جۆن لێنۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.5) (بۆت چاکسازی: gd:John Lennon
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی zu:John Lennon
ھێڵی ١١٨: ھێڵی ١١٨:
[[zh-min-nan:John Lennon]]
[[zh-min-nan:John Lennon]]
[[zh-yue:約翰連儂]]
[[zh-yue:約翰連儂]]
[[zu:John Lennon]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٢٨، ٦ی نیسانی ٢٠١٢

جان لەنۆن لە کاتی خوێندنی شانسێک بدە بە ئاشتی

جان وینستۆن ئۆنۆ لێنۆن (٩ی ئۆکتۆبری ١٩٤٠ - ٨ دێسامبری ١٩٨٠ ) ( بە ئینگلیزی: John Winston Ono Lennon) گۆرانیبێژ، شاعیر و ئاوازدانەری بەناوبانگی ئینگلیسی و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی بیتڵز.


جان لەنۆن لە ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبری ١٩٤٠، لە بنەماڵەیەکی چینی کرێکار ھاتە دنیاوە. لێنۆن یەکێک لە بەناوبانگترین ئاواز دانەرانی سەدەی بیستەم بوو، بەتایبەت لە شێوازی راک ئەند رۆڵ (rock and roll) ناوی ئەو دوای مەک کارتنەی McCartney درەوشاوەترین ئەستێرەی مێژووی تا‌ک ئاوازەکانی بریتانیایە. لێنۆن جگە لە مۆسیقا لە بواری سیاست، ئاشتی خوازی، نوسەری و شانۆگەریدا کاری کردوە.

چند ئالبۆمی بەناوبانگی ئەو بریتین لە:

لێنۆن وەکوو یەکێک لە گەورەکانی موسیقای سەدەی بیستەم ئێستاش خۆشەویستە. لە ڕاپرسیێکدا کە BBC لە ساڵی ٢٠٠٢ دا کردوویەتی خەلک ئەویان وەکوو ھەشتەمین کەس لە نێوان سەد کەس لە بەناوبانگترین کەسانی مێژوویی بریتانیا ھەڵبژارد. لە کاتی شەری ئامریکا دژ بە ویێتنام لێنۆن یەکێک لە گرنگترین بەرھەڵستکارانی ئەو شەڕە بوو و بە ھەموو توانای لە ھونەرەکەی بۆ لە قاو دانی سیاسەتە شەڕخوازانەکەنی دەوڵەتی ئەمریکا کەڵکی وەرگرت. ڕۆژی ٨ی دێسامبر ساڵی ١٩٨٠ سەعات دەور وبەری ١٠.٤٥ی شەو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ جان لێنۆن لە لایان مارک دەیڤید چاپمەن Mark David Chapman ی جوولەکە چوار جار تەقەی لێکرا و کوژرا. زۆربەی خەڵک پێیان وایە کوشتنی جان لێنۆن پیلانێک بوو کە لە لایان CIAیەوە داڕێژرابوو بۆ خنکاندنی دەنگێک کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە نەیارانی دەوڵەتی ئەمریکای زیاد ئەکرد.

داڕێژە:Link FA