ئەڤیچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەڤیچی

ئەڤیچی ساڵی ٢٠١٤
لەدایکبوون
تیم بێرگلین

(١٩٨٩-0٩-0٨) ٨ی ئەیلوولی ١٩٨٩
ستۆکھۆڵم، سوید
مەرگ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨(٢٠١٨-٠٤-٢٠) (٢٨ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگخۆکوشتن
نەتەوەسویدی
پیشە
چالاکبوون٢٠٠٦–٢٠١٨
باوان
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
کۆمپانیاکان
وێبگەavicii.com
واژوو

تیم بێرگلین (زێدەتر بە ئەڤیچی ناسراوە) (لەدایکبووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٨٩ – مردووی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨) مۆسیقاژەن، دی جەی، بەرھەمھێنەری مۆسیقا و ڕیمیکسەرێکی سویدی بوو.

لە تەمەنی ١٦ ساڵی، بێرگلین دەستی کرد بە پۆستکردنی ڕیمیکسەکانی لە مەیدانی ئیلیکترۆ میوزیک، کە ئەمەش بووە ھۆی بەدیھێنانی یەکەمین گرێبەستی تۆماریی.

زێدەتر بەھۆی تراکی «لێڤڵز» ناوی دەرچوو کە لە ساڵی ٢٠١١ دا بڵاوی کردەوە. ئەلبومی "ڕاست (true)" کە تێکەڵێکی جوان بوو لە ژانرە جیاوازەکانی ئیلیکترۆ دانس میوزیک لە ساڵی (٢٠١٣) دا دەنگدانەوەیەکی باشی بەدوایخۆیدا بۆ ھێنا. لە زیاد لە ٥٠ وڵات لە دە یەکەمەکەدابوو. وە تراکی "ھەڵم بستێنە(wake me up)"، لە ئەورووپا پێشەنگی پڕفرۆشترین میوزیکی بە دەست ھێنا و لە ئەمریکایش پلەی چوارەمی گرت.

لە ساڵی ٢٠١٥ دا، بێرگلین دووھەمین ئەلبومی خۆی بڵاو کردەوە، بە ناوی "چیرۆکەکان(stories)"، وە پاشان لە ساڵی ٢٠١٧ "ئیپی(EP)"ـیەکی بڵاو کردەوە کە پێکھاتبوو لە ٦ تراک.

تراکە بەناو بانگەکانی بریتین لە "دەتوانم ببم"(i could be the one) کە لەگەڵ نیکی ڕۆمیرۆ بە ھاوکاری یەکتر بڵاویان کردەوە، ھەر لەگەڵ ھەمان کەس تراکی "دەمکەیت"(you make me) ھەیە، تراکەکانی دیکەی وەکو "ئێکس یوو"(X you)،"ھێی براکەم"(hey brother)،"ھۆگرت بووم"(addicted to you)،"ڕۆژەکان"(the days)،"شەوەکان"(the nights),"چاوەڕوانی خۆشەویستی"(waiting for love)،"بە بێ تۆ"(without you)، تەنھا بە یەکەوە"(lonely together).

بێرگلین لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ تراکی "خۆرھەڵاتن"(sunshine)

کە لەگەڵ دەیڤید گێتا بەیەکەوە کاریان تێداکردبوو، بۆ خەڵاتی گرامی ھەڵبژێردرا وە ھەروەھا بۆ تراکی «لێڤڵز»، لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ھەمان خەڵات ھەڵبژێردرا.

بێرگلین لە ساڵی ٢٠١٦ لە لە گەشت کردن و گەڕان وەستا بەھۆی کێشەی تەندروستیەوە، کە فشارێکی زۆری لەسەربوو بەھۆی خراپی باری تەندروستییەوە. لە ٢٠ ی نیسانی ٢٠١٨، ئەڤیچی لە ھەوڵێکی خۆکوژیدا لە مەسقەت ی پایتەختی وڵاتی عومان کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا. لە ٨ ی مانگی مای دا لە وڵاتەکەی خۆی و لە شوێنی لە دایک بوونی کە ستۆکھۆڵم دەکا نێژرا.

ژیان و ڕێڕەوی کارکردن[دەستکاری]

١٩٨٩–٢٠١٠:ژیانی منداڵی و پیشەی زووی[دەستکاری]

تیم بێرگلینگ لە ٨ ی ئەیلولی ١٩٨٩ لە ستۆکھۆڵم، سوید، لە

لە کلاس بێرگلین و ئانکی لیدێن لە دایک بووە. سێ خوشک و برای ھەیە دەیڤید بێرگلین،لیندا ستێرنەر وە ئەنتۆن کۆربێرگ. لەلایەن براکەیەوە ئیلھامی وەرگرتووە کە ئەویش ھەروا دی جەی بووە، لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە دەستی کردووە بە درووستکردنی میوزیک. لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەڤیچی لەگەڵ درێیفتس پلەی کە کۆمپانیایەکی تۆمار کردنە ڕێکەوت.

بێرگلین ئاماژەی بەوە داوە کە ناوی ئەڤیچی لە نزمترین پلەی جەھەندەمی بوزیەکانەوە وەرگرتووە و ئاماژە بەوە دەکات.

٢٠١١–٢٠١٣: «لێڤڵز» و دەنگدانەوەیەکی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ئەڤیچی لە ڤیستیڤاڵی ئینبۆکس لە ساڵی ٢٠١١

لە ساڵی ٢٠١١ بێرگلین «لێڤڵز»ی بڵاو کردەوە، کە ئەمە ڕێڕەوەکەی بۆ دۆزیەوە و بەناو بانگی کرد. گۆرانیەکە لەلایەن تیم خۆیەوە بەرھەم ھێنرا و پارچەیەکی لە گۆرانیەکەی ئێتا جەیمس کە ھی ساڵی ١٩٦٢ بە ناوی "شتێک لە مندا پێویستە ھەڵگیرێ"(Something's Got Hold On Me) بەکار ھێناوە.

«لێڤڵز» چووە پلەی دە یەکەمەوە لە وڵاتانی پۆڵەندا و بەلجیکا و بۆسنە و کڕواتیا و دانیمارک و فینلەندا و ئەڵمانیا و یۆنان و بەریتانیا و زۆرێک لە وڵاتانی تری ئەورووپا.

لە ساڵی ٢٠١٢ دا لە کارێکی ھاوبەشیان لەگەڵ دەیڤید گێتا بە ناوی «خۆرھەڵاتن» بۆ خەڵاتی گرامی پاڵێورا.

٢٠١٣–٢٠١٤: ئەلبومی ڕاست (ترو true)[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٣ دا بێرگلین کۆمەڵێ تراکی تازەی لە ئەلبومە نوێیەکەی بەناوی "ڕاست" بڵاو کردەوە، کە لە دواتردا لە سێتێکدا لە مانگی ئەیلول ھەموویانی پەخش کرد، لە سێتەکەی لە فیستیڤاڵی ئۆلترا میوزیک لە مایامی، زۆرێک لە تراکەکانی لە دوای ئەو سێتە ڕەخنەکاری و پێداچوونەوەی بۆ کرا و بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەلبومەکان دەستنیشان کرا.

ئەلبومەکە لەم گۆرانیانە پێکھاتبوو:

  • ھەڵم بستێنە (wake me up)
  • تۆ دەمکەیت (you make me)
  • ھێی براکەم (hey brother)
  • ھۆگرت بووم (addicted to you)
  • کوڕی ئازیز (dear boy)
  • درۆزن درۆزن (liar liar)
  • شورەیی لە خۆم (shame on me)
  • پاڵم بخە (lay me down)
  • ھیوادارم کەسێک لێرە بێ (hope there's someone)
  • دڵم لەسەر قۆڵەکانم (heart upon my sleeve)

٢٠١٤–٢٠١٥ ئەلبومی "چیرۆکەکان"(stories) و کاری ھاوبەشیی مەزن[دەستکاری]

ئەڤیچی ٢٠١٤

لە ساڵی ٢٠١٤ بێرگلین بە گۆڤاری "ڕۆڵین ستۆن"ی ڕاگەیاند کە کاری لە ٧٠ گۆرانیدا کردووە بۆ ئەلبومە نوێیەکەی کە "چیرۆکەکان"ە، ھەر لەو ئەلبومەش کاری ھاوبەشی کردووە لەگەڵ جۆن بۆن جۆڤی،سێرج تانکیان کە سەر بە باندی "سیستم ئۆف داون"ە، کریس مارتن،ویسلێف جین،ماتیساھو.

ئەلبومی <<چیرۆکەکان>> پێک ھاتووە لەم گۆرانیانە:

  • چاوەڕوانی خۆشەویستی (waiting for love)
  • قسە بۆ خۆم دەکەم (talk to myself)
  • دەست لە خۆم دەدەم (touch me)
  • دە ڕۆژی دیکە (ten more days)
  • بۆ ڕۆژانێکی باشتر (for a better day)
  • تیرە شکاوەکان (broken arrows)
  • ڕووناکیەکانی شار (city lights)
  • بڕوادارێکی ڕاست (true believer)
  • خۆرھەڵاتنی مەسیح (sunset Jesus)
  • ناتوانی بمگریت (can't catch me)
  • لە شوێنێک لە ستۆکھۆڵم (somewhere in Stockholm)
  • پاک ھاڕین (pure grinding)
  • کێشە (trouble)
  • شەوەکان (the nights)
  • خۆشەویستیت لەگەڵ دەکەم (gonna love ya)
ئەڤیچی لە سێتێک لە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی شەوانەی ئوشوای

لە کاتی گەشتەکەی بۆ ئەلبومی <<چیرۆکەکان stories>>، بەھەمان شێوە تراکێکی تاکی پەخش کرد بە ناوی "ھیچ ئافرەتێک دڵخۆش ناکەم" (no pleasing a woman) کە بیڵی جۆ ئارمسترۆنگ گۆرانیەکە دەڵێ، کە میلۆدیەکەی زۆر لە گۆرانی "ھەڵم بستێنە" (wake me up) دەچێ.بێرگلین بەھەمان شێوە ھەندێ تراکی تری پەخش کرد لە سێتەکانی وەکو "لە خۆشەویستی دام لەگەڵ خێوەکەت"(in love with your ghost) کە دانیەڵ دانێ ئادمز رای گۆرانیەکە دەڵێ، وە گۆرانیەکی تری بە ناوی "حەزدەکەم بکەوم" (love to fall) لەگەڵ تۆم ئۆدێڵ، ھەروەھا "میلیۆنێک میل" (million miles) ی لەگەڵ ئێڵ پی (LP) کە ڤێرژنی دیمۆی "کێشە" (trouble) بوو.

سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١ ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٤ کە لە یادی لە دایک بوونی ٢٥ ساڵەیدا بڕیاریدا ھەموو سێتەکانی ھەڵوەشێنێتەوە بەھۆی خراپی و ناجێگیری باری تەندروستی. ڕۆژێک دوای ئەوە لە ڕێگەی دێنم&سەپڵای ڕایگەیاند کە تراکە تاکەکەی بڵاو دەکاتەوە بە ناوی "ڕۆژەکان"،"ڕۆژەکان" (the days) کارێکی ھاوبەشی بێرگلین و ڕۆبی ویڵیامسە و لە مانگی کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵ بڵاو کرایەوە. لە ١٦ ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٤ ئی ئەی سپۆڕت ڕای گەیاند کە بێرگلین تراکێکی نوێ بە ناوی "شەوەکان" (the nights) بڵاو دەکاتەوە و لە فیفا ١٥ لێ دەدرێ. لە ١٧ ی ئەیلول بە فەرمی بڵاو کرایەوە کە تراکەکە لە ئیپیەکدا لەگەڵ "ڕۆژەکان" بڵاو دەکرێتەوە.

لە ٢ ی مانگی ئایاری ٢٠١٥ لە ئوسترالیا لە سێتێکی لە فیستیڤاڵی فیوچەر میوزیک دا تراکە تاکەکەی لەگەڵ گۆرانیبێژی دیار و گروپی کۆڵدپلەی کریس مارتن بە ناوی "بەھەشت" پەخش کرد، پاشانیش لە ھەمان ساڵدا و لە فیستیڤاڵی ئەڵترا میوزیک زۆربەی گۆرانیە تازەکانی پەخش کرد و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ھەر بە زووی بخزێنە ناو ئینتەرنێتەوە لەوانەش کۆمەڵێک ئایدی شی تێدا بوو، گۆرانیەکانیش وەکو:

  • چاوەڕوانی خۆشەویستی (waiting for love)
  • بۆ ڕۆژانێکی باشتر (for a better day)
  • بڕوادارێکی ڕاست (true believer)
  • بۆچی شتێک بیگۆڕم (what would i change it to)
  • ناتوانم دووبارە خۆشم بوێیت (can't love you again)
  • ڕووناکیەکانی شار (city lights)

لە ٤ ی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥ دا،بێرگلین ڕایگەیاند کەوا پێش بڵاو کردنەوەی ئەلبومەکەی <<چیرۆکەکان stories>> کۆتا دوو تراکی تاکی خۆی بڵاو دەکاتەوە کە بریتی بوون لە "بۆ ڕۆژانێکی باشتر" (for a better day) و "پاک ھاڕین" (pure grinding) کە "بۆ ڕۆژانێکی باشتر"ی لە ٢٧ ھەمان مانگ و "پاک ھاڕین"ی لە ڕۆژێک دوای ئەو بڵاو کردەوە لە سپاتیفای و ئای تیونز.

لە ٢ ی کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵ بێرگلین ئەلبومی <<چیرۆکەکان stories>>ی بڵاو کردەوە لەگەڵ سێ تراکی تاک کە "تیرە شکاوەکان" (broken arrows) لەگەڵ زاک براون و "خۆشەویستیت لەگەڵ دەکەم" (gonna love ya) لەگەڵ ساندرۆ کاڤازا و "دە ڕۆژی دیکە" (ten more days) لەگەڵ زاک ئەبێڵ ی لە خۆ گرتبوو.

٢٠١٦:کۆتایی ھێنان و وازھێنانی لە گەشتکردن[دەستکاری]

لە ٢٩ ی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ ئەڤیچی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند کەوا بەمزووانە واز لە گەشت کردن دەھێنێ. لە ٢٨ ی مانگی ئابی ھەمان ساڵدا ئەڤیچی کۆتا پێرفۆرمانسی ڕاستەوخۆی خۆی ئەنجامدا لە ئیبیزا و چیدی گەشتی نەکردەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی شۆوی ڕاستەوخۆ.

٢٠١٧–٢٠١٨:ئیپیەکانی ئەڤیچی و فیلمی دۆکیومێنتاری «چیرۆکە ڕاستەقینەکان»[دەستکاری]

لە ١٠ ی ئابی ساڵی ٢٠١٧ ئەڤیچی ٦ تراکی لە ئیپیەکدا بڵاو کردەوە،ئەڤیچی خۆی ئەوکات دەربارەی ئەو ئیپیە گوتی:من زۆر بە پەرۆشم تاکو دووبارە بگەڕێمەوە سەر میوزیک. ماوەیەکی زۆرە کە ھیچم بڵاو نەکردۆتەوە و ھیچم نەکردووە، وە ماوەیەکی زۆریش دەبێ کە بەوجۆرە بە پەرۆش نەبووم.ئیپیەکە پێکھاتبوو لەم تراکانە:

  • ھاوڕێیەکەم (friend of mine)
  • تەنھا بەیەکەوە (lonely together)
  • ببە بە خۆشەویستی (you be love)
  • بەبێ تۆ (without you)
  • بۆچی شتێک بیگۆڕم (what would i change it to)
  • زۆر باشتر (so much better) (ڕیمیکس)

لە ١١ ی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ ئەڤیچی ڕایگەیاد کە فیلمێکی دۆکیومێنتاری بە ناوی "ئەڤیچی:چیرۆکە ڕاستەقینەکان" بڵاو دەکەنەوە، فیلمەکە دەربارەی مێژووی خۆی لە سەرەتای دەستپێکردنیەوە و ھۆکارەکانی وازھێنانی لە گەشتکردن و ھەروەھا لە فیلمەکەدا چاوپێکەوتن لەگەڵ دەیڤید گێتا و ویسلێف جین و نایڵ ڕۆجەرس و کریس مارتنی کۆڵدپلەی ئەنجامدراوە و قسە دەکەن لەسەر ئەڤیچی.

پاش مردنەکەی ئەڤیچی لە ساڵی ٢٠١٨ دا، ھەواڵەکان و ڕاپۆرتەکان بڵاویان کردەوە کە ناوبراو زیاتر ل ٢٠٠ گۆرانی بڵاو نەکراوەی ھەیە و ھەندێکیان ھێشتا لە پەرەپێداندان و ھەندێکیان تەواون، ھەروەھا وا ھاتووە کە ناوبراو پێش مردنەکەی باشترین گۆرانیەکانی خۆی بەرھەم ھێناوە و زۆر ناوازەن.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

لە ٢ ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ تیم لە نەخۆشخانەیەک لە نیویۆرک دەخەوێندرێت بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ بەھۆی ئازاری تیژی پەنکریاسیەوە، کە بەھۆی زۆر خواردنەوەی خواردنەوە کھولیەکان توش دەبیت. لە ٢٠١٦ باروودۆخی تیم خراپتر بوو ئەوەش وایکرد واز لە گەشتکردن بھێنێ و لە فیلمە دۆکیومێنتاریەکەیدا باس لە باروودۆخە جەستەیی و ئەقڵیەکەی خۆی دەکات کە لە چ باروو دۆخێکی نا ھەمواردا بووە و سەڕەڕای ئەوەش بەڕێوبەرەکەی ھەر فشاری خستۆتە سەری بۆ ئەوەی بەردەوام بێ لە نمایشە ڕاستەوخۆکانی.

مردن[دەستکاری]

بێرگلین لە ٢٠ ی نیسانی ساڵی ٢٠١٨ لە نزیک مەسقەتی پایتەختی عومان مرد، لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا. ڕاستەوخۆ ھۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەبوو، ٢١ ی نیسان پۆلیسی عومان ڕایگەیاند کە ھیچ ئاماژە و بەڵگەیەکی تاوان لە شوێنی ڕووداوەکە دیار نییە لە ٢٦ مانگ خانەوادەکەی ئەم نامەیەیان بڵاو کردەوە:

"تیمی ئازیزی ئێمە زانخواز بوو، ھونەرمەندێکی ڕۆح ناقایل بوو کە لە پرسیارە وجودیەتەکان دەگەڕا. کەسێکی زێدە دەسکەوت بوو کە گەشتی دەکرد و بە جدی کاری دەکرد تا گەیاندیە ئاستێک کە فشارێکی ئێجگار زۆری بخاتە سەر.

کاتێک ئەو لە گەشت کردن وەستا، ویستی ھاوسەنگیەک لە ژیانیدا ڕابگرێ تا خۆشحاڵ بێت و ئەوە بکات کە حەزی لێیە کە میوزیکە.

ئەو زۆر دڕدۆنگ بوو سەبارەت بە مانای ژیان و خۆشبەختی.

نەیتوانی لەوە زیاتر بەردەوام بێ، ئەو دەیویست ئاشتی بدۆزێتەوە.

بەڵام تیم خۆی لە شێوەی ئامێرێکی پارە پەیداکردندا دۆزیەوە، کە ئەو ئەوەی نەدەویست و بۆ ئەوە دروست نەببو؛ ئەو کەسێکی ھەستیار بوو کە ھەوادارەکانی خۆشدەویست و خۆی لە چاوی کامێراکان بەدوور دەگرت.

تیم تۆمان بۆ ھەتایە خۆشدەوێت و زۆر بیرت دەکەین.

ئەو کەسایەتیەی کە تۆ و میوزیکەکەت ھێناتانە بوون،یادگاریەکانت بە زیندوویی ڕادەگرن.

خۆشمان دەوێیت.

-خێزانەکەت"

لە ١ ی مای دا سایتی تی ئێم زێت ڕایگەیاند کەوا ھۆکاری مردنەکەی ئەڤیچی خۆکوشتن بووە و بە بتڵێکی شکاوی شەراب خۆی بریندار کردووە و ئەڤیچیش بەھۆی خوێنبەر بوونەوە کتوپڕ مردووە. لە ٢٢ ی ھەمان مانگ خێزانەکەی نەیان ھێشت مەراسیمی بە خاک سپاردن و پرسەکەی گەورە بێت و تەنھا ئەو کەسانە بەژداریان تێدا کرد کە زۆر لە ناوبراوەوە نزیک بوون و لە گۆڕستانی سکۆگسکیرکۆگاردن لە ستۆکھۆڵم بە خاک سپێردرا.

بواری فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵەکان دەرھێنەر جۆر
٢٠١٧ Avicii:True Stories بۆ خۆی لیڤان تسیکورشڤیڵی دۆکیومێنتاری

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی

فیلمی Avicii: true stories

سایتی فەرمی ئەڤیچی ٣١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

وێبگەی فەرمی لە ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە