دراگۆن بۆڵ زێد کای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە Dragon Ball Z Kaiەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە زنجیرەی دراگۆن بۆڵ کای نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە دراگۆن بۆڵ (ڕوونکردنەوە).
دراگۆن بۆڵ زێد کای
ドラゴンボール改
(تۆپەکانی ئەژدیهای نوێکراوە)
چەشنسەرکێشی، ئەکشن، کۆمیدیا
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ
دەرھێنەریاساهیرۆ ناواتارێ
نووسەرئاکیرا توریاما
ئاوازدانانکینجی یامامۆتۆ (۱-۹٥)
شونسوکێ کیکوچی (۹٦-۹٨)
نۆریهیتۆ سومیتومۆ (۹۹-۱٥۹)
ستودیۆتۆێی ئەنیمەیشن
شەبەکەی ڕەسەنتەلەڤیزیۆنی فوجی
پەخشی ڕەسەن ٥ی نیسانی ۲۰۰۹ ۲٨ی حوزەیرانی ۲۰۱٥
ئەڵقەکان۱٥۹
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

دراگۆن بۆڵ زێد کای (بە ژاپۆنی: ドラゴンボール改) (کای واتە نوێکراوە) بریتییە لە زنجیرە ئەنیمێیەکی وەرگیراو لە زنجیرە مانگای دراگۆن بۆڵ کە سەدەکەی بە سەدەی زێڕینی کۆمپانیای شۆنن جەمپ ناونرا. و هەروەها ئەم زنجیرەیە لە دروستکردنی ئاکیرا توریامایە.

شتێک لەسەر ئەنیمێکە[دەستکاری]

ئەم زنجیرەیە وەک نوێکردنەوەیەکە بۆ زنجیرە ئەنیمێی دراگۆن بۆڵ زێد کە تا ئێستا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و هەروەها گرتە و ئەڵقە فیلەرەکان دەسڕێتەوە و کوالێتەکەی بۆ HD واتە کوالێتی بەرز بەرز دەکرێتەوە. وە هەروەها ئەم جارە زیاتر دەچێتەوە سەر مانگاکە. ئەنیمێکە بۆ یەکەم جار لە ٥ی نیسان پەخشکرا، کە هەروەها ڕۆژی لەدایکبوونی ئاکیرا توریامایە. هەروەها ئەنیمێکە لە ۲۹۱ ئەڵقەوە بۆ ۱٥۹ ئەڵقە کەمکرایەوە، و ئەیمێکە لە دوو وەرز پێکهاتووە، یەکەم ۹٨ ئەڵقەیە و دووەم ٦۱ ئەڵقەیە.

هەروەها ٥٤ ئەڵقە لە زنجیرەکە بە دۆبلاژکراوی لەسەر کەناڵی سپەیستوون (کەناڵێکی عەرەبی بەناوبانگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە) بە بۆنەی تێپەڕ بوونی ۱٥ ساڵ بەسەر کردنەوەی کەناڵەکەدا پەخشکرا.[١]

هەروەها[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ DRAGON BALL Z KAI IN THE MIDDLE EAST | TOEI Animation Europe(fr). سەردان لە ڕێکەوتی ۷ی نیسانی ۲۰۱٨.