بلێز پاسکال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تابلۆی پاسکال ساڵی ١٦٩١

بلێز پاسکال (١٩ی حوزەیرانی ١٦٢٣ – ١٩ی ئابی ١٦٦٢) زانا و ماتماتیکزان و داھێنەر و نووسەر و فیزیکزانی فەڕەنسی بوو. پاسکال ئامێری پاسکەلاینی داھێنا لەساڵی ١٦٤٢ کە ئامێرێکی میکانیکی بوو بۆ کۆکردنەوە و کەمکردنەوەی ژمارەکان بەکاردەھات بەمەش پاسکال فۆڕمێکی بۆ ئامێری ژمێریاری داھێنا کە یارمەتی زانایانی تری لەسەدەی بیستەم دا ئامێری ژمێریاری (حاسیبە) دابھێنن، یەکێکی تر لەو کارانەی کە پاسکالی پێ دەناسرێتەوە سێگۆشەکەی پاسکالە.