ئەلێکسیس سانچێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سانچێز

ئەلێکسیس سانچێز لەدایکبووی ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨. یاریکەری تۆپی پێی چیلی و یانەی ئارسناڵیی ئینگلیزییە. ئەلێکسیس لەهێڵی هێرشبەر بەژمارە ٩ یاریدەکات. بەر لەئارسناڵ یاری بۆیانەکانی کۆربرێلا و ئۆدەنیزی و کۆلۆ کۆلۆ و ڕیڤەرپلەیت و بارسێلۆنا کردووە. لەساڵی ٢٠١٤ بەبۆندێک پەیوەندی بەیانەی ئارسناڵی ئینگلیزی کرد کەنرخی بۆندەکەشی ٣٥ ملیۆن پاوەند بوو کەلەدوای مەسعوود ئۆزیل بووە گرانترین گرێبەستی یاریزانی یانەکە.