دیواری چین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.4) (ڕۆبۆت: چاکسازیی jbo:jungo ke banli bitmu
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ast:Gran Muralla China
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:
[[ar:سور الصين العظيم]]
[[ar:سور الصين العظيم]]
[[arz:سور الصين العظيم]]
[[arz:سور الصين العظيم]]
[[ast:Gran Muralla China]]
[[az:Böyük Çin səddi]]
[[az:Böyük Çin səddi]]
[[ba:Бөйөк Ҡытай диуары]]
[[ba:Бөйөк Ҡытай диуары]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٠:٢٣، ١٨ی ئایاری ٢٠١٢

دیواری چین

دیواری چین درێژترین بنیادنراوە ، بەدرێژایی مێژوو . کە درێژییەکەی ئەگاتە نزیکەی(٦٤٠٠کم) ھەمووی بەدەست بنیات نراوە ، لەسەرەتایی سەدەی چوارەم پ.ز دەست کراوە بەکار کردن تێیدا، بە بۆچوونی ڕاست بەردەوام بووە تاسەدەی حەڤدەی زاینی ، چینیەکان ئەم دیوارەیان بۆ پارێَزگاریکردن لە باکووری سنوورەکەیان لە شەڕانگێزان دروست کردوە.

دیوارەکەش لە باکوری چین لە نێوان کەناری رۆژ ئاوا و ، باکوری ناوەڕاستی چین درێژ ئەبێتەوە . کۆتاییەکەشی لە ڕۆژھەڵاتەوە ئەکەوێتە (شنگھا یگوان)، کە گوندێکە لە نزیک شاری (کینھوا نگداو). لە ڕۆژئاواش کۆتاییەکەی ئەکەوێتە نزیک گوندی (گیایوگوان )

پێناسەکردنی دیوارەکە

ھێندێک بەشی دیوارەگەورەکە بەدرێژایی مێژوو داڕماوە ، بەھەرحاڵ زۆربەی بەش و پارچەکانی نۆژەن کراوەتەوە و ، بەشی سەرەکی دیوارەکەش درێژیەکەی ئەگاتە نزیکەی ٣٤٦٠کم . پارچەکانی تریش ٢٩٠٠کم بۆ سەر درێژیەکەی زیاد ئەکەن.

بەرزایی دیوارەکەش ئەگاتە نزیکەی ٧,٥م ، پانیەکەشی لە ٧,٥م لەبنکەوە تا ٤,٦م تەسک ئەبێتەوە لە لوتکەی ، قەڵا و کۆشکی چاودێری بچووکیش دانراوە بەدرێژایی نێوان ٩٠م و ١٨٠م لەسەر دیوارەکە . بەرزی قەڵاکانیش ١٢م ئەبێ. دیوارکە درێژ ئەبێتەوە لە رۆژھەڵات بەسەر زنجیرە چیاێک ، کە ناوئەبرێ بە بەرزاییە سنووریەکانی مەغۆل و ، بناغەی ئەم بەشەش لە چەند پارچەی گڕانێت پێک ھاتووە ، کەھەردوو تەنشتی دیوارەکەش بە بەرد ، یان خشتی سوور چاک کراوە ، نێوانی دیوارەکەش بە قوڕولیتە پڕکراوەتەوە ، بەرزاییەکانیش بە خشتی سوور داڕێژراوە و بە چیمەنتۆی قسڵ چەسپێنراوە . پارچە خشتە سورکراوەکان ھەم کرێکارانی دروست کاری دیوارەکە بەکاریان دەھێنا و ، ھەم ئەو سەربازانە بەکاریان ئەھێنا کە پارێزگارییان لێ ئەکرد. لەلای رۆژ ئاواشەوە ، دیوارەکە بەناوچەێکی دەشتاییدا تێپەڕئەبێ بەدرێژایی سنوورێکی بیابانی.کە بەرد و خشتی سور زۆر دەگمەن بوو لەم ناوچە زورگاویانە.

دیواری چین

مێژووی دیوارەکە

لەوانەیە بەشە سەرەتاییەکانی دیوارەکە ، کەدواتر بە دیواری گەورەی چین ناسرا ، لە ماوەی سەدەی پێنجەمی پ.ز دروست کرابێ ، ھەرچەند ھێندێک لە لێکۆلەرەوان بۆ کۆنتریش دەیگێڕنەوە . جا ئەم دیوارەش ئیمپراتۆڕ(شی ھوانگدی)کە لە نەوەی بنەماڵەی کین(٢٠٦-٢٢١ پ.ز)ە نەخشەی بۆ کێشاوە ، دیوارێکی نوێشی دروستکردووە ، بۆ بەستنەوەی بە دیوارەکۆنەکە و کارکردن لەسەر دیوارەکە ھەربەردەوام بووە، لەماوەی سەردەمی ھان (٢٠٢پ.ز-٢٢٠ز) و ، سەردەمی سۆی(٥٨١-٦١٨ز) ، پاشان بە بەسەرچوونی کات ، زۆرێک لە دیوارەکە داڕماوە، بەڵام لەسەردەمی مینگ(١٣٦٨-١٦٤٢ز) دووبارە چاککراوەتەوە و، زۆربەی دروستکردنی ئێستای دیوارەکە بۆ سەردەمی ئەم (مینگ)ە ، ئەگەڕێتەوە. ئەم دیوارە چینی پاراستووە لە ھێرش و شەڕە بچووکەکان ، بەڵام نەیتوانیووە بەرگەی شەڕی زۆر گەورە بگرێ ؛ بۆ نمونە جەنگیزخانی سەرکردەی مەغۆلەکان دەستی بەسەر دیوارەکە داگرت ، لەسەرەتاکانی سەدەی دوانزەی زایینی زەویێکی زۆریشی لە چین داگیرکرد.

بەشێکی زۆریش لەدیوارەکە ڕووخاوە ، بەدرێژایی سەردەم . کۆمۆنیستەکانی چین سێ بەشی دیوارەکەیان دروست کردۆتەوە ، لەوەتەی ساڵی ١٩٤٩ز، کاتێک کە دەستەڵاتی ئەم وڵاتەیان گرتەدەست . ئەم بەشانەش ئەکەونە نزیک کەناری رۆژھەڵات ، لە دەرەوەی پەکین و ، ناوچەی کانسو و، باکوری چینی ناوەڕاست . ھەرچەندە چینیەکان ئێستا ئەم دیوارە بۆ پارێزگاریکردن بە کارناھێنن ، بەڵام سەرنجی میوانان ڕائەکێشی . زۆرێک لە گەشتیاران لە وڵاتانی ترەوە دێن بۆ دیتنی . ھەروەھا مێژووناسان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن ، ئەم شتانەی کە لەسەری ئەدۆزرێتەوە ، لەکاتی چاککردنەوەکانی ، گۆڕەکانی بە درێژای دیوارەکە ، ھەروەھا زانایان لێکۆلینەوە لەسەر بومەلەرزە ئەکەن لەڕێگای تاقی کردنەوەی بەشەکانی دیوارەکە ، کە کاریگەربووە بەسەر ڕووی زەویدا.

سەرچاوە

داڕێژە:Link FA