جەلال تاڵەبانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان لەلایەن 109.127.121.243 (لێدوان) بۆ دوایین دەستکاریی Broosk
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی mzn:جلال طالبانی
ھێڵی ٧٣: ھێڵی ٧٣:
[[ku:Celal Talebanî]]
[[ku:Celal Talebanî]]
[[lt:Džalalas Talabanis]]
[[lt:Džalalas Talabanis]]
[[mzn:جلال طالبانی]]
[[nl:Jalal Talabani]]
[[nl:Jalal Talabani]]
[[nn:Jalal Talabani]]
[[nn:Jalal Talabani]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٥٨، ٦ی نیسانی ٢٠١٢

جەلال تاڵەبانی

لەدایکبوون١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣
نەتەوەکورد
پەروەردەکۆلێژی یاسا
چالاکبوون١٩٤٧ - ئێستا
کارسەرۆک کۆماری ئێراق
حیزبی سیاسییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئایینعه‌لمانی
مناڵ(ەکان)قوباد تاڵەبانی، پاڤێڵ تاڵەبانی

جەلال تاڵەبانی (ئینگلیزی: Jalal Talabani، عەرەبی: جلال طالباني) ناسراو بە مام جەلال، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئێستای عێراقە. تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای ھەڵبژاردنی لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێدرا، بەوەش بوو بە ‌یەکەم سەرۆکی کورد لە مێژووی سیاسی عێراقدا کە پۆستی سەرۆکی وڵات لە ئەستۆ بگرێت، ھەروەھا یەکەم سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە مێژووی دروستبوونی عێراقەوە لە بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە.

دانیشتنی جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باراک ئۆباما، لە بەغدای پایتەختی عێراق، ٢٠٠٩

سەرەتای ژیان

جەلال تاڵەبانی کوڕی شێخ حیسامەددین کوڕی شێخ نورەڵڵای تاڵەبانی، ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی کلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکا.[٢]

جلال تاڵەبانی لە تازە لاوی بە پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێ. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٣ سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵدەبژێردرێ و ھەر لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ساڵانی ١٩٥٣-١٩٥٥ دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان.[٣] ساڵی ١٩٥٩، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.[٤]

سەرچاوەکان