ئارام خاچەتووریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاچەتووریان، نز. ١٩٦٠
واژووی خاچەتووریان بە مەرەکەب

ئارام خاچەتووریان (بە ڕووسی: Ара́м Ильи́ч Хачатуря́н، بە ئەرمەنی: Արամ Խաչատրյան) (٦ی حوزەیرانی ١٩٠٣ - ١ ی ئایاری ١٩٧٨) ئاوازدانەرێکی ئەرمەنی سۆڤێتی بوو. ھاوشانی "سێرجی پڕۆکۆفیڤ" و "دیمیتری شۆستاکۆڤیچ" ھەندێک جار ناو دەبرێت بە یەکێک لە سێ "زلھێز" ـەکەی مۆزیکی سۆڤێت. خاچەتووریان بە یەکێک لە گەورە مۆزیسیانەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. لەزۆرینەی کارەکانیدا کاریگەر بووە بە مۆسیقای کلاسیکی ئەوروپی و مۆسیقای فۆڵکی ئەرمەنی.

لە تیفلیس لە خێزانێکی ئەرمەنیی لەدایکبووە و پاشان کۆچی کردووە بەرەو مۆسکۆ لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا. پاشان دەرچووە لە کۆنسێرڤاتۆری مۆسکۆ لە ١٩٣٤دا. کارە بەناوبانگەکانی بریتیین لە ئەداجیۆی سپارتاکۆس و فیرجیا کە سەر بە مۆزیکی بالێتی "سپارتاکۆس"، ھەروەھا سابرێ دانس و ئەداجیۆ کە لە بالێتی گایانەدان دوو کاری تری بەناوبانگی ئەون و لە فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا بەکارھاتوون.

ژیاننامە[دەستکاری]

بەرەبەیانی ژیانی[دەستکاری]

ئارام خاچەتووریان لە تیفلیسی سەر بە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕووسیا (ئێستا تیبلیسی لە جۆرجیا) لە خێزانێکی ھەژاری ئەرمەنی لەدایکبووە. باوکی، یەغیا خاچەتریان، لە گووندی "ئازا" لە ئازەربایجان نزیک بە ئۆردووبادی سەر بە ھەرێمی ناخیچیڤانی یەریڤان لەدایکبووە. دایکیی ئەو، کوماش سارکیسۆڤنا، خەڵکی ئازەرکەند، ئازەربایجان بووە کە ھەروەھا دێیەکی نزیکە لە ئوردووبادەوە. باوانی خاچەتووریان دەستگیراندار بوون پێش ئەوەی یەکتر بناسن. ئەوان پێنج منداڵییان ھەبوو، کە کچێک و چوار کووڕ بوون و ئارام خاچەتووریان گەورەکەیان بووە.

لەتەمەنی لاوێتیدا، خاچەتووریان سەرسووڕماو بوو لەو مۆزیکەی لە دەوروبەر دەیبیست، بەڵام ئەو لەپێشدا نە مۆزیکی خوێندووە و نە فێری خوێندنەوەی بووە.

خوێندن و پیشە[دەستکاری]

لە ١٩٢٠دا، لەکاتێکدا کە ئەریمینیا وەک کۆمارێکی سەر بە سۆڤییەت ڕاگەیندرا، خاچەتووریان بەشداریی کرد لە قیتارێکی پڕوپاگەندە کە بەئەریمینیادا دەگەشتا، کە زۆرینەی خەڵکەکەی ھوونەرمەندە جۆرجییە-ئەرمەنییەکان بووە. ساڵی دوای ئەو، گەشتی کرد بۆ مۆسکۆ تا بچێتە لای براکەی، کە دەرھێنەری شانۆیی بوو لە دووەمین شانۆی ھوونەریی مۆسکۆ. ئەگەرچی ئەو بەنزیکەیی ھیچ پەروەردەیەکی مۆزیکیی نەبوو، خاچەتووریان بەھرەیەکی مەزنی پشاندا کە وای کرد پەیمانگای گنێسین دانی پێدا بنێن و دواتریش ھەر لەوێ چێلۆی خوێند لەلای سێرجی بیچکۆڤ، و دواتریش لەلای ئاندرێی بۆریسیا. لە ١٩٢٥ میخایل گنێسین کۆرسێکی ئاوازدانانی دەستپێکرد لە پەیمانگاکە، کە خاچەتووریان یەکێک بوو لە بەشدارەکان.