ئەمیر حەسەنپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمیر حەسەنپوور
لەدایکبوون١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٤٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەھاباد لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٣ ساڵ ژیاوە)
تۆرۆنتۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەمرۆڤناس، زمانناس، مامۆستای زانکۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
ھاوسەرShahrzad Mojab لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئەمیر حەسەنپوور (لەدایکبووی ١٠ی گەلاوێژی ١٩٤٣ لە مەھاباد - مردووی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە تۆرنتۆ)، لێکۆڵەر و زانایەکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی جیھانیی قوتابی و خوێندەکارە ئێرانییەکان-یەکێتیی نەتەوەیی و یەکێتیی کۆمۆنیستەکانی ئێران بوو.

ژیاننامە[دەستکاری]

ئەمیر حەسەنپوور لە ١٠ی گەلاوێژی ١٩٤٣ لە شاڕی مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆڕیۆس بوو لە زمانی ئینگلیزی زانکۆی تاران(١٩٦٤)، لە قوتابخانەکانی مەھاباد وانەی ئینگلیزی داوەتەوە لەنێوان ساڵانی (١٩٦٥–١٩٦٦).

لە ١٩٦٨ بە مەبەستی بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستێر لە زمانی ئینگلیزی ڕووی کردووەتە تاران. لە ساڵی ١٩٧٠ بڕوانامەکەی بەدەست ھێناوە. لە ساڵی ١٩٧٢ بڕوانامەی دکتۆراشی بەدەست ھێناوە لەزمانی ئینگلیزی و ھەر لە زانکۆی تارانیش بووەتەوە وانەبێژ. پاشان ڕووی کردووەتە زانکۆی لیۆنۆیس لە ئوربانە، لەبواری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و مێژوو و زمانی شاڕستانییەتە کۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بڕوانامەی پرۆفیسۆری بەدەست ھێناوە(١٩٨٦).

بنەمای کارەکانی لەپێناو دیاریکردنی زمانی کوردی و دڕووستکردنی زمانێکی کوردی یەکگرتوو بووە، لەدوای ساڵی ١٩٨٦ لە کەنەدا ژیاوە و بووەتە وانەبێژ لەزانکۆی ویندسۆر و کۆنکۆردیا و زانکۆی تۆرنتۆ. دواھەمین پۆستی بریتی بوو لە مامۆستای شاڕستانییەتە نزیک بەیەکەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. لە گرنگترین کارەکانی گرنگی دان بە بزاڤە دیموکراتی و ئازادیخوازەکان و مافی چاڕەی خۆنووسینی گەڵە ژێڕدەستەکان و کارە ڕەگەزپەرستییەکان و کۆمەڵکوژییە باوەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ئەکادیمیای کوردی بۆ زمان -ژیاننامەی پرۆفیسۆر د. ئەمیرحەسەنپوور.