بێر گریلز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێر گڕیڵس

لەدایکبوون٧ی حوزەیرانی ١٩٧٤ (تەمەن ٤۷).
نیشتەجێیباکووری وێڵز، بەڕیتانیا
نەتەوەئینگلیز
پیشەسەرکێشی
نووسەر
پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنیی
مناڵ(ەکان)جێسی
ماردمادۆک
هەکڵبێری
وێبگەhttp://www.beargrylls.com


ئێدوارد مایکڵ (بێر) گڕیلس, (لەدایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٧٤)، سەرکێشێکی بەڕیتانییە، نووسەر و پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنییشە. ناسراوترین بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی ئەو مرۆڤ بەرامبەر. سروشتـیە. کە بەرنامەکی تەلەڤزیۆنیی بوو لە کەناڵی دیسکەڤەری (٢٠٠٦ تا ٢٠١١)،زیاتر بە Born Survivor یان Bear Grylls واتە گریلسی ورچ ناسراوە ئەو بەرنامە لە بەریتانیا،ئەم پیاوە لە چەندین بیابانی چۆل و ناوچە شاخویە مەترسیدارەکان زنجیرە بەرنامەکانی تۆمار کردوە لە بەریتانیا و ئەمریکا. لە سالی ٢٠٠٩ گریلس وەک گەنجترین سەرۆک دێدەوان(گەریدە) دەست نیشان کرا کە تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو. دوای جێهێشتنی قوتابخانە،گریلس بریاری دا بۆ ماوەیەک بچێتە ناو سوپای هیندستان وە سەرکەوت بۆ سەر چیای هیمالایا لە سیکیم و وە بانگالی رۆژاڤا،لە ئەنجامدا گریلس پەیوەندی کرد بە سوپای هەرێمی،ئەوەش دوای هەلبژاردن دێت.وە دوای وەک سەبازی یەدەگ لە SAS (هێزی خزمەتی ئاسمانی)خزمەتی کرد بۆ ماوەی سێ سال تا ١٩٩٧.' گریلس لە سالی ١٩٩٦ روداوێکی ناخۆشی بەسەر هات لە زامبیا، ئەویش تێکچونی پەرەشوتەکەی بوو کە ٤،٩٠٠ مەتر لە ئاسمانەوە بەرز بوو.کە بێبەختانە گریلس لەسەر پشت بە ئەرز کەوتو ٣ بربرەی پشتی شکا،لە دوای ئەو رودایە گریلس وتی:دەبوایە من پەرەشوتەکەم بریباو خۆم رزگار کردبا بەلام وامزای کاتم هەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە. لە ١٦ مایسی ١٩٩٨ گریلس خەونی مندالی بەدیهات ئەویش سەرکەوت بو بۆ سەر چیای ئەڤەرێست.

بەستەرەکان[دەستکاری]

ژێدەرەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]