سێگۆشە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) پووچەڵکرنەوەی پیاچوونەوەی 111152 بەدەستی 212.219.63.204 (وتووێژ) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:Triangle illustration.svg|وێنۆک|سێگۆشە]] |
[[پەڕگە:Triangle illustration.svg|وێنۆک|سێگۆشە]] |
||
'''سێگۆشە''' یەکێک لە [[شێوەی ئەندازەیی|شێوە]] بنچینەیییەکانی [[ئەندازە]]یە: [[چەندگۆشە]]یەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە [[لەتە ھێڵ]]ن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی '' |
'''سێگۆشە''' یەکێک لە [[شێوەی ئەندازەیی|شێوە]] بنچینەیییەکانی [[ئەندازە]]یە: [[چەندگۆشە]]یەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە [[لەتە ھێڵ]]ن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی ''B''، ''A''، و ''C'' بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC <math>\triangle</math>. |
||
== جۆرەکانی سێگۆشە == |
== جۆرەکانی سێگۆشە == |
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٤٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٢
سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیییەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی B، A، و C بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC .
جۆرەکانی سێگۆشە
بە گوێرەی درێژیی لاکان
دەکرێ سێگۆشەکان بە گوێرەی درێژیی لاکانیان پۆلێن بکرێن:
- لە سێگۆشەی لایەکسانـدا گشت لاکان درێژییان یەکسانە. سێگۆشەی لایەکسان چەندگۆشەیەکی ڕێکوپێکە کە ھەر یەک لە گۆشەکانی ٦٠ پلەیە.
- لە سێگۆشەی دوولایەکسانـدا دوو لا درێژییان یەکسانە. دوو گۆشەی بەرانبەری لا یەکسانەکانیش یەکسانن.
- لە سێگۆشەی لانایەکسانـدا گشت لاکان و گۆشە ناوەکییەکان نایەکسانن.
لایەکسان | دوولایەکسان | لانایەکسان |
بە گوێرەی ئەندازەی گۆشە ناوەکییەکان
بە گوێرەی گۆشەکان سێ جۆر سێگۆشە ھەن:
- گۆشەوەستاو: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی ٩٠ پلە بێ.
- گۆشەکراوە: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی گەورەتر لە ٩٠ پلە بێ.
- گۆشەتیژ: ئەوەیە کە گشت گۆشەکانی بچووکتر لە ٩٠ پلە بن.
وەستاو (ڕاست) | کراوە | تیژ |
لار |
چێوەی سێگۆشە
چێوەی سێگۆشە دەبێتە کۆی درێژیی ھەر سێ لاکەی.
واتە: ؛
P چێوەیە؛ ھەر کام لە a و b و c ژمارەیەکن نیشاندەری درێژی یەکێ لە لاکان.
ڕووبەری سێگۆشە
ئەگەر بەرھەمی لێکدانی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.