ئاران بارۆن کۆون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاران نۆواز بارۆن کۆون (لەدایکبووی ١٩٦٧) مۆسیقادانەر و ژەنیاری ترامپێتی ئینگلیزە کە بە کارەکانی لەگەڵ برا بچووکەکەی، ساشا بارۆن کۆوندا، ناسراوە.

کار و پیشە[دەستکاری]

بارۆن کۆون ئەندامی دامەزرێنەری گروپی مۆسیقای جیھانیی زۆھارە کە لەگەڵ ئارک ٢١ی مایڵس کۆپلانددا گرێبەستیان کردووە. ھەروەھا مۆسیقای فیلمەکانی بۆرات، برونۆ، دیکتاتۆرەکە، و گریمبزیی براکەی داناوە، لەگەڵ زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی بەرنامەکەی ئالی جی[١] و ئەمریکا کێیە؟.

دوای دانانی سکۆری فیلمی بۆرات، ئۆرکێسترای فیلھارمۆنیی تورانی ئالێمی کازاخستان داوای لە بارۆن کۆون کرد کە مۆسیقایەکیان بۆ دابنێت کە وەک مۆسیقای کازاخی وابێت.[١] بارۆن کۆون لە ئێستادا گۆرانیبێژ و ژەنیاری کیبۆرد و ترامپێت باندی پۆپی Ridiculousە لەگەڵ جۆن مۆس، سێباستیان وۆکەر و بەیسیست پیتەر نوون.

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

  • بۆرات (٢٠٠٦) – مۆسیقا
  • برونۆ (٢٠٠٩) – مۆسیقا
  • ئینفیدێل (٢٠١٠) – مۆسیقا
  • دیکتاتۆرەکە (٢٠١٢) – مۆسیقا
  • پێش ئەوەی بڕۆم (٢٠١٤) – مۆسیقا
  • گرێبەستەکە (٢٠١٥) – مۆسیقا[٢]
  • گریمبزی (٢٠١٦) – مۆسیقا
  • ئەمریکا کێیە؟ (٢٠١٨) – مۆسیقا
  • کوڕانی برۆمبلی (٢٠١٩) – مۆسیقا
  • بۆرات ٢ (٢٠٢٠) – مۆسیقا[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Sweeting, Adam (١ی ئایاری ٢٠٠٧). "A symphony for Kazakhstan" [سیمفۆنیایەک بۆ کازاخستان]. Daily Telegraph. Retrieved 6ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  2. ^ "The Conrtact (2015)". بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان.
  3. ^ Dowd, Maureen (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). "Sacha Baron Cohen: This Time He's Serious" [ساشا بارۆن کۆون: ئەم جارە جددییە]. نیویۆرک تایمز (بە ئینگلیزی). Retrieved 17ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]