ییپ مان ٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە Ip Man 4ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ییپ مان ٤ (بە ئینگلیزی: Ip Man 4) یەکێکە لە فیلمەکانی داھاتوو لە بواری ژیاننامەی کەسایەتییەکانی ھونەرە جەنگییەکان، کە لە ھۆنگ کۆنگ بەرھەم دەھێنرێت، و لەلایەن ئیدمۆند ۆنگ نوسینی بۆ کراوە، ویلسۆن ییپ کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجامداوە و لەلایەن ڕایمۆند ۆنگ بەرھەم دەھێندرێت، وە کۆمپانیای پێگاسەس مۆوشن پیکچەرز کاری وێنەگرتن و کارە ھونەرییەکانی لە ئەستۆدایە، و فیلمەکە بە زمانی کانتۆنی بەرھەم دەھێندرێت. فیلمەکە بەشی چوارەمە لە زنجیرە فلیمی سینەمایی ییپ مان، کە سەرچاوەکەی لە ژیانی مامۆستای وینگ چوون بە ناوی ییپ مان وەرگیراوە، وە دۆننی یین ڕۆڵی ئەو دەبینێت. لە مانگی ھەشتەمی ساڵی ٢٠١٨دا کاری بەرھەمھێنانی دەستی پێکردووە و لە مانگی حەوتەمی ساڵی ٢٠١٩دا بەرھەم دێت. بڕی ٥٢ میلیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

لە کۆتایی مانگی ھەشتەمی ساڵی ٢٠١٦ دۆنی یەن کە لەسێ بەشی پێشتردا دەوری ییپ مانی بینیوە، ڕایگەیاند کە ئەو لەگەڵ ویلسۆن ییپ و ئیدمۆند ۆنگ کار بۆ بەرھەم ھێنانی بەشی چوارەم دەکەن. وە ڕایمۆند ۆنگی بەرھەم ھێن بە یێنی گووت کە بەرھەم ھێنانی ئەم بەشە نوێیە بەڕە پارەیەکی زۆری تێدەچێت. وە کۆمپانیای بەرپرس دەستی بەکار کرد و پاش ماوەیەکی تر تەواو دەبێت. و لە چین کاری تێدا دەکرێت.","DS":"کاتی خۆی تازەکردنەوەی دەوێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]