ئەبێل تاسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبێڵ تاسمان

نەخشێنراوێکی پۆرترەی ئەبێڵ تاسمان و هاوسەر و کچەکەی، دەوترێ جاکۆب گێرریتسز لە ١٦٣٧ نەخشاندوویەتی(نەسەلماوە)[١]
لەدایکبوون١٦٠٣
لووچێخاست، خرۆنینگێن، کۆماری هۆڵەند
مەرگ١٠ی ئۆکتۆبەری ١٦٥٩
نەتەوەھۆلەندی
پیشەدۆزەرەوە، دوونیاگەڕ
ھاوسەرکلاسگی میندریکس
یووانا تیرێکس
مناڵ(ەکان)کچێک


ئەبێل یانسزون تاسمان (بە هۆلەندی: Abel Janszoon Tasman) (لە دایک بووی ١٦٠٣ و کۆچێ دوایی ١٦٥٩) دەریاوان و جیهانگەڕی هۆلەندی بوو لە سەدەی حەڤدەیەم دا، ئەو بە هۆی سەفەرە دەریاییە پڕ بوێریەکانی بۆ مەڵبەندە دوورەدەستەکان و دۆزینەوەی مەڵبەند و خاکی نوێ ناوبانگی دەرکرد.

لە چواردەی دەسەمبری ١٦٤٢ ئەبێل تاسمان کە لە کۆمپانی هیندی ڕۆژهەڵات کاری دەکرد و ڕاسپێردرابوو تاکوو ڕێگای ئەورووپا لە باشووری ئۆقیانووسی ئارام و لە ڕێگای ئۆقیانووسی ئاتلانتیک بدۆزێتەوە، ئەو لەم کارەدا گەیشتە کۆمەڵێک دوورگەی ئێستای نیوزیلاند. ئە پێشتر دوورگەیەکی گەورەی دۆزیبووە کە بە ناوی ئەو ناویان نا تاسمانیا، کە دواتر بەریتانیا داگیری کرد و تێکەڵی ئوسترالیا ی کرد. ناوی ویلایەت و دوورگەی تاسمانی لە ئوسترالیا لە ناوی ئەبێڵ تاسمان وەرگیراوە.[٢]..

دۆزینەوەی دوورگەی تاسمانی[دەستکاری]

٣٦٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژی ٢٤ی نۆڤەمبری ١٦٤٢ ئەبێل تاسمان دوورگەیەکی بێ وێنەی دۆزیەوە کە دواتر ناوی نرا تاسمانی. ئەم دوورگەیەی ئۆقاینووسیا گژ و گیاو سرووشتی وەحشی تایبەت بەخۆی هەیە. دوای تێپەڕاندنی بەرزی و نزمی مێژووی، ئەمڕۆکە بەشێکە لە فیدراسیۆنی ئوسترالیا.

تاسمان دوای دۆزینەوەی ئەم دوورگەیە ناوی نا مەڵبەندی وان دێیمەن، وان دێیمەن ناوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانی هیندی ڕۆژاوا بوو. لە سەدەی هەژدەیەم دەریاوانگەلێکی زۆر وەکوو کاپتن کۆک لە کەناری تاسمانی دابەزین. بەڵام لەس ساڵی ١٧٩٨ دا کاپتن مەتیوو فلیندێرز، دەریاوانی ئینگلیزی دەورادەوری تاسمانی پێوا و تێگەیشت کە دوورگەیە.

سەرچاوە[دەستکاری]