ئیکەر کاسیاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیکەر کاسیاس فێرناندز

لەدایکبوون (١٩٨١-٠٥-٢٠) ٢٠ی ئایاری ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
نیشتەجێیئیسپانیا
نەتەوەئیسپانی
پیشەگۆلپارێزی پۆرتۆ
باڵا١٫٨٢ م
یارسارا کاربۆنێرۆ
خەڵاتەکانخەڵاتی زامۆرا


کاسیاس بۆ درێسی یانەی شاهانە لەساڵی ٢٠١٠.

ئیکەر کاسیاس فرناندێز (بە ئیسپانی: Iker Casillas Fernández؛لەدایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٩٨١) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری خانەنشینکراوی ئیسپانییە و وەک گۆڵپارێز یاری کردووە ،لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ بەدەستهێنا .لە تەمەنی(٥) ساڵیەوە لە بواری تۆپی پێدا ھەوڵی داوە و لە ٩ ساڵیەوە گۆڵچی یانەی ڕیاڵ مەدریدیکردوو، لەگەڵ ھاورێکانیدا ھەموو ڕۆژێک دوای تەواو بوونی قوتابخانە یاریان دەکرد و ھەمیشە کاسیاسیش گۆڵچیدەبوو، ھەروەھا کاسیاس ڕای گەیاند لەبیرم دێت ھەندێک لە ھاورێکانی باوکم جل وبەرگی ڕیاڵ مەدریدو ھەڵبژاردەکەیان بۆدەکڕیم ودەیانکردم بەگۆڵچی و باوکیشم تۆپی بۆھەڵدە دام، بەڵام ژیانی وەرزشی من وەک ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی یاریم کردبێت, بەھۆی ئەوەی من ھەمیشە لە یاریەکاندا وەک گۆڵچی لەگەڵ ھاوڕێکانم داسەرکەتوانە بەشداری یاری تۆپی پێمکردووە، ئەمەش وای لە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدکرد، ١٠سال لەمەوپێش ئیدارەی یانەکەیان داوایان لێکردم کەلە پێکھاتەیپلەیەکی یانەکە لەجامی کیشوەرەکان یاری بکەم، ئەوکاتەتەمەنم ١٦ساڵ بوو یەکەم یاریم بەرامبەر یانەی (فاسکۆ دیگاما) ئەنجام دا و کەیاریەکەمان بە(٢×١) بردەوە. شایانی باسە بۆساڵی داھاتوو دووبارە بانگھێشتیان کردم بۆ ئەوەی لە خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی (ئۆفریدۆ)یاری بکەم، لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەدا مەشق و ڕاھێنانم ئەنجامداوە و وەک گۆڵچی سێیەمی یانەکە وگۆڵچی یەکەمی پلەدوو و لەوکاتەوە لەگەڵ (بیساری) دەستم بە گۆڵچێتییانەی ریاڵ مەدرید کردووە، بەڵام کاتێک لە سەرەتادا دەچیتە ژوورەی خۆگۆڕینی یانەکەت پێویستە چاوەڕوانی ھەموو شتێک بیت ھەرچەندە ڕۆژانە پێکەوەبووین، لە ھەمان کاتدا من ھەرگیز لە ئاستی ئەواندا نەبووم وەک (سوکێر ومیاتۆڤیچ وسیدۆرف و ڕائول وڕیدۆندۆ) بەھێزترین یاریزانی یانەکە و جیھان بوون لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەیان یاریمەتی دەرم بوون لەوانەش مۆریانتس وکارانکا لە قوتابخانەش (خەیمی و گۆتی و فرناندۆ ساونت) ھەوڵیان لەگەڵ دەدام و لەڕاستیدا پەیوەندی یەکی باشم ھەبوو لەگەڵ (کارانکا) ھەرچەندە یاریزانەکان زۆربەیان تەمەنیان ٢٤ ساڵ زیاتر بوو لە بەرامبەریشدا من تەمەنم ١٧ساڵبوو، بەڵام من یاریزانێکی قوتابخانە بووم و تەنھا ڕاھێنانملەگەڵ دەکرد، جێ ی ئاماژەپێدانە لە دوای ٢بۆ ٣ساڵ توانیم ببمە کەسێکیبەشدار بوو لەیاریەکانی یانەکەدا، بەڵام ھاوڕێیەتی و تێگەیشتنی نێوان یاریزانەکانی یانە کەمان بۆتە ھۆی سەرکەوتنمان لەویاریانەی بەشداری یمان تیاداکردووە، بۆنموونە ھەندێ لەیاریزانەکانمان وەک چاڤی و جێنا وتۆرێس ھەر لەساڵی ١٩٩٩وە کاتێک بۆھەڵبژاردەی لاوان لەجامی لاوان یاریمان دەکرد و ھاوڕێییەکتربووین، کە ئەوجامە لەوساڵەدا لەنایجیریا ئەنجام درا وتوانیمان ئەو نازناوە بۆ ھەڵبژاردەکە پێکەوە بە دەست بێنین, بەڵام خۆشەویسترین ھاورێم کە تا ئێستا باشترین ھاورێی منە (زینەدین زیدانە) کە لە ڕابردوو ئێستاش دا باشترین ھاڕێمبووە، ئەو ھەمیشە ھێزێک بووە بۆیانەکە و منیش، ھەرچەندە خەڵکی دەڵێن ھەندێجار باش نەبووە، بەڵام بەبڕوای من یاریم لەگەڵ گەورەترین کەسایەتی وەرزشیدا کردووە، ئەمەش لەکاتێک دادێت کە من یاریم لەگەڵ مارادۆنا و پیلی و کرۆیفنەکردووە، بەڵام خۆشترینیادگاریم لەگەڵ زیداندا ھەیە، چونکە نەکەلای من، بەڵکو لای سەرجەم ھاندەرانی و ھاورێکانی و خێزانە کەی زۆر خۆشەویستە وئەمەش بەھۆی ڕەوشت بەرزی بەتوانایی لێھاتوویلەناو یاریگاو لە سەرجەم بوارەکانی ژیانیدا، ھەروەھا کاسیاس ڕای گەیاند خۆشترین ساتەکانی ژیانم ئەوە بوو کەئاواتەکەم ھاتەدی و بوومە گۆڵچیسەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕاستە کە من خولی یانە پاڵەوانەکان ولیگای ئیسپانیم بەدەست ھێناوە ,بەڵام خۆشترینیان گەیشتنم بوو بەیانەی شاھانە، شایانی باسە ئەو کاتەی کەزۆرناخۆش بوو بەلامەوە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢بوو، چونکە لەو ساڵەدا لەزۆربەی یاریەکانی خولی لیگا بە شێوەیەکی سەرەکی یاریم کرد، بەڵام لەناوەڕاستی دەوریدابوومە گۆڵچی (یەدەک), لەگەڵ ئەوەشدا کەکارێکی عادلانە نەبوو، بەڵام پێویست بوو لەسەرم ڕێزی بڕیارەکان بگرم، لەبەرئەوە قورسترین وناخۆشترین کات بوو لەژیانمدا. جێ ی ئاماژە پێدانە ھەموو ئەو کەسانەی کەڕاھێنانم لەگەڵ کردوون وەک یاریزان وڕاھێنەر بەتایبەتی کاتێک لەساڵی ٢٠٠٤کارلۆس کیرۆش ڕاھێنەربوو و لەڕیزی ھەڵبژاردەکەشم دلبۆسکی ڕاھێنەرمبوو، دلبۆسکی ھەمیشە داوای ئاست بەرزی لێھاتووی زیاتری لێدەکردم و ھەوڵی لەگەڵدا دەدام کەپێش بکەوم بۆیە لێپرسراوێتی زۆری دەدامێ , لە ھەمان کاتدا بەراستی ئەوەی زۆرجێ ی شانازیە بۆ من کەھاندەران بەو جۆرە لەسەرشەقامەکان وڕۆژنامەکان زۆر بەرێزەوە باسم دەکەن، ئەمە مانای ئەوەیە کەکارەکەم سەرکەوتوو بووە وھەوڵدانەکانم بەفیرۆنەچوو، ڕاستە کەمن مەھارەیەکی باشم نیە، بەڵام بەدرێژای ١٠ ساڵ کارێکی باشم ئەنجام داوە کە ئەوە جێگەی شانازیەبۆمن، شایانی باسە ئەوەی لەم ساتە دا ڕووبەرووم دەبێتەوەئەوەیە کەباشتربم لەئاستدا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی ئێستا پێی گەیشتووم بەئاسانی بەدەستم نەھێناوە, بەڵکو توانا وماندووبوونی زۆرم لەپێناویداداوە، جێ ی بیرھێنانەوە گەیشتن بە پێکھاتەی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید شتێکی ھەروا ئاسانیە، لەلایەکی ترەوە مانەوە لەیەک ئاستدا زۆرقورسە، چونکە ڕۆژانە یاریزانەکان تووشی پێکان و کێشەی زۆردەبن , بەتایبەتی ھەندێک لە ھاندەران وڕۆژنامە نووسان لەیاری کلاسیکۆدا زۆر لەسەر یاریزانەکان دەدوێن و باسیان لێوەی دەکەن، بەڵام بەبڕوای من یاری کلاسیکۆ دوای تەواو بوونی یاریەکە ھیچ گرنگیەکی نیەو تەنھا وەک یاریەکی ئاسایی بەشداری دەکەم و ھەوڵ دەدەم بۆ بەدەست ھێنانی ٣خاڵی ئەویاریە، بەڵام ھەندێک لە خەڵکو ھاندەران و ڕۆژنامە نووسان بەململانێیەکی خۆشی ناو دەبەن، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ باسکردن و لێ ورد بوونەوەی یاریەکە بۆماوەی ٢بۆ ٣ ھەفتە لەلایەن ڕۆژنامەکان و ھاندەرانەوە.

شایانی باسە کاسیاس ڕای گەیاند گۆڵچییەکانی ئیسپانیا بەگشتی باشن، بۆنموونە وەک (پیپی ڕێنا وڤاڵدێز پالۆپ),لەھەمان کاتدا منیش بەپێ توانا ھەمیشە ھەوڵم داوە بۆ ئەوەی ئاستێکی باشتر پێشکەشبکەم، بەڵام ئەوەی لەژیانی داھاتوومدا حەز دەکەم ڕووبدات بەردەوام بوونمە لەسەر ئەم کارەم وخزمەت کردنمە بەوەرزشی تۆپی پێ , ھەرچەندە دەزانم ئەمە بۆمن کەمێک قورسە. ھەروەھا ئامۆژگاریم بۆ لاوان تەنھا خۆشی و چێژوەرگرتنە لەو یاریانەی کە دەی بینن لەناو یاریگاو لەشاشەکانەوە، ھەرچەندە باوکەکان لێپرسراوی یەکەمن لەمنداڵەکانیان کە لە داھاتوودا ببنە یاریزانێکی بەتوانای تۆپی پێ ,لە ھەمان کاتدا باوکەکان خۆیان حەز لە باشتر دەکەن بۆ مندالەکانیان، بەڵام نابێت دوو دڵ بن لەژیاندا بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ببنە یاریزانێکی ناوداری جیھان وەک (مارادۆنا و ڕۆناڵدۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کاکا و لیۆنێل مێسی)

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

  • خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٥ جار، ٢٠٠٠-٢٠٠١، ٢٠٠٢-٢٠٠٣، ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠٠٧-٢٠٠٨، ٢٠١١-٢٠١٢
  • جامی شای ئیسپانی ٢ جار، ٢٠١٠-٢٠١١، ٢٠١٣-٢٠١٤
  • جامی سووپەری ئیسپانی٤ جار، ٢٠٠١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٨، ٢٠١٢
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٣ جار، ١٩٩٩-٢٠٠٠، ٢٠٠١-٢٠٠٢، ٢٠١٣-٢٠١٤
  • جامی سووپەری ئەوڕووپا ٢ جار، ٢٠٠٢،٢٠١٤
  • جامی جیھانی یانەکان ١ جار، ٢٠١٤

پۆرتۆ[دەستکاری]

  • جامی پورتوگال یەک جار، ٢٠١٧-٢٠١٨
  • جامی سوپەری پورتوگال یەک جار، ٢٠١٨

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا[دەستکاری]

دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]

سەرژمێری یاریەکانی[دەستکاری]

یاریەکانی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید[دەستکاری]

یانە وەرز خوولی لالیگا جامی شای ئیسپانی خوولە ئەوڕووپیەکان پاڵەوانیەتی و یاریەکانی تر کۆی گشتی
یاری گۆلی لێکراوە یاری گۆلی لێکراوە یاری گۆلی لێکراوە یاری گۆلی لێکراوە یاری گۆلی لێکراوە
ڕیال مەدرید
١٩٩٩–٢٠٠٠ ٢٧ ٢٣ ٥ ١ ١٢ ١٩ ٣ ٥ ٤٧ ٤٨
٢٠٠٠–٠١ ٣٤ ٣٧ ٠ ٠ ١١ ١٥ ٢ ٤ ٤٧ ٥٦
٢٠٠١–٠٢ ٢٥ ٢٧ ٥ ٥ ٩ ٦ ١ ٠ ٤٠ ٣٨
٢٠٠٢–٠٣ ٣٨ ٤٢ ٠ ٠ ١٥ ٢١ ٢ ١ ٥٥ ٦٤
٢٠٠٣–٠٤ ٣٧ ٥٠ ٢ ١ ٩ ١٠ ٢ ٢ ٥٠ ٦٣
٢٠٠٤–٠٥ ٣٧ ٣٠ ٠ ٠ ١٠ ١١ ٠ ٠ ٤٧ ٤١
٢٠٠٥–٠٦ ٣٧ ٣٨ ٤ ٦ ٧ ٩ ٠ ٠ ٤٨ ٥٣
٢٠٠٦–٠٧ ٣٢ ١٦ ٠ ٠ ٧ ١٠ ٠ ٠ ٤٥ ٥٠
٢٠٠٧–٠٨ ٣٦ ٣٢ ٠ ٠ ٨ ١٣ ٢ ٦ ٤٦ ٥١
٢٠٠٨–٠٩ ٣٨ ٥٢ ٠ ٠ ٧ ١٠ ٢ ٥ ٤٧ ٦٧
٢٠٠٩–١٠ ٣٨ ٣٥ ٠ ٠ ٨ ٩ ٠ ٠ ٤٦ ٤٤
٢٠١٠–١١ ٣٥ ٣٢ ٨ ٢ ١١ ٦ ٠ ٠ ٥٤ ٤٠
٢٠١١–١٢ ٣٥ ٢٩ ٤ ٦ ١٠ ٦ ٢ ٥ ٥١ ٤٦
یانەی پۆرتۆ
٢٠١٥ -
کۆی گشتی ٤٥٥ ٤٦٧ ٢٨ ٢١ ١٢٤ ١٤٥ ١٦ ٢٨ ٦٢٣ ٦٦١

یاریە نێودەوڵەتیەکان[دەستکاری]

ھەڵبژاردە ساڵ یاری دۆستانەکانی فیفا جامی جیھانیی فیفا جامی نەتەوەکانی ئەورووپا جامی کیشوەرەکان کۆی گشتی
یاریکردووە گۆلی لێکراوە یاریکردووە گۆلی لێکراوە یاریکردووە گۆلی لێکراوە یاریکردووە گۆلی لێکراوە یاریکردووە گۆلی لێکراوە
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا ٢٠٠٠ ٣ ٣ ٣ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٦ ٥
٢٠٠١ ٣ ٢ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٥ ٢
٢٠٠٢ ٤ ١ ٥ ٥ ٢ ٠ ٠ ٠ ١١ ٦
٢٠٠٣ ٣ ١ ١ ٢ ٦ ٤ ٠ ٠ ١٠ ٧
٢٠٠٤ ٦ ٣ ٣ ١ ٣ ٢ ٠ ٠ ١٢ ٦
٢٠٠٥ ١ ٠ ٩ ٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ١٠ ٤
٢٠٠٦ ٤ ٣ ٣ ٤ ٣ ٥ ٠ ٠ ١٠ ١٢
٢٠٠٧ ١ ٠ ٠ ٠ ٨ ٣ ٠ ٠ ٩ ٣
٢٠٠٨ ٧ ١ ٢ ٠ ٦ ٢ ٠ ٠ ١٥ ٣
٢٠٠٩ ٤ ١ ٥ ٤ ٠ ٠ ٤ ٤ ١٣ ٩
٢٠١٠ ٥ ٧ ٧ ٢ ٣ ٣ ٠ ٠ ١٥ ١٢
٢٠١١ ٧ ٥ ٠ ٠ ٤ ٢ ٠ ٠ ١١ ٧
کۆی گشتی ٤٨ ٢٧ ٤٠ ٢٤ ٤١ ٢٢ ٤ ٤ ١٢٨ ٧٦

سەرچاوەکان[دەستکاری]