دۆلاری ئوسترالی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە AU$ەوە ڕەوانە کراوە)
دۆلاری ئوسترالی
$100 $1
$100 $1
کۆدی ISO 4217 AUD
بانکی ناوەندی بانکی ناوەندی ئوسترالیا
ماڵپەڕ [http://www.rba.gov.au www.rba.gov.au]
بەکارھێنەر(ان)  ئوسترالیا
ئاوسانی پارە 2.2% (ئوسترالیا تەنیا)
سەرچاوە Reserve Bank of Australia، جانواری ٢٠١٣.
سەلمێنراوە لە لایەن دۆلاری توڤالوان و دۆلاری کیریباتی بە تێکڕایی
Subunit
1/100 سێنت
نیشان $, A$ یان AUD
سێنت c یان ¢
Coins 5c, 10c, 20c, 50c, $1, $2
دراوەکان $5, $10, $20, $50, $100
لەچاپدەر Note Printing Australia
ماڵپەڕ [http://www.noteprinting.com www.noteprinting.com]
سکە داڕشتگەی پارەی شاھانەی ئوسترالیا
ماڵپەڕ [http://www.ramint.gov.au www.ramint.gov.au]

دۆلاری ئوسترالی (بە ئینگلیزی: Australian Dollar) نێوی دراوی وڵاتی ئوسترالیا یە کە بە کورتی وەکوو AUD ئەی یوو دی دەخوێندرێتەوە. ئەم دۆلارە لەم وڵات و ناوچانەی خوارەوەش بەکار دێت: کیریباس، دوورگەی نۆرفۆلک، دوورگەکانی کریستین، ھەر دۆلارێکی ئوسترالیا پێک ھاتووە لە سەت سێنت.

دراوە کانزاکان (ئاسن): ٥ێنج سێنتی، دە سێنتی، بیست سێنتی، پەنجا سێنتی، یەک دۆلاری و دوو دۆلاری. سکە یەک دۆلاری و دوو دۆلاریەکان زەرد و ڕەنگی ئەوانیتر زیویە. ھەموو سکەکان لە ڕوویەکیان دا وێنەی شاژن ئێلیزابێتی دووەم یان لەسەرە.

دراوە کاخەزیەکان: پێنج دۆلاری، دە دۆلاری، بیست دۆلاری، پەنجا دۆلاری و سەت دۆلاری.

بایەخی دۆلاری ئوسترالیا بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کەمتر لە ٠،٥ بووە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بە گەشەیەیکی زۆر گەیشتووەتەە ٠،٨ .

کۆدی دراوی ئوسترالیا بریتیە لە ٤٢١٧ کە لە سێ کوورتکراوەی نێونەتەوەیی و مێژووی دەرچوون و سەنەدی پارەکە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان یان (ISO International Organization for Standardization) پێک ھاتووە. کوورتکراوەکە AUDیە کە زیاتر بە $.A یان بە شێوەی نافەرمی AU$ نیشان دەدرێ.

دۆلاری ئوسترالیا شەشەم دراوی گۆڕینەوەی پڕبایەخی بۆرسەی جیھانییە. ئەم دۆلارە بە نۆرە لە دوای دۆلاری ئەمریکا، یۆرۆ، یێن، پاوەندی ستەرلینگی و فڕانکی سویسری لە مامەڵە دراویەکانی جیھان دا بەکار دەبرێ.

دۆلاری ئوسترالیا لە ڕووی نرخی دەسکەوتی بەرز لەم وڵاتە دا، تێکەڵ نەبوونی دەوڵەت لە بازاڕی بۆرسەی دەرەکی، دامەزرانی ئابووری و دەوڵەت و قازانجی مامەڵە بازرگانیەکان بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتە ئاسیاییەکان لە جیھان دا باوە.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەم جار دۆلار لە ١٤ی فێبرواری ١٩٦٦ دا دەرچوو و ھەر دوو دۆلاری ئوسترالیا بەرانبەری یەک پاوند و یانیش لەبەرانبەری دا دە «شلینگ» دەدرا. لە ساڵی ١٩٦٧ دا دوای ئەوەی «ستەرلینگ» بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی، بۆ یەکەم جار دۆلاری ئوسترالیا پێش ستێرلینگ کەوتەوە، ھەر لە ھەمان کات دا یەک دۆلاری ئوسترالیا بە ١،١٢ دۆلاری ئەمریکا گۆڕایەوە.

یەکەم سێری دۆلارەکان لە ساڵی ١٩٦٦ لە یەکەی ١، ٢، ١٠، و ٢٠ دۆلاری، لە ھەمان سایزی دراوەکانی پاوندی پێشوو لە چاپ دران. ٥ دۆلاری لە ١٩٦٧ دوای پەسەند بوونی پارەکانی تر لای خەڵک ھاتە بازاڕ، یەک دۆلاری لە ١٩٨٤ دا جێگای خۆی دا بە پارەی ئاسن و چوار ساڵ دواتر یانی لە ١٩٨٨ دا ئاسنی دوو دۆلاری جێگای لەگەڵ پارەی پۆلیمێر گۆڕیەوە. ٥٠ دۆلاری لە ١٩٧٣ و دواتر ١٠٠ دۆلاری لە ١٩٨٤ وەکوو وڵامێک بۆ ئاوسان و ئاسانکاری لە مامەڵە گەورەکان دا دەرچوو.


وڵاتانی تر کە یەکەی دراویان دۆلارە[دەستکاری]

والاتەکان یەکەی دراو ISO 4217 code یەکەم دەرچوون دراوی پێشوو
 ئانتیگوا و باربوودا دۆلاری کاریبی رٶژھەڵات XCD
 ئوسترالیا و مەڵبەندەکانی دۆلاری ئوسترالی AUD ١٩٦٦-٠٢-١٤ پاوندی ئوسترالی ١٩١٠-١٩٦٦
پاوەندی ستەرلینگی ١٨٢٥-١٩١٠
 بەھاما دۆلاری بەھامی BSD پاوندی بەھامی
 باربادۆس دۆلاری باربادی BBD
 بەلیز دۆلاری بێلیز BZD ١٩٧٣ دۆلاری ھۆندوورانی بەریتانی
 بەرموودا دۆلاری بێرموودا BMD
 بروونای دۆلاری بورنێی

(Alongside the دۆلاری سینگاپور)

BND

(SGD)

 کەنەدا دۆلاری کەنەدی CAD ١٨٥٨ پاوندی کەندەی ١٨٤١-١٨٥٨
دۆلاری ئیسپانی pre-١٨٤١
دۆلاری نیوفاوندلەند, پێش ١٩٤٩ لە دۆمینیۆنی نیوفاوندلەند
 دوورگەکانی کەیمەن دۆلاری دوورگەکانی کێیمەن KYD
 دۆمینیکا دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات XCD
 تیمۆری ڕۆژھەڵات دۆلاری ئەمریکی USD
 ئێکوادۆر دۆلاری ئەمریکی USD ٢٠٠١ سووکرێی ئیکوادۆر
 ئێلسالڤادۆر [[دۆلاری ئەمریکی USD ٠١-٠١-٢٠٠١ کۆلێنی سەلڤادۆڕ
 فیجی دۆلاری فیجی FJD
 گرینادا دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات XCD
 گویانا دۆلاری گینە GYD
 ھۆنگ کۆنگ دۆلاری ھۆنگ کۆنگ HKD ١٨٦٣ ڕووپیە, پارەی چینی و ئیسپانی
 جامایکا دۆلاری جامایکا JMD ١٩٦٩ پاوندی جامایکا
 کیریباس دۆلاری کیریباس وێڕای دۆلاری ئوسترالیا N/A/AUD
 لیبێریا دۆلاری لیبێریایی LRD
 دوورگەکانی مارشاڵ دۆلاری ئەمریکی USD
 ویلایەتە فیدراڵییەکانی مایکرۆنیزیا دۆلاری ئەمریکی USD
 نامیبیا دۆلاری نامبیایی وێڕای ڕاندی ئەفریقای باشوور NAD ١٩٩٣ [[[ڕاندی ئەفریقای باشوور]]
 نائوروو دۆلاری ئوسترالی AUD
 نیوزیلاند و مەڵبەندەکانی دۆلاری نیوزیلەندی NZD ١٩٦٧ پاوندی نیوزیلەندی
 پالاو دۆلاری ئەمریکی USD
 سەینت کیتس و نیڤیس دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات XCD
 سەینت لووسیا دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات XCD
 سەینت ڤینسەنت و گرینادینز دۆلاری کاریبی ڕۆژھەڵات XCD
 سینگاپوور دۆلاری سینگاپور SGD
 دوورگەکانی سولەیمان دۆلاری دوورگەکانی سلێیمان SBD
 سورینام دۆلاری سورینام SRD ٢٠٠٤ گویلدێری سورینام
 تایوان دۆلاری تایوانی نوێ TWD ١٩٤٩
 ترینیداد و تۆباگۆ دۆلاری ترینیداد و تۆباگۆ TTD
 تووڤالوو دۆلاری توڤالووان وێڕای دۆلاری ئوسترالی N/A/ AUD
 ویلایەتە یەکگرتووەکان و مەڵبەندەکانی دۆلاری ئەمریکی USD ١٧٩٢ دۆلاری ئیسپانی
colonial script
 زیمبابوی دۆلاری ئەمریکی[٢] USD دۆلاری زیمبابوێ

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ لەگەڵ دۆلاری زیمبابوێ (suspended indefinitely from 12 April 2009), Pound sterling, Euro, United دۆلاری ئەمریکی, South African rand, Botswana pula, ڕووپیەی ھیندی, Chinese yuan, and Japanese yen [١]. The U.S. Dollar has been adopted as the official currency for all government transactions.
  2. ^ وێڕایدۆلاری زیمبابوێ (بە شیوەیەکی زۆر کەم لە ئەپریلی ٢٠٠٩یەوە), یۆرۆ, پاوەندی ستەرلینگی, South African rand, Botswana pula, دۆلاری ئوسترالی, یووانی چینی, ڕووپیە و یێن. The US Dollar has been adopted as theدۆلاری ئەمریکی بۆ ھەموو کارەکانی دەوڵەت بە فەرمی راگەیەنرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]