پی ئێچ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە POHەوە ڕەوانە کراوە)
بەھای پی ئێچی چەند ماددەیەکی باو

پی ئێچ یان ڕەنووسی ھایدرۆجینی (ئینگلیزی: pH) بەھایەکە بۆ دەربڕینی ترشێتی یان تفتێتیی سیستمێک بەکاردێت، کە لە ژمارە سفر بۆ چواردەیە. ئەگەر پی ئێچ حەفت بێت ئەوا ماددەکە ھاوسەنگە، لە حەفتیش زیاتر بێت تفتە، کەمتریش بێت لە حەفت ترشە.

پی ئۆ ئێچ[دەستکاری]

پی ئۆ ئێچ یان ڕەنووسی ھایدرۆکسیدی (pOH) بەکاردێت بە پێوانی خەستیی ئایۆنەکانی ھایدرۆکسید. دەکاتە سالیبی لۆگاریتمی بنچینەی ١٠ ی خەستیی ئایۆنەکانی ھایدرۆکسید.

پەیوەندیی نێوان پی ئێچ و پی ئۆ ئێچ. (ڕەنگی سوور = ناوچەی ترش، ڕەنگی شین = ناوچەی تفت)

سەرچاوە[دەستکاری]

  • پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».