ئینتەر میلان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی en:F.C. Internazionale Milano
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: چاکسازیی fr:FC Internazionale Milano
ھێڵی ٥٤: ھێڵی ٥٤:
[[fa:باشگاه فوتبال اینتر میلان]]
[[fa:باشگاه فوتبال اینتر میلان]]
[[fi:FC Internazionale Milano]]
[[fi:FC Internazionale Milano]]
[[fr:FC Internazionale Milan]]
[[fr:FC Internazionale Milano]]
[[ga:Football Club Internazionale Milano]]
[[ga:Football Club Internazionale Milano]]
[[gl:Football Club Internazionale Milano]]
[[gl:Football Club Internazionale Milano]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٠٧، ١٥ی نیسانی ٢٠١٢

یانەی ئینتەرناسیۆنالێ یان ئینتەرمیلان یانەیەکی ئیتاڵیە بەشدار بووە لەخوولی پلەیەکی یانەکانی ئیتالیا ناسراو بە کاڵچیۆ یان سێریا ئەی ، یانەکە لەساڵی ١٩٠٨ لە شاری میلانۆ دامەزراوە

ئاڕمی یانەکە لەیاریگای جۆزێپێ مەیاتزای یانەکە

مێژوو

له‌ساڵی ١٩٠٨ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ دامه‌زرا له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ لاوێک که‌ پێشتر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێری یانه‌ی ئەیسی میلان ، بوون به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی یانه‌ی میلانپیاوێکی ئینگلیزی بوو به‌ ناوی ئه‌لفێرد ئیدواردز ئیتاڵیه‌کان خۆشیان نه‌ده‌ویست ،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ بوو له‌ دژی ئه‌و یانه‌ی ئینته‌ر میلانیان دامه‌زراند ناویان نا ئینته‌ر ناسیوناڵواته‌ ئینته‌ری جیهانی سه‌رۆکی یانه

سەرەتاکانی یانەکە

هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌ ساڵێک بووه‌ پاڵه‌وانی خولی ئیتاڵی له‌ ساڵی ١٩١٠ وه‌ دواتر پاش ده‌ ساڵ ئه‌م ، نازناوه‌ی‌ دووباره‌ کرده‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و کات ماسۆلینی دادوەری ئەوکاتی کە یەکێک بوو لە سەرکردایەتی حزبێکی فاشی دەکرد لە ئیتالیا بریارێكی دا كه‌وا گشت بێگانه‌كان له ئیتاڵیا ده‌ربکات ئه‌وه‌بوو یانه‌ى ئینته‌ر میلان گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند بوو له‌م بریاره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی یاریزانه‌کانی یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون ژماره‌ی یاریزانانی یانه‌که‌ که‌م بوه‌وه ئه‌م یانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌کی تر به‌ ناوی ئه‌مبرۆسیانا یه‌کی گرت،له‌ گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌دا له ساڵی ١٩٣٠ بووه‌ پاڵه‌وانی خولی ئیتاڵی

جۆزێپێ مەیاتزا کێیە

جۆسێپی میانزا ئه‌و یاریزانه‌یه‌ که‌ ناوی یاریگاکه‌یان به‌ ناوی ئه‌و یاریزانه‌ کردووه‌ ئه‌م یاریزانه‌ توانی ٣ جار له‌ گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میلان خولی ئیتاڵیا به‌ ده‌ست بهێنێت، ١ جار جامی ئیتاڵیا، له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا توانی ٢ جار جامی جیهانی به‌ ده‌ست بهێنێت

سەردەمی هێرێرا لە ئینته‌ر میلان

ساڵی ١٩٥٤ کۆتایی به‌ بریاره‌که‌ی مۆسۆلێنی دادوەر فاشیزمەکەی ئیتاڵیا هات،یانه‌ی ئینته‌ر میلان و ئه‌مبرۆسیانا لەیەکتری جیا بوونەوە ، یانه‌ی ئینته‌ر میلان راهێنه‌رێکی هێنا به‌ ناوی هیلێنۆ هێرێرا ئه‌م راهێنه‌ره کلیلێک بوو بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی یانه‌که و ڕابه‌رایه‌تی‌‌‌ یانه‌که‌ی کرد له‌ به‌ ده‌ست هێنانی چه‌ندین نازناو ناوبراو بە پلانی کاتیناتچۆ به‌ کار هێنا که‌ ئێستاش ئیتاڵیه‌کان پێی ناسراون ئه‌م پلانه‌ش به‌رگریه‌کی تۆکمه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ یانه‌ی ئینته‌ر میلان ٣ جار خولی ئیتاڵیای به‌ ده‌ست هێنا و توانی دوو جار خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌ ده‌ست بهێنێت و ٢ جار جامی جیهانی یانه‌کان به‌ ده‌ست بهێنێت

سەردەمی ئەڵمانیەکان لە ئینەرناسیۆنالێ

له‌م سه‌رده‌مه‌دا یانه‌ی ئینته‌ر ئاستی جێگیر نه‌بوو به‌ره‌و باشی و خراپی ده‌چوو ، هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌شدا کۆمه‌ڵێک یاریزانی به‌ توانا له‌ خولی ئیتاڵی یاری یان ده‌کرد له‌م سه‌رده‌مه‌شدا خولی ئیتاڵی باشترین خول بوو له‌ ئه‌وروپا ، ئه‌م یارییزانانه‌ی له‌م خوله‌ یاری یان ده‌کرد پلاتینی و بۆنیک بۆ یانه‌ی یوفنتۆس گۆڵێت و ڤان باستن و ڕیکارد بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان وه‌ مارادۆنا و کاڕیکا بۆ یانه‌ی ناپۆلی ، به‌ڵام له‌ ساڵی ١٩٨٩ به‌ هێنانی هه‌ر سێ یاریزانی ئه‌ڵمانی لۆتەر ماتیۆس و بریمه‌ و یۆرگین کلینیسمان توانی خولی ئیتاڵی به ‌ده‌ست بهێنێت

خۆزێ مۆرینیۆ ئەو ڕاهێنەرەی لەیەک وەرزدا ٥ نازناوی لەگەڵ یانەکە بردەوە

سەردەمی خۆزێ مۆرینیۆ

لەم سەردەمی ڕاهێنەری بەناوبانگی پرتووگالی خۆزێ مۆرینۆ لە ساڵی ٢٠١٠ توانیان ٥ نازناو دەستەبەر بکەن تەنیا لە وەرزێکدا ئەمەش سەردەمی زێڕینی دادەنرێت بۆ یانەکە ، بەمەش ئەوەی مۆرینیۆ بۆ یانەکەی کردوویەتی هیچی کەمتر نەبووە لەوەی هێڕێڕا کردی لەساڵی ١٩٥٤

دەستکەوتەکان

  • خوولی ئیتاڵی ناسراو بە کاچیۆ ١٨ جار
  • جامی ئیتاڵی ٧ جار
  • جامی سووپەری ئیتاڵی ٥ جار
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٣ جار وە دووجاریش پلەی دووەمی بەدەست هێناوە
  • جامی یۆڕۆ لیگ٣ جار وە تەنیا جارێکیش پلەی دووەمی بەدەست هێناوە
  • پلەی دووەم لە جامی سووپەری ئەوڕووپی