یان ئەکەوێتە ناوەڕاستی زەوییەوە و بەرزییەکەی پانزە مەترە و لە لای ڕۆژهەڵاتییەوە دەرگایەک هەیە دوو مەتر لە زەوییەوە بەرزە، و چوار پایەی هەیە ئەوانیش پایەی ڕەش و صایەی شامی و پایەی یەمانی و پایەی عێراقی.
بنیاتنانی کەعبە
بە بیروباوەڕی موسڵمانان، بۆ یەکەم جار کەعبە لەلایەن فریشتەکانەوە بنیاتنراوە، و گێڕانەوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە ئەکەن، کەعبە ١٢ جار بنیات نراوە بە درێژایی میژوو، و ئەمانەی خوارەوەش ناوی بنیاتنەرەکانن؛
فریشتە و ئادەم و شیت کوری ئادەم و ئیبراهیم و ئیسماعیل و عەمالیقەکان و جرهم و قوسەی کوری کیلاب و قوڕەیش و عەبدوڵڵا کوری زوبەیر ساڵی ٦٥ک، حەجاج کوری یوسف ساڵی ٧٤ک و سوڵتان موڕادی چوارەم ساڵی ١٠٤٠ک.
سەرچاوەکان
- ^ سورەتی مائیدە؛ ئایەتی ٩٥
- ^ سایتی تەنزیل.
- ^ سورەتی ئال عیمران، ئایەتی ٩٧
- ^ [ http://tanzil.net/#trans/ku.asan/3:97 سایتی تەنزیل]
- ^ سورەتی مائیدە؛ ئایەتی ٩٥
- ^ سورەتی بەقەرە، ئایەتی ١٢٥
- ^ سورەتی مائیدە، ئایەتی ٢
- ^ سورەتی ئیبراهیم، ئایەتی ٣٧
- ^ سورەتی ئال عیمران، ئایەتی ٩٦و٩٧
- ویکی عەرەبی