ئیخناتون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیخناتون[٨] یان ئێخناتۆن [٩] یان ئەخناتون[٣] یان ئەخناتۆن، فیرعەونێکی دێرین بوو لە مێژووی دێرینی میسر کە فەرمانڕەوایەتیەکەی لە ١٣٥٣ بۆ ١٣٣٦ی پێش زاین[٣] یان ١٣٥١ تا ١٣٣٤ی پێش زاین[٤] پاشا و فەرمانڕەوایی ھەژدەمین ئیمپراتۆریەت بووە، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئیخناتوندا پێش ئەوەی بگات بە پێنجەم ساڵی فەرمانرەوایەکەی وەک ئامونحۆتێبی حەوتەم ناسرابوو ( لە مێژووی دێرینی میسر لە ئامونەوە وەرگیراوە)

وەکوو فیرعەونێک ئیخناتوون بەوە تێبینی کراوە کە وازی لە ئاینە دێرینەکانی میسر ھێنا و ئاینێکی نوێی (ئاینی ئاتوونی) بە میسر ناساند جیاوازی ئاینە دێرینەکانی میسر و ئەو ئاینەی ئیخناتون بە میسری ناساند، بەگوێرەی میسرییە شوێنەوارناسەکان کە ئاینی ئاتوونی وەک فۆرمێکی یەکتاپەرستی ڕەھا جیادەکرێتەوە لە ئاینەکانی تر و ئاینەکانی یەکتاپەرستی و تاک پەرستیە.[١٠][١١]

دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ، ئەو فەرمانڕەوایانەی مافی بەرچاوو ڕوونیان نەبووە بۆ چوونە سەر تەختی ھەژدەم ئیمپراتۆریەت، ئەوا ئیمپراتۆریەتێکی نوێیان دامەزراندووە.[١٢][١٣]

مێژووی ئیخناتوون بەرەو لەناوچوون دەچوو لە مێژووی میسردا. بەڵام تا ئەوکاتەی لە سەدەی ١٩یەمی زاینی لە دۆزینەوەی شوێنی عەمەرنا کە لەم شوێنە ئیخناتوون پەرستگایەکی نوێی بۆ پەرستنی ئاتوون دروستکردبوو[١٤] لەمە زیاتر لە ١٩٠٧دا مۆمیایەک دۆزرایەوە لە گۆڕستانی ژمارە ٥٥ لە گوندی گۆڕستانی پاشایانی میسر، کە وا بینرا ئیخناتوون بێت بەگوێرەی ئیدوارد ئیرتۆن بەدەست کردن بە لێکۆلینەوە (تاقیکردنەوە و شیکاری بۆماوە-زانی) ئەوەی دۆزیەوە کە مۆمیاکە باوکی توت عنخ ئاموونە، بەڵام ناساندنی وەک ئیخناتوون پرسیاری لەدواوەیە..[٦][٧][١٥][١٦][١٧]

تێبینی و سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Cohen & Westbrook 2002, p. 6.
  2. ^ Rogers 1912, p. 252.
  3. ^ ئ ا ب Britannica.com 2012.
  4. ^ ئ ا von Beckerath 1997, p. 190.
  5. ^ ئ ا ب پ ت ج Leprohon 2013, pp. 104–105.
  6. ^ ئ ا Strouhal 2010, pp. 97–112.
  7. ^ ئ ا Duhig 2010, p. 114.
  8. ^ Dictionary.com 2008.
  9. ^ Montserrat 2003, pp. 105, 111.
  10. ^ Ridley 2019, pp. 13–15.
  11. ^ Hart 2000, p. 44.
  12. ^ Gardiner 1905, p. 11.
  13. ^ Trigger et al. 2001, pp. 186–187.
  14. ^ Hornung 1992, pp. 43–44.
  15. ^ Marchant 2011, pp. 404–06.
  16. ^ Lorenzen & Willerslev 2010.
  17. ^ Bickerstaffe 2010.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]