ئایینە ئیبراھیمییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی la:Religiones Abrahamicae
ھێڵی ٨٣: ھێڵی ٨٣:
[[uz:Ibrohimiy dinlar]]
[[uz:Ibrohimiy dinlar]]
[[vi:Tôn giáo khởi nguồn từ Abraham]]
[[vi:Tôn giáo khởi nguồn từ Abraham]]
[[xmf:აბრაამიშური რელიგიეფი]]
[[xmf:აბრაამიშული რელიგიეფი]]
[[zh:亞伯拉罕諸教]]
[[zh:亞伯拉罕諸教]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٣:٥٧، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٢

وێنۆچکەی سێ ئایینە یەکتاپەرستە ئیبراهیمییە زلهێزەکە. لەڕاستەوە بۆ چەپ وێنۆچکەی: ئیسلام، یەهوودییەت، مەسیحییەت

ئایینە ئیبراھیمییەکان (بەئینگلیزی: Abrahamic Religions)، زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ گەلێک ئایین کە تێیدا ئیبراھیم وەک کەسێکی گرنگ باس کراوە. لەباوترین و ناسراوترین ئایینە ئیبراھیمییەکان جودایزم، مەسیحییەت و ئیسلامە. یەکێک لە ئایینە ئیبراھیمییەکانی تر بەھائییەتە. باوەڕی بەھائیییەت لەسەدەی نۆزدەھەمی زایینیدا گەشەی سەند، لەو شوێنەدا کە ئێستا بە ئێران ناو دەبرێت. گەرچی ئەم ئایینانە تەواو جیاوازن لەیەکەوە لەزۆر لایەندا، بەڵام لەزۆر لایەنی زۆر گرنگدا ھاوڕان لەسەر ئەو بنەما سروشتییەی کە ئەوان تەنھا یەک خودا دەپەرستن. وشەی "ئیبراھیمیی" ئەگەڕیتەوە بۆ پێغەمبەری دێرین ئیبراھیم، کە زۆر رێزی لێ گیراوە لە جودایزم، مەسیحییەت و ئیسلامدا وەک یەکەمین پێغەمبەری خودا.شتێکی تری کە ئایینە ئیبراھیمییەکان تێیدا ھاوڕان، ئەویش یەکتاپەرستییە، کە ئەویش بریتییە لە بڕوابوون بە یەک خودای پەرستراو. ھەمووشیان بروایان بەوە ھەیە کە پێویستە کڕنووش ببرێت و نوێژ بکرێت بۆ ئەو خودایە.

هەندێک لە ئایینە ئیبراهیمییەکان

یەهوودییەت

یەهوودییەت ئایینێکی یەکتاپەرستی ئیراهیمییە، کە بڕوای بە بوونی یەک خودا هەیە. ئەم ئایینە زۆرتر ناسراوە بە ئایینی دوانزدە خێلەکە، هەڵبەتە مەبەست لێی دوانزدە خێڵی ئیسرائیلە. باوەڕییان بەتەناخ و تەورات تەلمود هەیە، بەگشتی ئەو سێ بەشە ناو دەبرێن بە پەیمانی کۆنی کتێبی پیرۆز.

یەکێک لە گرنگترین پێغەمبەرەکانیان، مووسایە.

مەسیحییەت

مەسیحییەت یەکێکە لە ئایینە یەکتاپەرستە ئیبراهیمییەکان، کە تێیدا یەسووع سەرەکیترین کەسایەتییە. مەسیحییەت بە ئایینی زۆرترین شوێنکەوتوو دادەنرێت، بەجۆرێ ٢.٣ ملیار شوێنکەوتووی هەیە. مەسیحییەت لەباوەڕبوونیان بە تەورات و پەیمانی کۆنی کتێبی پیرۆز، هاوبەش و هاوڕان، رەگ و ریشەی مەسیحییەتیش لە یەهوودییەتەوە سەرچاوە دەگرێت.

بەگشتی باوەڕیان بە ئینجیل هەیە کە گێراندنەوە یان کۆمەڵێ نووسراوە کە باس لە ژیانی یەسووعی ناسڕی دەکات. وشەی "ئینجیل" بەواتای مزگێنی یان نامەی هەواڵێکی دڵخۆشکەر کە هاتنی پەیمانی نوێیە، دێت. بەگشتی ئەم زاراوەیە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە چوار ئینجیلە پاوەڕپێکراوەکەی مەتتا و مەرقۆس و لۆقا و یوحەننا.

ئیسلام

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە و لە ڕووی ژمارەی باوڕدارنەوە لە دوای ئایینی مەسیحییەت دووەم ئایینە. بە کەسێک کە باوەڕی بەم ئایینە هەبێت موسڵمان دەوترێ.

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان موحەممەد دواین نێردراو و پێغەمبەری «ئەڵڵا» (خوا)یە. هەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت.