ئێما گۆڵدمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێما گۆڵدمان
بە ئینگلیزی: Emma Goldman
لەدایکبوون٢٧ی حوزەیرانی ١٨٦٩
Kaunas، لیتوانیا
مردن١٤ی ئایاری ١٩٤٠(١٩٤٠-٠٥-١٤) (٧٠ ساڵ ژیاوە)
تۆرۆنتۆ، کەنەدا
ھۆی مەرگجەڵدەی مێشک
شوێنی ناشتنئیلینۆی، Haymarket Martyrs' Monument
ھاوسەرJacob Kershner
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Alexander Berkman
خزمەکانStella Cominsky Ballantine
زمانی نووسینئینگلیزی
Place of detentionMissouri State Penitentiary
بواری کارفەلسەفە
شوێنی کارنیویۆرک
نەژاد
ئایینبێخوایی
بەشداربووە لەشەڕی ناوخۆییی ئیسپانیا
شاکارەکانLiving My Life، Anarchism and Other Essays، The Social Significance of the Modern Drama، My Disillusionment in Russia، My Further Disillusionment in Russia
ئەرشیڤەکان لەInternational Institute of Social History
ئایدۆلۆژیای سیاسیئانارکیزم
خاوەنیMother Earth

ئێما گۆڵدمان (بە ئینگلیزی: Emma Goldman؛ ١٨٦٩–١٤ی ئایاری ١٩٤٠) ژنە نووسەر و چالاکوانیی سیاسیی ئەنارکی بوو. ئەو ڕۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە گەشەپێدانی فەلسەفەی سیاسیی ئەنارکیزم لە ئەمریکای باکوور و ئەورووپا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا.

ئێما لە دایکبووی خێزانێکی جوولەکەی[١] شاری کاوناس، لە ئیمپراتۆری ڕووسیا (ئەمڕۆ دەکەوێتە لیتوانیا). ئەوان لە ساڵی ١٨٨٥ کۆچیان بەرەو ئەمریکا کرد.[٢] لەدوای ڕووداوەکەی ھایمارکێت لە شیکاگۆ، ئێما ھاتە پاڵ ئەنارکیزم کرد. دواتر گۆڵدمان بوو بە نووسەر و وانەی تایبەتی لەسەر فەلسەفەی ئەنارکی، مافەکانی ژنان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەگووتەوە، ئەو سەرنجی ھەزاران کەسی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا بوو. ئەو لەگەڵ ئەلێکساندەر بێرکمان، نووسەری ئەنارکی پلانیان داننا بۆ تیرۆرکردنی سەرمایەدار ھێنری کلای فریک،[٣] بەڵام فریک ڕزگاری بوو، لە ئەنجامدا حوکمی ٢٠ ساڵ زیندانیکردن بۆ ئەلێکساندەر دەرچوو، ھەروەھا ئێماش چەند جارێک دەستگیرکرا بەتۆمەتی نانەوەی ئاژوەگێڕی و بڵاوکردنەوەی زانیاریی نایاسایی لەسەر کۆنتڕۆلی ھۆرمۆن. لە ساڵی ١٩٠٦، ئێما گۆڤارێکی ئەنارکی بەناوی دایکی زەوی (Mother Earth) دامەزراند.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Emma Goldman". Jewish Women's Archive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-11.
  2. ^ University of Illinois at Chicago Biography of Emma Goldman September 11, 2013 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. UIC Library Emma Goldman Collection. Retrieved on December 13, 2008.
  3. ^ "Emma Goldman (1869–1940) | American Experience | PBS". www.pbs.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-11.
  4. ^ "Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-11.