ئستەر دوفلۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئستەر دوفلۆ
دوفلۆ لە ساڵی ٢٠٠٩
لەدایکبوون (١٩٧٢-١٠-٢٥) ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
پاریس، فەڕەنسا
نەتەوەفەڕەنسی وە ئەمریکی[١]
بوارەکانئابووری کۆمەڵایەتی
ئابوورییە گەشەسەندووەکان
دامەزراوەکانئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس
پەروەردەقوتابخانەی باڵای نارمالێ لە پاریس (بەکالۆریۆس)
خوێندنی پێشکەوتوو لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان (ماستەر)
ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس (دکتۆرا)
ڕاوێژکاری دکتۆرائەبھیجەت بانەرجی[٢]
جۆشوا ئەنگریست[٢]
قوتابییەکانی دکتۆرادین کارلین[٣]
ڕیما حەنا[٤]
نانسی قیان[٥]
خەڵاتە دیارەکانخەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئابووری (٢٠١٩)
ھاوسەرئەبھیجت بانەرجی (ھاوسەرگیری ٢٠١٥)

ئستەر دوفلۆ (لە دایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢) ئابووریزانی فەڕەنسی-ئەمریکییە،[٦] لە ساڵی ٢٠٠٣، بۆتە ھاوسەرۆک و ھاودامەزرێنەری دامەزراوەی عەبدوللەتیف جەمیل بۆ لێکۆڵینەوە لە ھەژاری و ئابووری،[٧] ھەروەھا مامۆستای زانکۆیە لە ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس. لە ساڵی ٢٠١٩، بەھاوبەشی خەڵاتی نۆبێلی لە زانستی ئابووری وەرگرت لەپاڵ ھەریەکە لە ئەبھیجەت بانەرجی و مایکڵ کریمر بۆ پێشنیارەکەیان لەپێناو کەمکردنەوەی ھەژاری.[٨]

دوفلۆ ئەندامی نووسینگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی ئابوورییە، کە کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی ئابووری و گەشەپێدان. ھەروەھا بەڕێوبەری پڕۆگرامی توێژینەوەیە لەسەر گەشەپێدانی ئابووری لە سەنتەری توێژینەوە و ئابووری. توێژینەوەکانی ئەو سەرنجیان لەسەر کێشەکانی وردابوورزانی لە وڵاتی پەرەئەستێن. لەنێویشاندا ئابووری خێزانی، خوێندن، دەستگەیشن بە سەرمایە، تەندرووستی و شیکردنەوەی سیاسەتەکان.

ئستەر لەگەڵ ھەریەکە لە ئەبھیجەت بانەرجی، دین کارلان، مایکڵ کریمەر، جۆن ئەی لیست و سیندل ماولەینتان توێژینەوەیەکی مەیدانیان کرد لەسەر وەک میتۆدۆلۆژییەکی گرنگ بۆ دۆزینەوەی ھۆکارەکانی ئابووری. لەگەڵ ئەبھیجەت بانەرجی بەیەکەوە کتێبەکانی ئابوورییە خراپەکان و ئابووری باش بۆ کاتی دژوار لە نیسانی ٢٠١١ و تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.

دوفلۆ چەندین توێژینەوەی بڵاوکردۆتەوە، ٦٢٬٠٠ جار وەک سەرچاوە بەکارھاتووە لە ساڵی ٢٠١٧. زۆربەیان لەپێنج دیارترین گۆڤاری زانستی بڵاوکراونەتەوە.[٩]

ژیانی تاکەکەسی[دەستکاری]

دوفلۆ لەگەڵ پڕۆفیسۆری ئێم ئای تی، ئەبھیجت بانەرجی ھاوسەرگیری کردووە و دوو منداڵیان ھەیە.[١٠][١١] بانەجەری وەک پڕۆفیسۆری دوفلۆ لە ساڵی ١٩٩٩ لەبەدەستھێنانی دکتۆراکەی بەشداربوو.[١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Esther Duflo CV". ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا Duflo, Esther (1999), Essays in empirical development economics. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
  3. ^ Karlan, Dean S. (2002), Social capital and microfinance. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
  4. ^ Hanna, Rema (2005), Essays in development and environmental economics. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
  5. ^ Qian, Nancy (2005), Three essays on development economics in China. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
  6. ^ "Esther Duflo Short Bio and CV". ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Biswas, Soutik (15 October 2019). "The Nobel couple fighting poverty cliches". BBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 16 October 2019.
  8. ^ "The Prize in Economic Sciences 2019" (PDF). Royal Swedish Academy of Sciences: Nobel prize. 14 October 2019. Retrieved 14 October 2019.
  9. ^ "Esther Duflo receives honorary doctorate in November 2019". Erasmus School of Economics. 28 August 2018. Retrieved 14 October 2019.
  10. ^ Gapper, John (16 March 2012). "Lunch with the FT: Esther Duflo". Financial Times. Archived from the original on 5 November 2018. Retrieved 28 April 2019.
  11. ^ "Esther's baby". Project Syndicate. 23 March 2012. Archived from the original on 27 November 2015. Retrieved 28 April 2019.
  12. ^ "The Poverty Lab". The New Yorker. 17 May 2010. Retrieved 14 October 2019.