کۆڵەکەکانی ئیسلام: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی uk:П'ять стовпів ісламу
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی eu:Islamaren bost euskarriak
ھێڵی ٥٩: ھێڵی ٥٩:
[[es:Pilares del islam]]
[[es:Pilares del islam]]
[[et:Islami viis sammast]]
[[et:Islami viis sammast]]
[[eu:Islamaren bost euskarriak]]
[[fa:ارکان اسلام]]
[[fa:ارکان اسلام]]
[[fi:Islamin viisi peruspilaria]]
[[fi:Islamin viisi peruspilaria]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:١٦، ١٤ی ئازاری ٢٠١٢

کۆڵەکەکانی ئیسلام


بنەمای ئیسلام پێنج ڕوکنی بنەڕەتیە کە بە ئەڕکانەکانی ئیسلام ناو دەبرێن، موسڵمان باوەڕی پێیەتی و ئیشی پێ ئەکات، و گرنگی ئەم پێنج ئەڕکانە دەرئەکەوێت لە پێناسەکردنی موسڵمان لەم فەرمودەیەی پێغەمبەری ئیسلامدا؛ لە ئەبوعەبدول ڕەحمان عەبدوڵڵا کوڕی عومەر کوڕی خەتتاب گێڕدراوەتەوە؛

سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: بني الإسلام على خمس: شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، والحج، وصوم رمضان

واتە؛ گوێم لە پێغەمبەر بوو درودی خوای لێبێت ئەیفەرموو؛ ئیسلام لەسەر پێنج بنەما بنیاتنراوە؛ شایەتمانی ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە ڕللە و محەمەد پێغەمبەری خوایە, و نوێژکردن و زەکات دان و حەج و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان.

شایەتمان

شایەتمان یەکەم ئەڕکانی ئیسلام و گرنگترینیانە, ئەو کلیلەیە کە مرۆڤ پێی دەچێتە ناو بازنەی ئیسلامەوە, بەشی یەکەمی " لا إلە إلا اللە "یە کە مانای ئەوەیە کاتێک مرۆڤ بە زمانی ئەیڵێت لە ھەمان کاتدا بە دڵی بڕیار ئەدات کە ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە اللە و موسڵمان پشت بە ئەو ئەبەستێت، ھەروەک شایەتمان پابەندی باوەڕبوونی مرۆڤ ئەکات بەوەی کە ھیچ دروستکارێک نیە بۆ ئەم گەردوونە تەنھا خوا(اللە) نەبێت کە تاک و تەنھایە و ھاوەڵی نیە و ھپچ خواوەندێکی تر لەگەڵیدا ناپەرسترێت.

و شایەتمانی محەمەد پێغەمبەری خوایە, مانای ئەوە ئەگەیەنێت کە باوەڕداریت بەوەی پێغەمبەر محەمەد نێردراوە بە ڕەحمتێک بۆ خەڵک، مژدەدەر و وریاکەرەوەی ھەموو دروستکراوانە، و شەریعەتەکەی وک شەریعەتەکانی پێشترە، ھەروەک باپەندی مرۆڤ ئەکات کە فێر بێت لە پێغەمبەرەوە و فەرمان بە وانە بکات کە پێغەمبەر فەرمانی پێکردووە و ڕێگە لەوانە بگرێت کە ڕێگەی لێگرتووە.

جێگەی تێبنیە کە لە شایەتماندا یەک بنەمای ڕوون ھەیە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەرستش تەواو نابێت تەنھا لە دوو شتدا نەبێت؛ دلسۆزی پەرستن بۆ خوا، و پەیڕەوکردنی ڕێگەی پێغەمبەر لە پەرستندا و دەرنەچوون لە سوننەتەکەی بۆ نەتەوەی ئیسلام.

نوێژکردن

نوێژ دادەنرێت بە پەیوەندی نێوان بەندە و پەروەردگاری، و جێگەیەکی مەزنی ھەیە لە ئیسلامدا، و ئیسلام نوێژ دادەنێت بە یەکەم شت کە مرۆڤ لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت دەربارەی لە ڕۆژی دواییدا، ھەروەک ھێمای جیاکەرەوەی نێوان موسڵمان و بێباوەڕە, ئەمەش ڕوون ئەبێتەوە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا کە لە جابرەوە گێردراوەتەوە؛ پێغەمبەر فەرموویەتی؛ (لە نێوان پیاو ولە نێوان ھاوەڵدانان وبێباوەڕیدا وازھێنان لە نوێژ ھەیە), ئەمەش فەرمودەکەیە بە عەرەبی؛ أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: "إن بين الرجل وبين الشرك والكفر ترك الصلاة" (رواه مسلم).

موسڵمان پێنج نوێژی ڕۆژانەی لەسەر فەڕزکراوە (بەیانی، و نیوەڕۆ، و عەسر، و ئێوارە، و خەوتن) و زۆر نوێژی خۆبەخشانەی تر ھەیە، و پێویستە لەسەر موسڵمان نوێژەکانی لە کاتی دیاریکروی خۆیدا بکات بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر محەمەد ئەنجامی داوە.

زەکات

دانی زەکات پەرستنێکی داراییە خوا فەڕزی کردووە لەسەر بەندەکانی، تا دەروونیان پاک بکاتەوە لە چاوچنۆکی، و بۆ لێخۆشبونی ھەڵەکانیان, وەک لە قورئاندا باسکراوە، "خذ من أموالهم صدقة تطهرهم وتزكيهم بها" (التوبة : 103). واتە؛ لە ھەندێ ماڵ و سامانی ئەو (ئیماندارانە) زەکات و خێر وەربگرە، چونکە دەبێتە ھۆی خاوێن کردنەوەی ماڵەکانیان و پاککردنەوەی دڵ و دەروونیان.

خوا دوو زەکاتی لەسەر موسڵمانان فەڕز کردووە، زەکاتی سەر فیترە، کە لە دوای مانگی ڕەمەزان دەرئەکرێت، وزەکاتی پارە کە ڕێژەی %٢،٥ی پارەی پاشەکەوتکردووی ساڵانەیە کە سوڕێکی بەسەردا ڕۆیشت بێت (یان ساڵێک بەسەر پارەکە تێپەڕیبێت).

ھەروەک زەکات دەدرێت بە ھەژارە نەدارەکان و ئەم فەڕزە جێبەجێنابێت لەسەر ئەو کەسانەی کە ھیچ شتێکیان نیە، و ئیسلام سەربەستی ھەڵسوکەتی نەداوە بە موسڵمانان لەو بڕە دەرکروەدا, بەڵکو ھەشت ڕێگەی بۆ دیاری کردوون کە موسڵمان ئەتوانێت یەکێکیان ھەڵبژێرێت.

ڕۆژژوی ڕەمەزان

ڕۆژوو بە ڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان ئەگرێتەوە, و ڕەمەزان لە ئیسلامدا بە وەرزێکی مەزن دادەنرێت کە پەرستنەکان تیایدا زیاد دەکات و مانگێکی پیرۆزە بەزەیی تیا دادەبەزێت و بەندە بەڵێنی خۆی لەگەڵ خوا نوێ دەکاتەوە، ھەروەک ڕۆژووی ڕەمەزان چەند فەزڵێکی ھەیە لە ئیسلامدا؛ ئەوەی کە بەڕۆژوو دەبێت خوا بە باوەڕ لێی وەردەگرێت و لە ھەڵە پێشووەکانی خۆش دەبێت و زۆر فەزڵی تر.

موسڵمان خۆ ئەگرێت لە خواردن و خواردنەوە و قسەی ناخۆش و پاشەملە باسکردن و ھەموو ئیشێکی ھەڵە لە ھەڵاتنی خۆرەوە (یان لە نویژی بەیانیەوە) ھەتا ئاوابوونی خۆر (یان نوێژی ئێوارە), و ڕۆژەکەی بەسەر دەبات بە یادی خوا و خوێندنەوەی قورئان و فێربوونی زانستەکان کە باوەڕی زیاد بکات بۆ ھەموو ساڵەکەی، وئەم فەڕزە بە جێناھێنرێت لەسەر کەسێک کە لە توانایدا نەبێت وەک نەخۆشێک کە باپەندی خواردنی چارەسەر بێت یان وەک برینی گەدە کە ناتوانێت بێ خواردن وخواردنەوە بمێنێتەوە....

حەج

حەج سەردانی مزگەوتی حەرامە لەشاری مەککە وبەجێھێنانی حەج, خوا ئەمەی فەڕزکرووە لەسەر ھەر موسڵمانێک لە توانایدا بێت و خەرجیەکانی حەجەکەی پێ ھەڵبسوڕێت، وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ {ولله على الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا} (ال عمران :٩٧) واتە؛ خوای گەورەش بڕیاریداوە لەسەر خەڵکی حەج و سەردانی (بیت الحرام) بکەن بە تەنھا ئەوانەی کە توانای (دارایی و تەندروستیان) ھەیە،

و خوا حەجی فەڕز کردووە بۆ پاککردنەوەی دەروون ، و پەروەردەکردنی لەسەر ماناکانی پەرستش و گوێڕایەڵی و ئارامگری، ھەروەھا فرسەتێکی گەورەیە بۆ پاک بوونەوە لە گوناھەکان. وەک لەم فەرموودەیەدا ھاتووە "من حج هذا البيت فلم يرفث ولم يفسق، رجع كيوم ولدته أمه " (رواه البخاري ومسلم) واتە؛ ئەوەی بێت بۆ ئەم ماڵە (واتە کەعبە) ڕەفتار و گوفتاری نابەجێ نەکات، گوناھـ وتاوان ئەنجام نەدات, ئەگەڕێتەوە ئەو دۆخەی وەکو تازە لە دایک بووبێت...

سەرچاوەکان