بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنیمێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە Animeەوە ڕەوانە کراوە)
ئەنیمێ
لقیaudiovisual work، ئەنیمەیشن
بەشێکە لەanime and manga
بابەتی لاوەکیJapanese animation، ژاپۆن
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
Fabrication methodئەنیمەیشن
ھاشتاگanime، animu
جێبەجێکارsakuga kantoku، chief animation director، ئەنیمەیشن ساز، key animator
‎Lemmy instance URLhttps://ani.social
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://japanese.stackexchange.com/tags/anime

ئەنیمێ (بە ژاپۆنی: アニメ، ئای پی ئەی: [aɲime] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن)) ئەنیمەیشنی ژاپۆنییە. لە جیھاندا بەو ناوە ناوبانگێکی دەرکردووە. ئەنیمێ لە وشەی ئەنیمەیشنی ئینگلیزییەوە «animation» داتاشراوە، کە لە زمانی ژاپۆنی ئاماژەیە بۆ ھەموو کارە ئەنیمەیشنییەکان. یەکەمین ئەنیمێی بازرگانیی ژاپۆنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١٧ و لەو کاتەوە بەرھەمھێنانی بەردەوامە. ئەفسانەی ئەنیمێ لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دروست بووە لەژێر دەستی کارتۆنکێش ئۆسامو تێزوکا، ناوبانگیی جیھانی پەیدا کرد، لە کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم. کە لایەنگرانێکی زۆری نێوخۆیی و نێونەتەوەیی بۆ خۆی پەیدا کرد. ئێستا ئەنیمێ لە ڕێگەی تەلەڤیزیۆن و سینەما یان ڕاستەوخۆ بۆ ماڵەکان (لە ڕێگەی دیسکی دی ڤ دی و بلو ڕای) یانیش لە ڕێی ئینتەرنێتەوە، بڵاودەکرێتەوە و پەخش دەکرێت؛ و بۆ چەندین بوار و پۆلی جیاواز دابەش دەکرێت.

بۆ بەرھەمھێنانی ئەنیمێ زیاتر لە ٤٣٠ ستۆدیۆ ھەیە لەوانە سەنڕایز، بۆنز، یووفۆتەیبڵ، تۆوێی ئەنیمەیشن، ماپا و ھەروەھا ستۆدیۆکانی گێبڵی. کە ئەمەی دوایییان لە ژاپۆن ژمارەی گەورەی تۆمارکردووە لە فرۆشتنی دی ڤی دی و سەرکەوتنی جیھانیی گەورەشی تۆمارکردووە بەتایبەتی دوای دەرکەوتنی ئەنیمێیە دۆبلاژکراوەکان و ئەنیمێیە ژێرنووسکراوەکان بە چەند زمانێک لەوانە: فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی بەتایبەتی، و کوردی (زاراوەی کورمانجیی ژووروو و خواروو) بەکەمی.

ئەنیمێ لە ژاپۆن ناوبانگێکی زۆری ھەیە. لە ٢٠٠١ ئەنیمێی «ڕووحە ڕفێنراوەکە» توانیی لە ژاپۆن ئەوەندەی فیلمی تایتانیک داھات کۆبکاتەوە. ئەم ئەنیمێیەش لەلایەن ھایاوۆ میازاکییەوە دەرھێنراوە. ٤٠٪ی فیلمەکانی سینەمای ژاپۆن ئەنیمێیە.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

زنجیرە ئەنیمێکان لەگەڵ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دەستیان پێ کرد کاتێک بەرھەمھێنەرانی فیلمە ژاپۆنییەکان تاقی کردنەوەیان لەسەر ھەندێک تەکنیکی وێنەی جووڵاو کرد کە لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕووسیا دەستیان بە دەرکەوتن کردبوو.[٢] و کۆنترین فیلمی ئەنیمێی ناسراو لە ساڵی ١٩١٧ بەرھەم ھێنرا و فیلمێکی کارتۆنی بوو کە ماوەکەی دوو خولەک بوو دەربارەی سامۆرایەک کە شمشێرێکی نوێ تاقی دەکاتەوە و بە شکستی گەورە کۆتایی دێت.[٣][٤][٥] و لە سییەکان، ئەنیمێ بوو بە جۆرێک لە جۆرەکانی گێڕانەوەی چیرۆکی نوێ جگە لەوەی ئامرازێک بوو بۆ بەرھەمھێنانی فیلمە سینەمایییەکان کە لە ژاپۆن بەھۆی لاوازیی وەبەرھێنان لەم پیشەسازییەدا سەرەتایی بوون. لەبەر ئەوە ئەنیمێ وەک پیشەسازییەک گەشەی کرد کە پێویستی بە ڕۆڵگێڕانی ڕۆژاوایی نییە تاوەکوو ڕۆڵی کەسایەتیی چیرۆکە ئەورووپییەکان ببینن، چونکە دەرھێنەر دەتوانێت کەسایەتییەکان بە تێچوویەکی کەم بکێشێت لەبری بەکرێگرتنی ڕۆڵگێڕەکان.[٦]

وێنەی فیلمێکی ئەنیمێ لە ساڵی ١٩٤٤

و سەرکەوتنی فیلمی «سەرووی سپی و حەوت کورتەبنەکە» کە واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٣٧ بەرھەمی ھێنابوو، بووە پاڵنەرێک بۆ وێنەکێشە ژاپۆنییەکان، بەتایبەتی ئۆساموو تێزۆکا، کە شێوازی دیزنیی پەرە پێ دا و فیلمی وێنەی جووڵاوی بە تێچوویەکی زۆر کەمتر بەرھەم ھێنا لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو چوارچێوانەی لە یەک دیمەندا بەکار دەھێنرێن.[٧] و لە حەفتاکان، چیرۆکەکانی گۆڤارەکانی مانگا بە شێوەیەکی بەربڵاو ناوبانگیان دەرکرد. بۆیە زۆربەی چیرۆکەکانی کران بە فیلم بە بەکارھێنانی تەکنیکەکانی ئۆساموو تێزۆکا کە نازناوی «ئەفسانە» یان «گەورەی ئەنیمێ»ی وەرگرت.[٨][٩][١٠] و شێواز و ڕێچکەکەی لە دەرھێناندا بوون بە بنەمای تەواوی کارەکانی ئەنیمێی نوێ. و لە ھەشتاکان ئەنیمێ لە مانگا زیاتر بەناوبانگ بوو لە ژاپۆن و بەرھەمھێنانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد. و زۆرێک لە بەرھەمە جیھانییەکان پەیدا بوون کە شێوازی ئەنیمێیان پێوە دیار بوو.

لەگەڵ ئەوەی ھونەری ئەنیمێ لە ڕووی کولتوورییەوە بە تایبەت بە ژاپۆنییەکان دادەنرێت، بەڵام لە دەیەی کۆتاییدا ناوبانگێکی جیھانیی بەدەست ھێنا بەتایبەتی لەگەڵ پەرەسەندنی تۆڕی ئئینتەرنێت کە بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەر بوو لە گواستنەوەی ئەو کولتوورە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی ژاپۆن، بۆیە ئەوەی پێی دەوترێت گرووپەکانی وەرگێڕان دەرکەوتن کە تیمێکن ھەڵدەستن بە وەرگێڕانی جۆرە جیاوازەکانی ئەو ھونەرە لەوانە فیلمەکان، زنجیرەکان، و ئۆڤا (ئەنیمەیشنی ڕەسەنی ڤیدیۆیی) بۆ سەر زمانە جیھانییەکان کە گەلان پێی دەدوێن و پاشان لە ڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە بڵاوی دەکەنەوە. ئەوەی تێبینی دەکرێت ئەوەیە کە زمانی ئینگلیزی ئەو زمانەیە کە زۆرترین ئەنیمێی بۆ وەر دەگێڕدرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ئەنیمێ»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢.
  2. {{cite book}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  3. Historic 91-year-old anime discovered in Osaka". HDR Japan. March 30, 2008. Archived from the original on April 2, 2008. Retrieved May 12,2008. 8 April 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  4. {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  5. Some remarks on the first Japanese animation films in 1917" (PDF). Litten, Frank. Retrieved July 11,2013. 17 October 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  6. {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  7. {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  8. {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  9. {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  10. {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]