ئۆردیخانی جەلیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆردیخانی جەلیل
لەدایکبوون٢٤ی حوزەیرانی ١٩٣٢
یەریڤان، ئەرمەنستان
مردن٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧(٢٠٠٧-١٠-٢٠) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
سەنت پیتەرزبورگ، ڕووسیا
زمانەکانی ئاخاوتنکوردی
زمانی نووسینکوردی
پیشەزمانناس، نووسەر
پەروەردەزانکۆی یەریڤانی حکومی
ئایینئایینی ئێزیدی

ئۆردیخانی جەلیل (١٩٣٢ لە یەریڤان - تاکوو ٢٠٠٧) نووسەری کوردە و خوێندنی لە زانکۆی یەریڤان تەواو کردووە لە ساڵی ١٩٥٦ لە ئەکادیمیای زانستی یەریڤان درێژە بە خوێندنا دەدات وە لە ساڵی ١٩٥٨ دەچێتە شاری سەنت پیتەرزبورگ لەوێ لە پەیمانگای ڕۆژھەڵاتناسی دەبێتە یاریدەدەری کوردناسی ھەر لە سەنت پیتەرزبورگ نامەی دوکتۆرای خۆی لەسەر قەڵای دمدم پێشکێشدەکات وە لە ساڵی ١٩٦١ بڕوانامەی فیلۆلۆژی وەردەگرێت، لە ساڵی ١٩٩٦ لە زانکۆی سەنت پیتەرزبورگ بڕوانامەی پڕۆفیسۆری پێدەدرێت دواییش لەگەڵ جەلیلی باوکی ھەڵدەستن بەدامەزراندنی ڕادیۆیەکی کوردی کە بایەخی بە چاند و مێژووی کوردی دەدات وە ھەروەھا ئۆردیخانی جەلیل نزیکەی ١٠٠ ھەزار پەندی کوردی کۆکردۆتەوە، لەگەڵ خوشکەکەی جەلیلی جەلیل چەندین کار لە ئەدەبیاتی کوردی دەکەن لەوێنەی نووسینەوەی داستان و چیڕۆکی ئەفسانەیی و کۆکردنەوەی شیعرە ئێزیدییەکان.