Thermal energy
پێشنیار کراوە کە ئەم وتارە بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکار(ان)ەی خوارەوە:
ئەگەر دەتوانیت کێشەی ناوبراو بە چاکسازیکردن، بەسەرداچوونەوە، سەرچاوەدان، گۆڕینی ناوەکەی، یان تێکەڵکردنی پەڕەکە چارەسەر بکەیت، ئەوا تکایە پەڕەکە دەستکاری بکە. دەتوانیت ئەم تاگە لابەریت ئەگەر کێشەکانت چارەسەرکرد یاخود لەبەر ھەر ھۆکارێک دژی سڕینەوەی بوویت. ھەرچەندە پێویست نییە، بەڵام وا باشترە ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەوە بدەیت کە بۆچی دژی سڕینەوەی وتارەکەیت، یان لە کورتەی دەستکاریدا یاخود لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە. ئەگەر ئەم داڕێژەیە لابرا، دووبارە دایمەنێرەوە. ئەم ھۆشدارە ماوەی حەوت ڕۆژە لە شوێنی خۆیەتی، بۆیە لەوانەیە ئەم وتارە بەبێ ئاگاداریی زیاتر بسڕدرێتەوە. دانەری تاگ: تکایە دروستکەری پەڕە ئاگادار بکەرەوە: {{subst:ئاگاداریی پێشنیاری سڕینەوە|Thermal energy|concern=وتاری دووبارە، وزەی گەرمی}} ~~~~ کات: 20210115195227 ھەڵە: کات نادروستە. (UTC) بەڕێوەبەران: سڕینەوە |
وزەی گەرمی (بە ئینگلیزی: Thermal energy) کۆمەڵێک یاسای ثێرمـۆدایـنامــیکی دەگرێتەوە، وەک و وزەی ناوەکی سیستەمێک.گەرمی یاخود گەرمی هەستپێ کراو،کە وەکو یەکێک لەشێوازەکانی گواستنەوەی وزەی گەرمی ناسراوە. یانیش وەکو یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی وزەی سەربەخۆی سیستەمی گەرمی ناسراوە . کاتێک(T) پلەی گەرمییەو (K) وەکوو نەگۆڕی پۆلێتزمان ناسراوە.
پەیوەندی نیوان گەرمی و وزەی ناوەکی.[دەستکاری]
گەرمی بریتییە لە وزەی گوێزەرەوە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لە سیستەمێکی گەرمەوە بۆ سیستەمێکی سارد.
گەرمی وزەیە لە کاتی گواستنەوەدا نەوەک تایبەت مەندی ئەم سیستەمە ،یاخور بەشێک لە سیستەمەکە بەشێوەیەکی تر وزەی ناوەکی بریتییە لە تایبەت مەندی سیستەمێک. لەگازە نمونەییەکاندا وزەی ناوەکی بریتییە لە کۆی جووڵە وزەی تەنۆلکەکانی گـاز، وە هەرئەم جوڵەوزەیەشە کە ئەبێتە هۆی گواستنەوەی گەرمی لەناو سیستەمێک لەبەر ئەم هۆکارە دەستەواژەی وزەی گـەرمــی پێشی ئەوترێ وزەی نـــاوەکـــی وزەی گەرمی بەهەمان شێوە بەکاردەهێندرێت بۆ گواستنەوەی گــەرمــی.
بەشی مێژوویی[دەستکاری]
لە ساڵی ١٨٤٧ مامۆستای زانکۆ جەیمس پرێسکۆت جوڵ' لە بابەتێکیدا بەناوی 'ژیانی ھێز و گەرمی سەر ماددەکان' چەند تایبەتمەندییەکی نزیک لە دەستەواژەی وزەی گەرمی یان گەرمی خستەڕوو و شیکردەوە، ئەو دۆزیەوە کە دەستەواژەی گەرمی گواستراوە و گەرمی ھەستپێکراو وەکو شێوازێک لە گەرمی دەتوانن کارێگەری بخەنە سەر پێکھاتەی فیزیایی ماددەکان، بەھەمان شێوە وتیشی ئەو وزەیە لەکاتی رێکخستنی تەنۆلکەکاندا دروست دەبێت، شێوازێکی ماتەوزە وە وزەی ھەستپێکراو کە کاریگەری دەکاتە سەر پلەی گەرمی بە ثێرمۆمیتەر پێوانەدەکرێت.
وزەی گەرمی بەفیڕۆچوو[دەستکاری]
ئەگەر نزمترین پلەی گەرمی سیستەمێک بریتیبێت لە Te وە وزەی بەفیرۆچوو بریتیبێت لە S ئەوکاتە وزەی ناوەکی ئەم سیستەمە S*Te ناتوانرێت بگۆردرێت بۆ ئیش یاخود سودی لێوەربگیرێت. ئەمەش جیاوازی نێوان وزەی ناوەکی و وزەی سەربەخۆمان بۆ روون دەکاتەوە.