لولوچ لامپروج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە Lelouch Lamperougeەوە ڕەوانە کراوە)
لولوچ لامپروچ
کەسایەتیی کۆد گیاس
یەکەم دەرکەوتنئەنیمێ: ئەڵقەی یەکەم
دروستکراوە لەلایەنئیچیرۆ ئۆکۆوچی
گۆرۆ تانیگوچی
کڵامپ
دەنگژاپۆنی:
جون فوکویاما
سایاکا ئۆهارا (منداڵێتی)
ئینگلیزی:
جۆنی یۆنگ بۆش
میچێڵ ڕوف (منداڵێتی)
پرۆفایل
ناوی خواستراولولوچ لامپروچ
زێرۆ
جولیوس کینگسلی
نازناولولو، شازادە ڕەشەکە
نەژادمرۆڤ
ڕەگەزنێر
ناونیشانشازادەی ۱۱ی بەڕیتانیا و ئیمڕاتۆری ۹۹ی بەڕیتانیا
نەتەوەبەڕیتانی

لولوچ لامپروج (ルルーシュ・ランペルージ) بریتییە لە ناوی پاڵەوانی ئەنیمێی کۆد گیاس.

کەسە نزیکەکانی[دەستکاری]

کەسە نزیکەکانی بریتین لە دایکی ماریان ڤی بەڕیتانیا وە خوشکەکەی نانالی ڤی بەڕیتانیا وە باوکی چارڵز ڤی بەڕیتانیا.

وە هەروەها چەند برا و خوشکی هەیە لە لایەنی باوکی وەک کلۆڤیس و شنایزەل و یوفیمیا و کۆنریا.

زانیاری دەربارەی کەسایەتییەکەی[دەستکاری]

لولوچ کەسایەتییەکی زۆر زیرەکە، زۆر بلیمەتە لە شەتڕەنج دا، وە ئەو جێگری دەستەی سەرۆکایەتی قوتابیانە لە ئەکادیمی ئاشفۆرد، ڕقی لە بەڕیتانیایە، دەیەوێت تۆڵەی لێ بکاتەوە لەبەر دایکی وە تا جیهانێک نوێ دروست بکات تا خوشکەکەی بە ئارامی تێیدا بژی وەک خوشکەکەی خەونی پێوە دەبینێ. هێزێکی دەست کەوت بەناوی گیاس لە کچێک بەناوی سی سی وە لەوەوە دەستی بە گەشتەکەی بۆ تۆڵە کردنەوە کرد لەژێر ناوی زێرۆ وە ڕێکخراوێکی دروست کرد بەناوی سوارچاکانی ڕەش، توانای ئەوەی هەیە کە پێشبینی هەڵسوکەوتەکانی ڕکابەرەکەی بکات و توانایەکی گەورەی هەیە بۆ ڕازی کردنی خەڵک، لولوچ کەسێکی شکست خواردووە لە ڕووی توانای جەستەییەوە، هێزی گیاسی لولوچ ڕادەست بوونی تەواوی بەرامبەرەکەی پێ دەدات بەڵام تەنها بۆ یەک جار دەتوانێ لەسەر هەمان کەس بەکاری بێنێت.

لولوچ بووە خاوەنی باشترین کەسایەتی ئەنیمێ نێر بە پێی گۆڤاری Animaga و گۆڤاری Newtype لە ساڵانی ۲۰۰٦ و ۲۰۰۷ و ۲۰۰٨ دا.[١]

یاساکان و کاریگەرییەکانی گیاسی لولوچ[دەستکاری]

  • پێویسته فەرمانی دەرکراو زارەکی بێت.
  • پێویستە لەسەر کەسی بەکارهێنەر و بەکارهاتوو سەیری یەکتر بکەن، دوورترین دووری بریتییە لە ۲۷۰ مەتر.
  • ئەتوانی تەنها یەک جار لەسەر هەمان کەس بەکاری بێنیت وە دەتوانی چەندین فەرمان بکات لەو جارەدا، وە دەتوانێ جاری دووەم بەکاری بێنێت لەسەر ئەو کەسانەی کە کیاسی یەکەم گاریگەرییەکەی لابراوە لەڕێگەی لابەری گیاس کە جێریمیی هەیەتی.
  • هەندێ جار گیاس زیاتر لە جارێک کار دەکات لەسەر بەکارهاتوو، وەک سوزاکۆ کە چەند جارێک کەوتۆتەوە کار لە زنجیرەکەدا.
  • بەکارهاتوو لەسەری ناتوانێ ئەەی بیربێت کە ئەنجامی داوە.
  • بەکارهاتوو لەسەری فەرمانەکە جێبەجێ دەکات تەنانەت ئەگەر ڕقی لێبێت وەک ئەوەی لەگەڵ یوفیمیا و نانالی ڕووی دا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Newtype's Top 30 Male and Female Characters of Each Decade" (in Japanese). Newtype (Kadokawa Shoten). March 2010.