ئێمینێم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێمینێم

ئێمینێم لە کاتی گۆرانی وتن لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤
لەدایکبوون
مارشاڵ بروس مازەرسی سێیەم

(١٩٧٢-١٠-١٧) ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
سەینت جۆزێف، میزوری، ویلایەتە یەکگرتووەکان
ناوەکانی تر
  • سلیم شەیدی
پیشە
  • ڕاپەر
  • گۆرانینوس
  • بەرھەمھێنەری گۆرانی
  • جێبەجێکاری گۆرانی
چالاکبوون١٩٨٨–ئێستا[١]
ھاوسەرکیمبەرلی ئان سکۆت
(ھاوسەرگیری ١٩٩٩؛ ٢٠٠١)
(ھاوسەرگیری ٢٠٠٦؛ ٢٠٠٦)
مناڵ(ەکان)٣
پیشەی مۆسیقی
بنەچەدیترۆیت، میشیگن، ویلایەتە یەکگرتووەکان
چەشنەکانھیپ ھۆپ
کۆمپانیاکان
  • ئافتەرماث
  • شەیدی
  • ئینتەرسکۆپ
  • وێب
وێبگە
واژوو

مارشاڵ بروس مازەرسی سێیەم (لەدایکبووی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢)، ناسراو بە ناوی ئێمینێم (/ˌɛmɪˈnɛm/؛ کە زۆرجار بە EMINƎM دەنووسرێت)، ڕاپەر، گۆرانینوس، و بەرھەمھێنەری گۆرانیی ئەمریکییە. کە ناسراوە بەھۆی بەناوبانگکردنی ھیپ ھۆپ لە ناوەڕاستی ئەمریکا، و بە یەکێک لە باشترین ڕاپەرەکانی مێژوو دادەنرێت.[٣]


ژیاننامە[دەستکاری]

ئیمێنیم تاکە منداڵی مارشاڵ بروس مازەرس جونیۆر و دێبەرە ڕێیی دایکی بوو. باوکی ھەر لەساوایی ئیمینێمەوە خێزانەکەی بە جێھێشتووە و دایکی شووی کردووەتەوە، زڕ باوکی و دایکی زۆر بۆ ئیمینێم خراپ بوون و ئیمینێم ھەر لە منداڵییەوە چەند جارێک توشی خەمۆکی بووە و ھەوڵی خۆ کوشتنی داوە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا سێ ساڵ لە قوتابخانە لە پۆلی ٩ کەوتووە، دواتر وازی لە قوتابخانە ھێناوە. ھەر لە قوتابخانە کچێکی ناسیووە بە ناوی کیم سکۆت کە ھاوسەرگیریان کردووە و سێ کچیان ھەیە بە ناوەکانی ھەیلی، وینتی، ئالیانا، ئیمینێم لەگەڵ ھاوسەرەکەی زۆۆربەی کات کێشەیان ھەبووە و لێی جیابووەتەوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ ئاشت بوونەوە و دووبارە جیابوونەوە، ئیمینێم لە ساڵی ھەشتاکانەوە تێکەڵی ھونەری ڕاپ بووە، لەڕێ ڕاپی سەرشەقامەوە «باتێڵ ڕاپ» خۆی ناساندوە و یەکەم ئەلبوومی لە ساڵی ١٩٩٦ بەناوی ئینفەنەت (بێسنوور) بڵاوکردەوە دواتر ئیمینێم خۆی بە ڕاپەری گەورە دکتۆر دری ئاشنا کردوەو لەگەڵیدا کاری کردوە لێرەوە دەرگای ناوبانگ بە ڕووی ئیمێنیمدا دەکرێتەوە و ئەلبوومی دووەمی لە ساڵی ١٩٩٩ بە یارمەتی دکتۆر دری بڵاو کردەوە بەناوی سلیم شەیدی ڕاستەقینە کە بووە باشترین ئەلبوومی ساڵ و چەندین خەڵاتی دی بەدەست ھێنا.

ئەلبومەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری huffpost نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری JEvUI نەدراوە
  3. ^ "the 10 best rappers of all time". billboard.com.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]