ئەستێرە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی lez:Гъед؛ دەستکاریی جوانکاری |
TjBot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ilo:Bituén |
||
ھێڵی ٧٥: | ھێڵی ٧٥: | ||
[[ia:Stella]] |
[[ia:Stella]] |
||
[[id:Bintang]] |
[[id:Bintang]] |
||
[[ilo:Bituén]] |
|||
[[io:Stelo]] |
[[io:Stelo]] |
||
[[is:Sólstjarna]] |
[[is:Sólstjarna]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:٥٧، ١١ی ئایاری ٢٠١٢
ئەستێرە (بە ئینگلیزی: Star) لە مانا بەربڵاوەکەیدا ھەر تەنێکی ئاسمانی ئەگرێتەوە کە بە شەو لە ئاسماندا ئەبینرێ ، جگە لە مانگ ، ھەروەھا ئەستێرە گەرۆکەکانیش ئەگرێتەوە ئەو ھەسارانەی کە خۆیان تیشک دار نین ، لە گەردوونناسیشدا مەبەست لە ئەستێرە : ھەر تۆپەڵەیێکی گازی ڕووناک کەرەوەیە ، کە خاوەنی گەرمیێکی پلە بەرزبێت . لە مانا گەردوونیەکەشدا ،بە ئەستێرە ئەوترێ ئەستێرەی چەسپاو ، چونکە لە کۆندا ، وا گریمانە ئەکرا کە ھەسارەکان چەسپاو و جێگیرن لە ئاسماندا ، بە پێچەوانەی ئەستێرەی گەڕۆک . ھەروەھا خۆریش بە ئەستێرە ئەژمێردرێ ، چونکە ئەستێرەکان لە قەبارە و گەورەییدا جیاوازن و لە گەردوونیشدا ئەستێرەی وا ھەن کە لە خۆر بچووکترن و ھی واش ھەن کە زۆر لە خۆر گەورەترن بۆیە خۆریش ئەستێرەێکە لە نێوان بلیۆنەھا ئەستێرە لە نێو کەشکەشان و گەردوون بە گشتی .
قۆناغ و گەشەسەندنی ئەستێرەکان
ئەستێرە بە زۆر قۆناغ تێئەپەرێت ، بەر لەوەی کە لە ناوبچێ ، یان بتەقێتەوە ئەڵێن کە نزیکەی ٧٠%ی بەرگی گازی خۆر پێک ھاتووە لە ھایدرۆجین و ٣٠% لە ھیلیۆم ، بەڵام لە ناخی خۆردا ئەم ڕێژەیە ئاوەژوو ئەبێتەوە . زانایان وای بۆ ئەچن کە ھایدرۆجین لە ناخیدا ڕووبەڕووی پەستان و تەوژمی بەرز ئەبێتەوە ، کە دەبێتە ھۆی جیابوونەوەی ئەلیکترۆن لە ناوکەکانیان ، کەوا لە ھایدرۆجین ئەکات ، تەنھا لە ناوک پێکبێت و ناوکی ھایدرۆجینەکەش ئەگۆڕدرێ بۆ ناوکی ھیلیۆم ، کە ناو ئەنرێ بە (combution) ،وە ئەم ھێزەش کە لە گۆڕانەکەدا دروست ئەبێت ، ئەگواسترێتەوە بۆ ڕووی سەرەوە ، بە دوو ڕێگا یەکێکیان ئەمێنێتەوە ملیۆنەھا ساڵ ئەوەی تریشیان خێراترە ،ھێزە دروست بووە کەش لە گۆڕانەکە لە نگەری ھێزە گەورەکەی خۆرە ، و خۆریش بەردەوام ھایدرۆجینەکە بەکارئەبات تا ئەوکاتەی ھیچ لە ئەمبارەکەدا نامێنێ ، لەگەڵ ئەمەش کە لە ناخیش دا پشت ئەبەسترێ بە ئەمباری ڕووی سەرەوە لە کردارەکەدا ، چونکە بە نەمانی ئەمبارکراوەکە خۆر دەست ئەکا بەدرێژ بوونەوە ، لەژێردەستی ھێزی کێشکردن ، گەورەئەبێ تا عەتارد و زوھرا و زەوی ئەسوتێنێ تا ئەگاتە مەریخ و پاشان سپی ئەبێتەوە ، و ڕووناکیەکەی دەرئەچێ تا ئەو کاتەی ئەکوژێتەوە و لە ناوئەچێ بۆ ھەتا ھەتایە ئەمە قسەی زانایانە بەڵام ھەموو ئەستێرەێکی بچووک یان وەک خۆر ھەمان قۆناغ و گەشەسەندنی ئەبێ تەنھا ئەستێرە گەڕۆکەکان نەبێ ، کە ئەتەقێنەوە بەمەی کە پێی ئەوترێ (supernova) دەرئەنجامی ئەم تەقینەوانەش لە ئەستێرەیێکەوە بۆ ئەستێرەیێکی تر ئەگۆڕدرێ ، ئەستێرەی وا ھەیە ئەمێنێتەوە و ھی واش ھەیە ئەبێتە دەلاقە و شتێکی ڕەش یان ئەبێتە ئەستێرەیێکی تر سەر لەنوێ.