ئالفرێد ئادلێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالفرێد ئادلێر

لەدایکبوون٥ی شوباتی١٨٧٠
مەرگ٢٨ی ئایاری ١٩٣٧ی زایینی
نیشتەجێیئۆتریش
نەتەوەئۆتریشی
پیشەدەروونناس
ئایینجوولەکە
مناڵ(ەکان)٤

ئالفێرد ئادلێر (بە ئەڵمانی: Alfred Adler) (لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٨٧٠ — کۆچی دوایی ٢٨ی ئایاری ١٩٣٧ی زایینی) دەروونناسێکی بەناوبانگی ئۆتریشی بوو. ئادلێر وەک یەکەم پێشەنگی تاقمی دەروونناسی کۆمەڵایەتی دێتە ھەژمار، لەبەر ئەوەی لە ساڵی ١٩١١دا لە زیگمۆند فرۆید جیا بۆوە. ئەو بیردۆزێکی داڕشت کە ھۆگرییەکانی کۆمەڵایەتی لەوێدا ڕۆڵێکی بەرچاوی دەگێڕا و تاکە دەروونناسێکە کە تاقمێکی چوار کەسیی پێک ھێنا کە بە ناوی خۆیەوە ناو نراوە.

ژیاننامە[دەستکاری]

ئادلێر لە ٥ی شوبات لە دەور و بەری شاری ڤیێنای ئۆتریش لە بنەماڵەیێکی زەنگین لە دایکبوو. سەردەمی مناڵیی بە نەخۆشیی، بەرچاوتەنگی براگەورەکەی و پەراوێزخستنی لە لایەن دایکیەوە دیاری کرابوو. ئەو خۆی پێ کەسێکی ناشیرین و وردیلە بوو. ئادلێر بە بەراورد لەگەڵ دایکی، خۆی لە باوکی پێ نزیکتر بوو و وەکوو یۆنگ لەوانەیە ھەر بەو ھۆکارە دواتر دژایەتی چەمکی گرێی ئۆدیپی کرد کە لە ئەزموونەکانی سەردەمی منداڵیی ئەودا ڕەنگ دانەوەیێکیان نەبوو. ئادلێر لە تەمەنی منداڵیدا بەوپەڕی تواناوە ھەوڵی دەدا ھەتا خۆشەویستیی ھاوتەمەنەکانی بۆ خۆی مسۆگەر بکات و وردە وردە کە گەورەتر بوو ھەستی ڕێز و گەورەیی و وەرگرتنی لەلایەن کەسانی ترەوە لە خۆیدا بەدیکرد کە لە ناو ئەندامانی بنەماڵەکەیدا بەدی نەدەکرد. ئادلێر خوێندکارێکی تەوەزەل بوو، تا ئاستێک کە مامۆستایێک بە باوکی وت؛ ئەم کوڕە بۆ ھیچ پیشەیێک بێجگە لە بەردەستیی پینەچی ناگونجێ. بەڵام ئادلێر بە پشت بەخۆ بەستن و لەخۆبوردوویی لە نزمترین ئاستی پۆلەوە خۆی کێشا سەرەوە. ھەم لە بواری کۆمەڵایەتی و ھەم لە بواری خوێندنیشەوە ھەوڵی چڕی دا ھەتا بەسەر بەجێماوی و لاوازیەکانیدا زاڵ بێ و بەم شێوازە بۆ بیردۆزی داھاتووی کە دەڵێ تاک دەبێ خاڵە لاوازەکانی قەرەبوو بکاتەوە، بوو بە نموونە. پێناسەی تایبەتمەندییەکانی ھەستی خۆبەکەم زانین کە دواتر بەشی سەرەکی سیستەمەکەی ئەویان پێک ھێنا، رەنگدانەوەی راستەوخۆی ئەزموونە سەرەتاییەکانی خۆیەتی، ئایینێک کە ئادلێر ئازادانە دیانی پێدا نا. ئادلێر لە تەمەنی چوار ساڵیدا، ئەوکاتەی کە لەگەڵ ھەوکردنی سیەکانی کە ھەتا لێواری مردنی برد خەریکی ململانێ بوو چاک بووەوە، بڕیاری دا ببێتە پزیشک. پلەی دکتۆرای پزیشکی لە ساڵی ١٨٩٥ لە زانکۆی ویەن وەرگرت. دوای وەرگرتنی پلەی پسپۆڕیی نەشتەرگەری چاو و دواتر دامەزرانی لە پزیشکی گشتی، ڕووی لە دەروونپزیشکی کرد. ساڵی ١٩٠٢ وەک یەکێک لە چوار ئەندامی رێپێدراو دەستی کرد بە بەشداری دانیشتنی بەکۆمەڵێ حەوتوانەی فرۆید. ھەرچەند لە نزیکەوە لەگەڵ فرۆید کاری دەکرد پێوەندی تایبەتیان پێکەوە نەبوو. جارێک فرۆید وتبووی کە ئادلێر بێزارم دەکا. ئادلێر لە چەند ساڵی دواتردا بیردۆزێکی سەبارەت بە کەسایەتیی ھۆنیەوە کە لە زۆر روانگەوە لەگەڵ بیردۆزەکەی فرۆید جیاواز بوو و بە ئاشکرا رەخنەی لە داکۆکی فرۆید لە ھۆکارە جنسیەکان گرت. ساڵی ١٩١٠ فرۆید سەرۆکایەتی دەستەی دەروونشیکاری ڤیێنای کرد بە ناوی ئادلێرەوە ھەتا ئەو ناکۆکیانەی نێوانیان کە لەزیادبوون بوون بڕەوێتەوە، بەڵام ساڵی ١٩١١ جیابوونەوە چاری ناچار بوو. ئەو جیابوونەوە ناخۆش بوو. دواتر ئادلێر فرۆیدی بە کلاوچی پێناسە دەکرد و دەروونشیکاییەکەی بە «پیس» ناودێر دەکرد.[١] فرۆید ئادلێری بە «دژەباو» و «دێوانە خوو» ناو دەبرد.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ (روزن، ۱۹۷۵، ص. ۲۱۰)
  2. ^ (گی، ۱۹۸۸، ص. ۲۲۳)

سەرچاوەکان[دەستکاری]