ئەپڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی zu:Apple
ھێڵی ١٨٩: ھێڵی ١٨٩:
[[zh-min-nan:Apple Inc.]]
[[zh-min-nan:Apple Inc.]]
[[zh-yue:蘋果集團]]
[[zh-yue:蘋果集團]]
[[zu:Apple]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٤٦، ٦ی نیسانی ٢٠١٢

کۆمپانیای ئەپڵ
Apple Inc
جۆرگشتی
بازرگانی دەکات لەNASDAQ
پیشەسازینەرمەکاڵای کۆمپیوتەر
ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەر
ئامێرە ئێلەکترۆنییەکان
بوار١٩٧٦ز - لە ساڵی ١٩٧٧ز دامەزرا بە ناوی کۆمپانیای ئەپڵ
دامەزراوە لە١٩٧٦ز بۆ یەکەمجار - لە ساڵی ١٩٧٧ز دامەزرا بە ناوی کۆمپانیای ئەپڵ.
دامەزرێنەر(ەکان)ستیڤ جۆبس
ستیڤ وازنیاک
ڕۆناڵد واین
شوێنی سەرەکی, ئەمریکا ، کالیفۆرنیا
ژمارەی نووسینگەکان٣٥٧ ئەپڵ ستۆر لە جیهاندا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیهەموو جیهان
بەڕێوەبەرانتیم کووک (سەرۆکی کۆمپانیا)
ئارسەر لیڤینسۆن (بەڕێوەبەر)
بەرھەمەکانماکینتۆش
ئای ماک
ماکبووک پرۆ
ئایپۆد
ئایفۆن
ئایپاد
ئەپڵ تیڤی
سیستەمی ماک
ئایلایف
ئای ۆرک
ئای ئۆ ئێس
تێکڕای مایە١١٦.٣٧١ ملیار $ increase
کارمەندان٦٠،٤٠٠ (٢٠١١)
ماڵپەڕماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵ


کۆمپانیای ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Computer Inc) لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا[١]. ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا.


تاکوو ساڵی ٢٠٠٦، کۆمپانیای ئەپڵ لە چەندین بواری (نەرمەکاڵا software) و (ڕەقەکاڵا hardware) دا دەستبەکارە، بەرھەمەکانی iMac، iPhone و iPod لە ھەموو بازاڕەکانی جیھاندا بڵاوە، ھەروەھا خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆسیقا بەناوی iTunes کە چەندین ملیۆن گۆرانی و ئاوازی لەخۆ گرتووە. لە ‌بواری سیستەمی کارپێکردنیشدا Mac OS X ـی ھەیە، ئەمیش وەک بەرھەمەکانی تری سەرکەوتووە.

مێژوو

ستیڤ جۆبس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ


ئەم کۆمپانیایە لە یەکی نیسانی ١٩٧٦ لە کویرتینۆ لە کالیفۆرنیا دامەزرا لە ساڵی ١٩٧٧ پۆلێن کراوە. لە سی ساڵی یەکەم ناوی کۆمپانیا تەنھا " کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری دیاریکراو " بوو ، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لەم ناوە ھێنا ئەمەش پاش ئەوە ھات کە کۆمپانیاکە کارەکانی فراوان کرد لە بواری ئەلکترۆنی ، لەگەل لاسایی کردنەوەی جۆرەکانی کۆمپیوتەری کەسی. کۆمپانیا نزیکەی ٣٥٠٠٠ فەرمانبەری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان ، ڕێژەی فرۆشتنی لە ساڵی ڕابردوو ٣٢.٤٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو ، ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەپڵ توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە ڕووی کوالێتی بەرھەمەکانیەوە ئەمەش بە ھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ریکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی ئەیانکات ، ھەروەھا کۆمپانیا کۆمەلێک فەرمانبەری لێھاتووی ھەیە لە بواری فرۆشتن و خستنە ڕووی بەرھەمەکان لەگەل بوونی لۆگۆیەکی بازری جوان. گۆڤاری فۆرتیون کۆمپانیای ئەپڵی بە سەرنج ڕاکێشترین کۆمپانیا دەست نیشان کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەردوو ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩.



ناوی کۆمپانیا

ناوی ئەپڵ (Apple) وشەیەکی ئینگلیزییە، کە لە کوردیدا بە واتای سێو دێ.

ناوی کۆمپانیای ئەپڵ لە چیەوە هاتووە ؟

له کتێبی ژیان نا مه ی ستیڤ جۆ بس دا خۆ ی به م شێوه یه باسی ناو لێ نانی ێه پل ێه کات.ێه و رۆژه ی که بڕیار بوه ناوێک دا بنێن  ستیڤ چووه بۆ کێلگه ی سێوی یه کیک له ها ورێکانی له گه را نه وه ی دا وازنیاک (ێه و که سه ی که به یه که وه له گه ڵ ێه ستیو ێه پلیان دروست کرد)ها تو ه به دوایداو له ناو سه یا ره کدازۆر باسیان له ناوێک کرد وه که بۆ کۆ مپا نیا که یان دا نێن چه ند ناوێکیان پێشنیار کردوه به س به دڵیان نه بوه له کۆتاییدا ستیڤ  پێشنیاری ێه پل کۆ مپیو تری کرد و ه و تو یه تی ێه مرۆ له کێلگه ی سێوی یه کێک له ها ورێکانم بوم پێم وا بێت سێو ناوێکی جوا نه و مرۆ ڤ نا تر سێنێت هه ر وه ها له کتێبی ژما ره ته له فو نه کا ندا نا وی ێه پل له سه ر ه وه ی ێه تا ریشه وه  ده بێت .بڕ یار وا بو ێه گه ر تا رۆژی دواتر ناوێکی تر یان نه دوزیوه  ێه م نا وه دا بنێن که هه ر و

بەرھەمە گرنگەکانی

١٩٧٦ Apple I ١٩٧٧ Apple II ١٩٨٣ LISA ١٩٨٤ ماکینتۆش (سەرکەوتووترین و گرنگترین بەرھەم بوو، وەرچەرخانێکی بەدوای خۆیدا ھێنا لە کۆمپیوتەری کەسیدا PC) ١٩٨٥ Apple II ١٩٨٩ Macintosh Portable ١٩٩٣ ماکینتۆش لەسەر RISC ١٩٩٥ تاکوو ١٩٩٦ گەورەترین کێشەی ئابووری و بەڕێوەبردنی ھاتەڕێ. ١٩٩٦ لە لایەن کۆمپانیای NeXT ەوە کڕدرا.

بەیداخی ئەپڵ

لە ساڵەکانی ١٩٧٦ تاکوو ١٩٩٨ ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە rainbow لەشێوەی لەتە سێوێکدا لۆگۆی کۆمپانیاکەبوو. پاش ١٩٩٨ ھەمان شێوە مایەوە، بەڵام ڕەنگەکەی بوو بە زیوی.

مردنی ستیڤ جۆبز

دوای تەنیا ڕۆژێ لەبڵاوکردنەوەی ئایفۆنی 4s دامەزرێنەری ئەپڵ کە پێشووتر دەستی لە کار کێشابۆوە کۆچی دوایی لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ واتە لە ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد.[٢] بەمەش گوزەرێکی گەورەی لە ئەمریکا و ئەپڵدا کە تاڕادەیەک سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما هاتە دوان و هاوخەمی بۆ کەسوکاری دەربڕی.

ماڵپەڕ

ئەپڵخاوەن ماڵپەڕێکە کە سەردانیکەران و هەوادارانی دەتوانن بە هۆی ماڵپەڕی ئەپڵەوە داواکاری خۆیان بۆکڕینی بەرهەمەکانی ئەپڵ پێشکەش بکەن وە لەم ماڵپەڕە سەرجەم چالاکی و بەرهەمەکانی ئەپڵ دەخرێتە ڕوو لەکاتی دەڕچوونی وەشانی نوێی سیستەم کە ناسراوە بە ios و ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و لاپ تۆپ و دیسکتۆپی ماک هتد...

ماکینتۆش

ماکینتۆش یان ماک (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).

خشتەی مۆدێلە نوێکانی ماکینتۆش

کۆمپانیای ئەپڵ تا ئێستا بەرهەمی پێشکەوتوو و ناوازەی پێشکەشی جیهانی تەکنۆلۆژیا کردووە یەکێک لەوانە نەوەی کۆمپیوتەرەکانی ماکیتۆشە کە ئەم خستەیەی خوارەوە کۆمەڵێکن لە بەرهەمە نوێکانیان.

ئاسایی مامناوەند پرۆفیشناڵ
دیسکتۆپ ماک مینی

دەتوانێت بەبێ شاشە و تەختەکلیل و ماوس ئیش بکات.
ئای ماک

ئای ماک کۆکراوەی هەموو بەشەکان لە یەک شاشەدا. دوو جۆری هەیە (٢١.٥) ئینج و (٢٧) ئینج.
ماک پرۆ

ماک پرۆ بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان دەست دەکەوێت بە کۆرەکانی (٤ ، ٨ ،١٢)ەوە ، کە خێراییەکی ئێجگار زۆری هەیە.
لاپتۆپ
(ماک بووک)
ماکبووک ئەیر ١١

(١١.٦) ئینج لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە .
ماکبووک ئەیر ١٣

(١٣.٣) ئینج لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە.
ماکبووک پرۆ

بە قەبارەکانی (١٣.٣ ، ١٥.٤ ، ١٧) ئینج دەستدەکەوێت. بە بەکارهێنانی (Intel Core i5) و (Intel Core i7).
سێرڤەر ماک مینی سێرڤەر

سێرڤەری سیستەمی ماک
سێرڤەری ماک پرۆ

سێڤەری سیستەمی ماک تیایدا دابەزێنراوە.

سەرچاوە

زانستپەروەرانی کورد / کورتەیەک لەسەر ھەندێ کۆمپانیای ئایتی Apple Investor Relations FAQ