یاسای ڕاکێشانی گەردوونی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
←‏پەراوێزەکان: بەستەرە ناوەکییەکانی ویکی
ھێڵی ٢٣: ھێڵی ٢٣:


[[Category:فیزیک]]
[[Category:فیزیک]]

[[en:Newton's law of universal gravitation]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٤١، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩

یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە هەر شتێک لە گەردووندا هەر شتێکی تر لە ڕێگای هێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو هێزە ڕاستەوخۆ هاوڕێژەیە لەگەڵ هەرژەکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە هاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا. ئەمە یاسایەکی فیزیکی گشتییە کە لە بینینە ئەزموونییەکان [١] بە دەست هاتووە، بە هۆی ئەو شتەوە کە نیوتن پێی وتووە هەڵهێنجان. ئەم یاسایە بەشێکە لە میکانیکی کلاسیک و لە پەڕتووکەکەی نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەى سروشتیدا، کە یەکەمجار ساڵی ١٦٨٧ بڵاوبۆتەوە، فورمووڵرێژی کراوە.

بە زمانی مۆدێرن، یاساکە ئەمەیە:

هەر هەرژەی نوقتەیییەک [٢] هەر هەرژەی نوقتەیی‌یەکی تر لە رێگای هێزێکەوە کە دەکەوێتە درێژایی ئەو هێڵە کە دوو نوقتەکە پێکەوە دەلکێنێت، ڕادەکێشێت. هێزەکە ڕاستەوخۆ هاورێژەیە لەگەڵ بەرهەمی لێکدانی دوو هەرژەکە و بەپێچەوانەوە هاورێژەیە لەگەڵ دووجای مەودای نێوانیاندا:


،


کە تێیدا:

  • F گەورەیی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو هەرژەکەیە،
  • G نەگۆڕی ڕاکێشانە،
  • m1 هەرژەی نوقتەی یەکەمە،
  • m2 هەرژەی نوقتەی دووهەمە، وە
  • r مەودای نێوانی دوو نوقتەکەیە.


پەراوێزەکان

  1. ^ Empirical Observations
  2. ^ Point Mass