گەردیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ilo:Atomo
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی so:Atom
ھێڵی ١٣٦: ھێڵی ١٣٦:
[[sk:Atóm]]
[[sk:Atóm]]
[[sl:Atom]]
[[sl:Atom]]
[[so:Atom]]
[[sq:Atomi]]
[[sq:Atomi]]
[[sr:Атом]]
[[sr:Атом]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٠٠، ١٧ی ئایاری ٢٠١٢

گه‌ردیله‌ بچووکترین به‌شی مادده‌یه‌ که‌ خاسیه‌تی کیمیایی خۆی بپارێزێت.

له‌ باره‌ی گەردیلەوه‌

گەردیلە مانای ئەوەیە کە بچوکترین بەشە و بەشی تری لێنابێتەوە، بەدرێژایی مێژوو بیرۆکە یان چەمکی گەردیلە چەند تێڕوانینێکی جیاوازی بەخۆیەوە بینیووە کە گرنگترین خاڵی وەرچەرخان لێرەدا زانینی ئەوەبوو کە بە بارگەی موجەب وبارگەی سالب گەردیلە پێک دێنن، یەکەمین تێڕوانین ئەوەبوو کە گەردیلە شێوەی پرتەقاڵێکی ھەیە کە کرۆکەکەی بەشی موجەب و ناوکەکانیشی بەشی سالب پێکدێنن و وە کە گەردیلە توند و پڕە و ھیچ کەلێنیکی تێدانی یە. لەدواییدا دەرکەوت کە ئەم تێڕوانینە ھەڵەیە و گەردیلە توند و پڕ نی یە و زۆربەی قەبارەکەی کەلێنە و مەسەلەی پرتەقاڵەکەش ھیچ پەیوەندی یەکی بەڕاستی یەوە نیە.


دوای ئەوەی ڕەزەرفۆرد و دوای ئەویش بۆر ھاتن و چەند گریمانێکی سەرسوڕھێنەریان خستەڕوو کە لەو کاتەدا زۆر ئاڵۆز بوون و پێچەوانەی بیردۆزی کارۆموگناتیسی بوون کە لەوکاتەدا باوبوو، گرنگترینی ئەم گریمانانە پێچواندنی گەردیلەبوو بە کۆمەڵەی خۆر کە تیایدا خۆر ناوکی گەردیلەکە بوو وە ئەستیرەکانیش ئەو ئەلکترۆنانەبوون کە بەدەوری ناوکدا دەخولێنەوە. بۆر چەند بیردۆزێکی لەسەر پەیوەندی نێوان ووزەی ئەلکترۆن و زەبری جوڵەکەی بەدەوری خولگەکەیدا دانا و چەند یاسایەکی بۆ ئەمەش دانا، بەڵام پاشان بۆر مرد و نھێنی ئەوەی کە چۆن گەیشتۆتە ئەم ئەنجامانە بە نەزانراوی مایەوە. دوای ئەمە بیردۆزە نوێ یەکان ھاتنە کایەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە شێوەکەی بۆر بەست و چەند ڕاستی یەک و سەلمێندراوێکی تریان بۆ زیادکرد. ئەوەی کەلێرەدا بەلامانەوە گرنگە دوا تێڕوانینە کە زاناکان بۆ شێوەی گەردیلە ‌تێی گەیشتوون و لەمەی خوارەوەدا کورتی دەکەینەوە:


پێکهاته‌ی گەردیلە

ناوک: بارستەی گەردیلەی تێدا کۆبۆتەوە و لە پرۆتۆنی بارگە موجەب و نیوترۆنی بارگە یەکسان و بارستە چوون یەک پێکدێت.

ئەلیکترۆنەکان: بارگەیان سالبە و ١٨٣٧ جار بچوکترن لە پرۆتۆن و نیوترۆن و بەدەوری ناوکە بارگە موجەبەکەدا بە خێرایی زۆر دەخولێنەوە. بەڵام وەک تێڕوانینەکەی بۆر نییە کە چواندبووی بە خولاندنەوە ھەسارەکان بە دەوری خۆردا لە خولگەی جێگیر و یەکساندا، بە پێچەوانەوە خولگەکان لە بۆشایی دان و ھەندێکیان خڕن و ھەندێکی تریان تەشیلەیی و چەند شێوەیەکی ئاڵۆزی ترن.

ئەم ئەلیکترۆنانە لە بۆشاییدا بەدەوری ناوکدا بە دووری گەورە لەیەکتری یەوە دەخولێنەوە، ئەگەر بۆ نموونە وای دابنێین کە نیوەتیرەی ناوکی هایدرۆجین ١ سم ە ئەوا تاکە ئەلکترۆنەکەی گەردیلەکە بەدەوری ناوکدا لەدووری نزیکەی ١ کم ەوە دەخولێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە بەشی زۆری گەردیلەکە بۆشایی یە. ئەوەی کە لەمە دڵنیامان دەکاتەوە ئەوەیە کە چڕی ناوکەکە زۆر لە چڕی گشتی گەردیلەکە زیاترە.

چڕی بریتیە لە بارستە لەسەر قەبارە، بۆ نموونە چڕی ئاو ١ گم/سم٣ یە، بە واتای ئەوەی کە ئەگەر خشتەکێکی پڕلە ئاو بھێنین کە درێژی ھەر لایەکی ١ سم بێت ئەوا بارستەکەی ١ گم دەبێت. چڕی ناوک یەکسانە بە ٢ ملیۆن تەن/ سم٣. لەنێوان گەردیلەکاندا چڕی توخمی ئۆزمیۆم Os چڕیەکەی دەگاتە ٢٢.٤ گم/سم٣، ئەمەش بەڵگەیەکی ترە بۆئەوەی کە زۆربەی گەردیلە بۆشایی یە.

سروشتی گه‌ردیله‌کان

سروشتی گەردیلەکان وایە کە بارگەیان ھاوتایە یانی ژمارەی پرۆتۆنە موجەبەکانی ناو ناوک یەکسانە بەژمارەی ئەو ئەلکترۆنانەی کە بەدەوریدا دەخولێنەوە، بەڵام ئەگەر گەردیلەیەک یەکێک لە ئەلکترۆنەکانی خولگەی دەرەکی وون بکات ئەوە دەگۆڕڕێت بۆ ئایۆنی موجەب چونکە ژمارەی پرۆتۆنەکان زیاتر دەبێت. دەبێ ئەوەش بزانین کە نیوترۆنە بارگە ھاوتاکان ھەرگیز کارناکەنە سەر بارگەی گشتی گەردیلەکە.

جیاکردنه‌وه‌ی گه‌ردیله‌کان

گەردیلەی توخمە کیمیاویەکان بە جیاوازی ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناوکیاندا لە یەکتر جیادەکرێنەوە و ئەم ژمارەیە پێی دەوترێ ژمارەی گەردیلەیی. بۆنموونە ژمارەی گەردیلەیی ھایدرۆجین یەکسانە بە یەک چونکە ھایدرۆجین تەنھا یەک پرۆتۆنی تێدایە، وە ژمارەی گەردیلەیی ئۆکسجین یەکسانە بە ٨ چونکە ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناوک ٨ دانەیە.

دووری گه‌ردیله‌کان

دووری گەردیلەکان بەشێوەیەکی گشتی لە پلەی ١٠-١٠م ی و ١٠-١٤م ی دایە، وەبەھۆی زۆر بچوکی گەردیلە و قورسی مامەڵەکردن لەگەڵ چەند دانەیەکی کەمدا یەکەیەکی تر بەکاردێت کە پێی دەوترێت مۆڵ ھەر مۆڵێکیش یەکسانە بە ژمارەی ئەڤۆگادرۆ لە گەردیلە، ژمارەی ئەڤۆگادرۆش زۆر گەورەیە و یەکسانە بە ٦.٠٢٢x١٠٢٣. بۆ ئەوەی گەورەی ئەم ژمارەیە بێنینە پێش چاوی خۆمان ئەم ژمارەیە یەکسانە بە ژمارەی ھەموو ئەو دەنکە برنجانەی کە لە ماوەی ٤٠ملیۆن ساڵدا لە ھەموو جیھاندا بەرھەم دێن.