ئان شێرلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی سەربەرگی ڕۆمانەکە

ئانێ شێرلی (بە ئینگلیزی: Anne Shirley) ناوی کەسایەتییەکە لە چیرۆکێکی بەناوبانگدا لە ڕۆمانێک بە ناوی ئان شێرلی لە گرین گەیبڵز نوسراوەی لووسی ماد موونتگمێری لەساڵی ١٩٠٨ی زایینی.

کورتە[دەستکاری]

ئانێ کچێکی شڵەیە بە قژێکی سوورەوە کە لە ھەتیوخانە گەورە بووە. کچێکی ژیر بە خەیاڵێک کە ھیچ سنوورێک ناناسێ، کچێک بە دەیان ئاواتی جۆراوجۆر، بە ڕۆحێکی تێکۆشەر و بە ھەستێکی سادە و ساکار، تێدەکۆشێت ژیانێکی نوێ دەست پێ بکات. سەرەڕای ھەموو ئەو کێشانەی بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی دێنە سەر ڕێگەی؛ داھاتوو ھێندە لەپێش چاوی جوان و ڕوونە کە لەگەڵ ھەموو دۆخ و کێشەیەکدا بە ئاسانی ڕا دێت.

ڕووداوەکان[دەستکاری]

ئانێ لە ھەتیوخانە گەورە بووە، تەمەنی کە دەبێتە یازدە ساڵ خوشک و برایەکی بەساڵاچوو، ماریلا و ماتیۆ کاتبێرت دەیھێننە لای خۆیان و لە کۆشکی گرین‌ گەیبڵز لە ئاوایی ئێڤێنلی بەخێوی دەکەن. ئانێ شێرلی لەم کۆشکەدا بەسەرھاتی زۆری دەبێت، گەورە دەبێت، ھاوڕێی زۆر دەبینێتەوە، لە زانکۆ دەرس دەخوێنێت، ھاوسەریگیری دەکات و...

چیرۆکەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • آنی شرلی، ال.ام. مونتگومری، سارا قدیانی-نشر قدیانی-چاپ دوم-١٣٨٨