میسر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی map-bms:Mesir
ب ڕۆبۆت: لابردنی map-bms:Mesir (deleted)
ھێڵی ٢٢٠: ھێڵی ٢٢٠:
[[lt:Egiptas]]
[[lt:Egiptas]]
[[lv:Ēģipte]]
[[lv:Ēģipte]]
[[map-bms:Mesir]]
[[mdf:Египет]]
[[mdf:Египет]]
[[mg:Ejipta]]
[[mg:Ejipta]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٣٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٢

کۆماری میسڕی عەرەبی
میسڕ
مصر
پایتەختقاهیرە
گەورەترین قاهیرەی پایتەخت
زمانە فەرمییەکان زمانی عەرەبی
دەوڵەت
 -  موحەممەد نەجیب جەمال عەبدولناسڕ
 -  ئەنوەر ئەلسادات موحەممەد حوسنی موبارەک
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٩٤٬٧٩٨٬٨٢٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو جونەی میسڕی


میسر وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئەفریقا. بەشێکی بچووکی میسر لە کیشوەری ئاسیادایە. میسر لە وڵاتە گرنگەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە.ناوەندی ئەم وڵاتە شاری قاھیرەیە. ووڵاتانی دراوسێی مسڕ بریتین لە ڕۆژئاواوە لیبیا وە لەباشوور سودانە وە لە باکوری ڕۆژهەڵاتدا ئیسرائیل، کەرتی غەزە وە لە ڕۆژهەڵاتیشەوە دەریای سورە

جوگرافیا

وڵاتانی دراوسێی میسڕ بریتین لە ڕۆژئاواوە لیبیا وە لەباشوور سودانە وە لە باکوری ڕۆژهەڵاتدا ئیسرائیل ، کەرتی غەزە وە لە ڕۆژهەڵاتیشەوە دەریای سورە

شوێنە گەشت و گوزاریەکان

  • هەڕەمەکان
  • ڕووباری نیل (درێژترین ڕووبار لەجیهان)
  • کەنداوی سوێس
  • مۆزەخانی میسڕ لە قاهیڕە
  • شەرم شێخ (بەناوباگترین شوێنی گەشتووگوزاری لەمیسڕ)


ڕووباری نیل

ڕووباری نیل درێژترین ڕووبارە لەجیهان ، بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی وە داهاتی ساڵانەی هەیە لە مەبەستی گەشت و گوزاری وێڕای بوونی هەڕەمەکان لەمیسڕ وە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرهەمێنانی کارەبا

ئاین لە میسڕ

دانیشتوانی میسڕ پێکدێن لە مووسڵمان و مەسیحی (گاوڕ) بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٧١ لە ٩٤%ی مووسڵمان وە مەسیحیەکانیش لەسەدا %٦ بوون بەڵام ڕێژەکە بەردەوام لە گۆڕانکاری دایە بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٨٦ مەسیحیەکان بوون بە %٨ بەڵام ئەوەی تریش مووسڵمان

دەزگا ئاینیەکان

  • ئەزهەڕ : جامیعێکی فاتیمیە لەسەر مەزهەبی ئیسماعیلیە ئەم جامیعەیە جامعێکی سونیە شێخی ئیستا ئەزهەر دکتۆر ئەحمد طەیب ە
  • کەنیسەی الأرثوذكسيە لە ئەسکەندریە ئەم کەنیسەیە دەزگایەی مەسیحیە گرنگی بەکۆڕ و کۆبونەوەو بڵاوبوونەوەی مەسیحیەت دەدات

جەژنەکان و ڕۆژە تایبەتیەکانی مووسڵمانی میسڕ

  • جەژنی قوربان
  • جەژنی ڕەمەزان
  • سەری ساڵی هجڕی
  • وەستانی حاجیان لە عەرەفە
  • مەولودی پێغەمبەر

جەژنەکان و ڕۆژە تایبەتیەکانی مەسیحیەکانی میسڕ

  • جەژنی قیامە (بەپێی ڕۆژمێری قیبتیەکان دەگۆڕدرێت )
  • جەژنی لەدایک بوونی مەسیح
  • جەژنی غصاس

ڕۆژە تایبەتیەکانی گەلی میسڕ

  • ڕۆژی پۆلیس
  • جەژنی تەحریر تابا (١٩ی مارس)
  • جەژنی کرێکاران (ای ٥)
  • جەژنی کرێکاران (٩ی سێپتمبر)
  • جەژنی جەلاء
  • جەژنی شاری سوێس

وە زایاتر لە دەیان ڕۆژ و جەژنی تر کە ساڵانە لە میسڕ یادی دەکرێنەوە ...


کێشەی تایفی

لەمیسڕ هەمیشە کێشەی تایفی هەبوو زۆر لەنێوان مووسڵمانان و مەسیحیە قیبتیەکان کە هەمیشە میسڕ بۆتە مەیدانی شەڕی تایفی لەنێوانیان دواینان لەساڵی ٢٠١١ بوو لەسەر مووسڵمان بوونی کچێکی قیبتی بوو کەلەلایەن دەسڵاتدارانی کەنیسە زیندانی کرا بوو


میسڕ و ئیسڕائیل

لە ئۆکتۆبەری ١٩٦٧ز جەنگی عەرەب و جوو دەستی پێکرد لەم جەنگەیەدا ئیسڕائیل بە هاوکاری چەند ووڵاتێکی ئەوڕووپا و سۆڤیەت و ئەمریکا توانیان لەم جەنگەدا سەرکەون وە لەجەنگی ساڵی ١٩٧٣ دا شەڕ کەوتە نێوان میسڕ و ئیسڕائیل ئەم جەنگە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکی خایاند ئەنجامی ئەم جەنگە بریتیبوو لە داگیرکردنی بیابانی سینا لەلایەن ئیسڕائیلەوە دواتر سەرۆکی ئەو کاتەی میسڕ ئەنوەر سادات گەیشتە ئیسڕائیل لەشاری تەلئەبیب لەگەڵ سەرۆکی ئەوکاتی ئیسڕائیل مناحيم بيجن وە سەرۆکی ئەمریکای ئەوکات جێمی کارتر کۆبۆوە ڕیکەوتنامەی سینا یان واژوو کرد ئەم ڕێکەوتنامەیەش پێکهات لەچەند خاڵێک تیایدا میسڕ ڕازی بوو کە هیچی تر دژایەتی ئیسرائیل نەکات وە پشتگیری قەوارەی زایۆنیش بکات لەبەرامبەردا ئیسرائیل بیابانی سینای بۆ میسڕ گەڕاندەوە دوا بەدوای ئەمە پەیوەندی نێوان میسڕ و ئیسڕائیل بەردەوام بوو لەڕووی بازرگانی وە گواستنەوەی غاز لەنێوان مسڕ و ئوردەن و ئیسڕائیل هەردوولا کوونسڵخانەیان کردەوە لە قاهیرە و تەلئەبیب بەڵام دوا بەدوای ئەوەی لەبیابانی سینا پاسێکی نەفەرهەڵگری جووولەکە لە بیابانی سینا ڕاگیرا کە سەرجەم سەرنیشینەکان جوولەکە بوون لەلایەن کەسانی نەناسراو هێرشی کرایە سەر و سەرجەم سەرنشینەکانی کوژران وە دواتر لەلایەن چەکدارانی زایۆنی ٦ هاووڵاتی میسڕی کوژران پەیوەندی نێوان میسڕ و ئیسڕائیل ڕووی لەخراپی کرد تا ئەوەی وای لێهات لەمیسڕ باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل سوتێنراو تاڵانکرا وە لەجێگای ئاڵای ئیسڕائیل ئاڵای میسڕ هەڵکرا دوای بەهاری عەرەبی و ئەگەری گرتنی دەسەڵات لەلایەن مووسڵمانان پەیوەندی مسڕ و ئیسرائیل دیار نیە .

شانۆگەری و سینەما

میسڕ پێشکەوتووترین ووڵاتی عەرەبیە لەم بارەیە وە بەهۆی ئەو گرنگەی کە پێی دراوە وە بوونی ئەکتەری ناسراو و کۆمێدی لەدیارترین هونەرمەدنی سینەما عومەر شەریفە وەهەروەها دیارترین شانۆکار بریتین لە ( فوئاد موهەندس ، عادل ئیمام ، شویکار ، محمد صبحی ، نەجیب ریحانی ، علی کسار ، ئەحمەد حلمی )

شۆڕشی ٢٥ ینایەر

لەدوای تونس بەهاری عەرەبی گەیشتە میسڕ لە ٢٥ی ینایەری ساڵی ٢٠١١ لەدژی ئەو سیاسەتە فەسادە و خراپی بژێوی ژیانی دانیشتیوان لەلایەن محمد حوسنی موباڕەکی سەرۆکی میسڕ کر خەڵکی میسڕ ڕاپەڕین لە ئەنجامدا حوسنی موباڕەک وازی لە پۆستەکەی هێنا و لەئێستادا دادگایی دەکرێت بەهۆی سیاسەتە خراپەکەی و کوشتنی هەزاران کەس لە خۆپشاندانەکەدا وە لەمانگی ١٢ ی ٢٠١١ بەشێکی هەڵبژاردن کرا وە پێشبینی دەکرێ لایەنە ئیسلامیەکان سەرکەوتن بەتایبەت لیستی برایانی مووسڵمان ( الاخوان مسلمین )


ak:Igyipt