لیۆ تۆڵستۆی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی vep:Lev Tolstoi |
ب r2.6.4) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی crh:Lev Tolstoy |
||
ھێڵی ٧٥: | ھێڵی ٧٥: | ||
[[bs:Lav Tolstoj]] |
[[bs:Lav Tolstoj]] |
||
[[ca:Lev Tolstoi]] |
[[ca:Lev Tolstoi]] |
||
[[crh:Lev Tolstoy]] |
|||
[[cs:Lev Nikolajevič Tolstoj]] |
[[cs:Lev Nikolajevič Tolstoj]] |
||
[[cv:Толстой Лев Николаевич]] |
[[cv:Толстой Лев Николаевич]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٢:٥٤، ١١ی نیسانی ٢٠١٢
لیۆ تۆلستۆی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٩ی ئەیلوولی ١٨٢٨ یاسنایا، ڕووسیا |
مەرگ | تشرینی دووەمی ١٩١٠ |
نیشتەجێی | ڕووسیا |
پیشە | چیرۆک‌نووس |
واژوو | |
لیۆ تۆلستۆی یا کۆنت لیێڤ نیکۆلایێڤیچ تۆلستۆی (بە ڕووسی: Лeв Никола́евич Толсто́й) (لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٨٢٨ - مردن تشرینی دووەمی ١٩١٠) نووسەری ناوداری ڕووسیایە کە بە نووسەرێکی سەرکەوتوو لە سەرانسەر دونیادا ناسراوە. شاکارەکانی شەڕ و ئاشتی و ئانا کارێنینا، پێناسەی ڕۆشن ئەدەن بە دەستەوە لە ڕۆژگار و بارودۆخی ڕووسیای سەدەی ١٩ و ھەروەھا وەک لووتکەی چیرۆکە ڕاستییەکان دەناسرێن.
ژیانی
لیۆنكۆى لایویچ تۆڵستۆى له 9ى سێپتێمبه‌رى ساڵى 1828 له گوندى یاسنا یاپا لیناغ هه‌ڵكه‌وتوو له‌شارى تولا له‌داین بوو.ناوبراو شاره‌زاى زمانه‌كانى ئینگلیزى ،فه‌ره‌نسى و ئه‌ڵمانى و ئیتاڵى بوو.هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌و دایك و باوكى مردن و به‌رهێناتنه‌كه‌ى كه‌وته ده‌ست یه‌كێك له‌خزمه‌كانى . له سالى 1844 چووه زانكۆى غازان و له‌سالى 1847 به‌ر له‌وه كه خوێندنه‌كه‌ى ته‌واو بكات ، وازى لێهێناو گه‌رایه‌وه شوێنى له‌دایك بوونه‌كه‌ى و زۆربه‌ى كاته‌كانى خۆى ته‌رخانى خوێندنه‌وه كرد . له‌سالى 1852 دا له‌سه‌ر داخوازى خۆى چوو بۆ قه‌فقاز وله‌شه‌ره‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ژدارى كرد . تۆڵستۆى چیرۆكه‌كانى سه‌رده‌مى منداڵى ، سه‌رده‌مى لاوێه‌تى و هێندێك له چیرۆكه‌كانی دیكه‌شى سه‌باره‌ت به روداوه‌كانى شه‌رى قه‌فقازنوسیپه‌وه‌و له هه‌ر له‌وێش ده‌ستیكرد به نوسینى چیرۆكى قه‌زاقه‌كان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا شاعیرێكى ناودارى ڕووسیا چیرۆكى منداڵیه‌كه‌ى له‌گۆڤارى "سه‌رده‌م" دا بلاو كرده‌وه .بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و چیرۆكه بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى كه تۆڵستۆى ناوبانگ ده‌ربكات و چیرۆكه‌كانى دواتریش ئه‌و نێوبانگه‌ى ئه‌ویان داسه‌پاند . ئه‌و دواى گه‌رانه‌وه‌ى راگوێزى سوپا كرا‌و بۆ به‌رگریكردن له سواستۆپۆڵ چوو كریمه و ئاخوداخى خۆى سه‌باره‌ت به گه‌مارۆدانى سواستۆپل له‌سىَ چیرۆكدا به‌ناوى حه‌كایه‌تى سواستۆپۆل نووسى .
دواى گیرانى شار چوو بۆ پێتێرزبورگ و له‌وىَ له‌گه‌ڵ نوسه‌رانى گه‌وره‌یى ئه‌وكاتى ڕووسیا ئاشنا بوو . ناوبراو له‌كۆتایى سالى 1856 دا وازى له خزمه‌تى سوپا هێناو دواى دومانگ چوو بۆ وڵاتانى فه‌ڕه‌نسا و سویسرا و ئیتالیا . له‌سالى 1859 دا له شوێنى له‌دایك بونه‌كه‌ى خوێندنگه‌یه‌كى بۆ فێركردنوو بارهێنانى گوند نشینه‌كان دامه‌زراند . له‌سالى 1869 دا دیسانه‌وه هاورىَ له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ى به‌ره‌و ناوه‌ندى ئه‌وروپا چوو. له‌و سه‌فه‌ره‌دا زیاتر خۆى به بارودۆخى فێركردنوو بار هێنان له‌خوێندنگاكانى فه‌ڕه‌نسا و سویسرا و ئیتالیا و نه‌مسا به‌ریتانیاوه خه‌ریك كرد. له‌سێپتێمبه‌رى 1863 دا له‌گه‌ڵ "سۆفیا ئه‌نده‌ر یونا" هاوسه‌رگیرى كرد . ناوبراو له‌كۆتایى هه‌رئه‌وساله‌دا ده‌ستیدایه نوسینى گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى خۆى . به‌ناوى "شه‌رو ئاشتى" له سێپتێمبه‌رى1881 دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى چوو بۆ مۆسكۆ خه‌ریكى فێركردن و راهێنانى لاوان بوو. له‌داین ساله‌كانى ژیانیدا به‌هه‌ولێكى ماندووى نه‌ناسنه كارى ده‌كرد و سه‌ره‌راى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى كه له سالى 1901 ه‌وه تووشى ببوو، ده‌رونێكى سه‌لامه‌تى هه‌بوو تۆڵستۆى له 7 ى نۆڤه‌مبه‌رى سالى 1910مال ئاوایى له‌ژیان كرد .
سەرچاوەکان
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |